هەواڵ

دادگای (Turkey tribunal) پیشانیدا کە ڕژێمەکەی ئێردۆغان “پاشا ڕووتەکە”یە

پرۆسەی دادگایی کردنی تاوانەکانی حکومەتی تورکیا لە لایەن دادگایەک بە ناوی (Turkey tribunal)، کە دادگایەکی بڕیاردەری مەدەنییە، لە بەرواری نێوان ٢٠ – ٢٤ ی ئەیلول لە شاری جنێف لە سویسرا ئەنجام دەدرێت. دادگاکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتی تورکیاوە تاوتوێ دەکات. دادوەرانی دادگاکە بریتیین لە: دادوەرانی پێشووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سکرتێری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دادوەری دادگای دەستووری ئەفریقای باشور، وە جێگری سەرۆکی دادگای ئیداری ئەنجومەنی ئەوروپا.

هەرچەندە بڕیارەکانی دادگاکە هیچ لایەنێک پەیوەست ناکات بە جێبەجێ کردنەوە، بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نموونەیەک پێشکەش دەکات بۆ هەستکردن بەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە.

 

دەنگدانەوەی زۆری لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێنا

 

هەرچەندە ئەم بابەتە لە میدیاکانی تورکیادا بە هۆی کۆنتڕۆڵ کرانیانەوە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە باسی لێوە نەکرا، بەڵام لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و یاساناسان وەک پێشهاتێکی گرنگ هەڵسەنگاندنیان بۆ کرد. دادگای (Turkey tribunal)یان بە هاوتای دادگای ڕەسڵ (Russell) و دادگای جیهانیی عێراق لە قەڵەمدا.

 

دادگای ڕەسڵ تاوانەکانی جەنگی ڤێتنامی پیشانی هەموو جیهاندا

 

دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکانی جەنگ، کە بە ڕابەرایەتی بێرتراند ڕەسڵ فەیلەسوفی بەریتانی دامەزراوە و بە دادگای ڕەسڵیش دەناسرێت، لێکۆڵینەوەی لە تاوانەکانی جەنگ لە ڤێتنام کرد کە لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجامدرابوو. دادگاکە ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە و دانیشتنەکانی لە ساڵی ١٩٦٧ لە ستۆکۆڵم و کۆپنهاگن ئەنجامدا. دادگای ڕەسڵ لە نوێنەری ١٨ وڵات پێکهاتووە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بایەخی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. هەرچەندە ئەمریکا خۆی لە گێلی دەدا بەرامبەر بە کارەکانی دادگاکە، بەڵام لێدوانی سەربازە ڤێتنامییەکان و سەربازە ئەمریکییەکان سوودێکی زۆری هەبوو. لە ئەنجامی ئەو کارانەدا ئەو تاوانی جەنگانە ئاشكرابوو کە لە لایەن ئەمریکاوە لە ڤێتنام ئەنجامدرابوو.

 

دادگای جیهانیی عێراق لە ئەستەمبوڵ

 

دادگای ڕەسڵ دوایین دانیشتنی خۆی لە ئەستەمبوڵ ئەنجامدا سەبارەت بە داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بەو هۆیەوەیە پرۆسەی دادگاییەکە بە “دادگای جیهانیی عێراق” ناوبرا. لە ڕێگەی ئەو دادگاییەوە ڕاستییەکانی داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە و ئەو تاوانی جەنگانەی لە لایەن ئەمریکاوە لە عێراق ئەنجامدرابوو بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکراکرا. بەوەش ڕێگری کرا لەوەی داگیرکارییەکە بە بێ دەنگی بیربچێتەوە. بە بەڵگەوە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەشکەنجە و ئازاردانی عێراقییەکان لە دادگاییەکەدا خرایەڕوو.

 

دادگای (Turkey tribunal) پیشانیدا کە ڕژێمەکەی ئێردۆغان “پاشا ڕووتەکە”یە

 

دادگای (Turkey tribunal) لە دوای دادگای ڕەسڵ و دادگای جیهانیی عیراق، بووە سێیەمین دادگا لە جیهاندا کە بەدواداچوون بۆ پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بکات. دادگاکە هەموو ئەو تاوانانە ئاشکرا دەکات کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەرامبەر بە کەسانی بێتاوان ئەنجامدراوە. بە بەڵگەوە هەموو تاوانەکان دەخرێنەڕوو، وە پیشانی ڕای گشتی جیهان دەدرێن.

 

http://www.samanyoluhaber.com/russel-mahkemesi-ne-esdeger-turkey-tribunal-erdogan-rejimi-ne-kral-ciplak-diyor-haberi/1376810/

 

Show More
Back to top button