هەواڵ

دادگای قەیسەری سزایەکی ناڕەوای بەسەر خانمانی بزاڤی خزمەتدا دەسەپێنێت


دادگایەکی شاری قەیسەری سزایەکی زۆر قورس بەسەر ١٧ خانمی ناو بزاڤی خزمەتدا دەسەپێنێت کە تەنیا کارێک کردبێتیان ئەوەیە ” سەرپەرشتی خوێندکارانی زانکۆ”، “سەپەرشتی خوێندکاران”، “سەرپەرشتی بەشی ناوخۆیی” بوون. سزاکان لە ٥ ساڵەوە هەتا ٨ ساڵ و ٩ مانگ دەگۆڕێت و یەکێک لە خانمەکانیش خەڵکی وڵاتی ئەفغانستانە.
دادگای چوارهەمینی سزا قورسەکانی قەیسەری، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی چەکداری تیرۆرستی، سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەر هەریەک لە لەیلا سەراک، سالیحە کۆچ، میاسە نور ئای سەپاند کە بە دەستبەسەرکراوی دادگایی دەکران. هەروەها دەستەی دادگا هەمان سزای بەسەر خانمێکی تر بە ناوی ئۆزگە ئێ. سەپاند، کە بە بێ بڕیاری دەستبەسەرکردن دادگایی دەکرا.
هەریەک لە هەوانور کەرەبای، کوبرا دۆغو، حومەیرا کۆچاک، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها دادگا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر خانمێکی ئەفغانی بە ناوی مەریەم س. سەپاند کەوا بە بێ بڕیاری دەستبەسەرکردن دادگایی دەکرا، خانمەکە لە کاتی بیستنی بڕیارەکەدا لە هۆش خۆی چوو.
هەروەها هەریەک لە مەرڤە ئا. ، سێڤگی ئا.، توغبا یە.، ئاسیە ت.، سزای ٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

http://www.shaber3.com/-cadi-avinda-bugun-kayseride-17-kadin-tutuklandi-haberi/1310670/

Show More
Back to top button