هەواڵ

دادگا باوکی ئێرای 13 ساڵی ئازاد نەکرد

دادگای کۆجائێلی جارێکی تر بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەری ئێرای ئۆزکوڵی دەرکرد، کە باوکی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی توشبوو بە شێرپەنجەی ئاڵگی تایرۆید(غدة).

ئێندەر ئۆزکول پۆلیسێکی شاری کۆجائێلیە بە پلەی یاریدەدەری ڕێپێدراو(مفوض) و، لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیاوە لە کارەکەی دوور خرایەوە.

دووری ئێرای لە باوکی وای کردووە کە نەخۆشی شێرپەنجەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی بڕوات.

ڕۆژی دوێنێ دانیشتنێکی دادگاییکردنی باوکی ئێرای بەڕێوە چوو، بەڵام دادگا بڕیاری کۆتایی دواخست بۆ دانیشتنی داهاتووی دادگاییەکە.

ئۆیا ئۆزکوڵ دایکی ئێرای دوای بڕیارەکەی دادگا لە پەیجی تایبەتی خۆی نوسی” ئێرای بە هۆی زیندانیکردنی باوکی و پەراوێزخستنی لەلایەن خزمەکانیەوە، توشی خەمێکی زۆر بووە.  ڕاپۆرتەکانی پزیشک ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێرای توشی شێرپەنجەی خوێنیش بووە.”

جێی ئاماژە پێدانە، ڤۆلکان دەمیرەل گۆڵپارێزی پێشووی یانەی فەنەرباهچە لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی دڵدانەوەی ئێرای، سەردانی نەخۆشخانەکەی ئێرای کرد و فۆرمی یانەی فەنەرباهچەی پێشکەش کرد.

 

سەرچاوە: SHaber

 

 

 

Show More
Back to top button