هەواڵ

دادگای باڵای تورکیا تۆمەتەکانی دەسەڵاتی هەڵوەشاندەوە

دادگای باڵای تورکیا بڕیاری یەکێک لە دادگاکانی تورکیای هەڵوەشاندەوە، کە کۆمەلێک هاوڵاتی بە هۆی ناردنی منداڵەکانیان بۆ خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەتەوە، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپی چەکداری تاوانبار کردبوو.

ئەم بڕیارەی دادگا لە کاتێکدایە دەیان هەزار هاوڵاتی تورکیا بە هۆی ناردنی منداڵەکانیان بۆ خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت، پارە دانان لە بانکی ئاسیا و خوێندنەوەی کتێب و نوسراوەکانی بزاڤەکەوە لە زیندانن.

فەرمانگەی ١٦ هەمی دادگای باڵای ئەنتالیا، بڕیارێکی دادگای دووهەمی ئەنتالیای هەڵوەشاندەوە کە کۆمەڵێک هاوڵاتی تاوانبار کردبوو بەوەی ئەندامی گروپی تیرۆرستین؛ بە هۆی ناردنی مندالەکانیان بۆ خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت.

لە ڕونکردنەوەکەی دادگای باڵای شاری ئەنتالیادا هاتوە کەوا ” ناردنی منداڵ بۆ خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت، ئابۆنەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی بزاڤەکە، پارەدانان لە بانکی ئاسیا” بەڵگە نیە لەسەر ئەندامبوون لە گروپی چەکداری تیرۆرستی و پیویستە ئەو هاوڵاتیانەی بەم هۆیەوە زیندانی کراون ئازاد بکرین.

شارەزایانی بواری یاساکانای تورکیا، سەبارەت بەم بڕیارەی دادگای باڵای ئەنتالیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە پیویستە هەرچی زووە هاوڵاتیانی زیندانیکراو بە هەمان هۆکار ئازاد بکرێن.

Show More
Back to top button