هەواڵ

دادگای (Turkey Tribunal) لە میدیاکانی ئەفریقادا: حکومەتی تورکیا تۆمەتبارە بە ئەشكەنجەدانی سیستەماتیکی

دادگای (Turkey Tribunal)، کە دادگایەکی مەدەنی سەربەخۆیە و لە کۆمەڵێک دادوەری بەناوبانگی جیهانی پێکهاتووە و لە ماوەی نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ی ئەیلول لە شاری جنێف لە سویسرا، دادگایی حکومەتی تورکیای کرد بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لە میدیاکانی ئەفریقای باشوردا دەنگی دایەوە و لە لایەن ڕۆژنامەی بەناوبانگی Mail&Guardian باسکرا.

ڕۆژنامەی Mail&Guardian  بە ناونیشانی “دادگای (Turkey Tribunal) حکومەتی تورکیای بە ئەشکەنجەدانی سیستەماتیکی تۆمەتبار دەکات” بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حکومەتی تورکیا لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ وە، بە شێوەیەکی سیستەماتیکی ئەشەکەنجە و ڕفاندن بەکاردەهێنێت و بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێلکاری بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات و دەڵێت: “لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی دادگاییەکە پێشکەش بە دادگای نێودەوڵەتی لاهای بکرێت”.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە دادگای (Turkey Tribunal) تاوانەکانی ئەشکەنجەدان و رفاندن و بێسەروشوێن کردن کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە بە تاوای دژ بە مرۆڤایەتی هەژمار کردووە، و دەڵێت “هەموو ساڵێک نزیکەی ٣ هەزار سکاڵا لە دژی بەرپرسانی حکومەتی تورکیا تۆماردەکرێت بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان، بەڵام ئەوپەڕی لە سەدا یەکی ئەو دۆسییەیانە بە ئەنجام دەگەن و تۆمەتبارەکان سزا دەدرێن”.

 

http://www.samanyoluhaber.com/turkey-tribunal-guney-afrika-medyasinda-turkiye-devleti-sistematik-iskenceyle-suclaniyor-haberi/1377670/

 

Show More
Back to top button