هەواڵ

دادگای (Turkey Tribunal): دەکرێت پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ببرێتە دادگای لاهای

دادگای (Turkey Tribunal)، کە دادگایەکی مەدەنییە و لە ماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەکانی ڕفاندن و ئەشکەنجەدان لە تورکیا کرد و گوێی لەو شایەتحاڵانە گرت کە ڕووبەڕووی ئەو جۆرە ڕووداوانە بوونەتەوە، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و سیستەماتیک لە تورکیا ئەشکەنجە و ڕفاندن لە بەرامبەر خەڵکی و بە تایبەت لە بەرامبەر کوردەکان و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتدا ئەنجامدراوە.

دادوەرەکانی دادگاکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە بەڵگەی تەواو لەبەردەستدایە سەبارەت بەوەی ڕوداوەکانی ڕفاندن و ئەشكەنجەدان لە لایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە ئەنجام دراون، وە هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تورکیا ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییانە جێبەجێ  ناکات کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەکەونە سەرشانی.

دادوەرەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو تاوانانەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە ئەنجامدراون دەگەنە ئاستی “تاوان دژ بە مرۆڤایەتی”.

سەرپەرشتیارانی دادگای (Turkey Tribunal) باس لەوە دەکەن کە هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی لە دانیشتنەکانی دادگادا ئامادەکراون و لێدوانی شایەتحاڵان و بەڵگە پشتڕاستکراوەکان لە چوارچێوەی دۆسییەیەکدا ئاراستەی دادگای سزادانی نێودەوڵەتی لاهای و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت.

https://tr.euronews.com/2021/09/24/turkiye-tribunal-kurtler-gulen-hareketi-mensuplar-organize-ve-sistematik-iskence-gordu

 

Show More
Back to top button