هەواڵ

دادگای ڕۆمانیا ڕادەستکردنەوەی ڕۆژنامەنوسێکی بزاڤی خزمەتی ڕەت کردەوە

 

 

ڕادەستکردنەوەی کامیل دەمیرکەیا بەڕێوەبەری پێشووی ڕۆژنامەی زەمان لە بولگارستان بە وڵاتی تورکیا، لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە ڕەتکرایەوە.

دەمیرکەیا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی ڕاگەیاند کە داواکاری گشتی لەبەردەم دادگادا وتوویەتی ” ئەندامبوون لە گروپێکی کۆمەڵایەتی”دا تاوان نیە و دادوەریش بەو هۆیەوە داوای کاربەدەستانی تورکیای سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی ڕۆژنامەنوسەکە ڕەت کردەوە.

جێی ئاماژە پێدانە دەمیرکەیا، لە پێش دەستبەسەراگرتنی ڕۆژنامەکە لەلایەن کاربەدەستانی تورکیاوە، سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژنامەکە بووە لە بولغارستان و پاشان لە ڕۆمانیا وەک کارمەندێک کاری کردووە.

دەمیرکەیا لە بەشێکی تویتەکەیدا دەڵێت” جارێکی تر لە دادگایەکی تری وڵاتانی ئەوروپا کە وڵاتی ڕۆمانیایە،  ئەوە تۆمارکرایەوە کە بزاڤی خزمەت گروپێکی کۆمەڵایەتیە”.

پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەمیرکەیا لەسەر داوای تورکیا دەستگیر کرا، لە ناوخۆی ئەو وڵاتە کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

ڕێکخراوی مەدەنی دەجلیج لە وڵاتی ڕۆمانیا، کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوەی سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی داوای کاربەدەستانی تورکیا دەست پێکرد و ئەمڕۆ لە گەورەترین ڕۆژنامەی خاوەن تیراژی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرایەوە.

Show More
Back to top button