جیهانی

دادگای ئەمەریکا: هەموو ڕاستیەکان لە دۆسیەکەی زەڕاب ئاشکرا نەبووە

داواکاری گشتی نیویۆرک، سەبارەت بە هەڵگرتنی باری “شاراوەیی” لەسەر دۆسیەی هاکان ئەتیلا یاریدەدەری بەڕیوەبەری بانکی هەڵک، کە لە دۆسیەی رەزا زەرابدا دەستبەسەر کراوە وتی” هێشتا تەواوی ڕاستیەکانی دۆسیەی زەڕاب ئاشکرا نەکراوە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەداین.”

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا پارێزەرەکانی ئەتیلا داوایان لە دادوەری دادگا کرد کە دۆسیەی ئەتیلا لە دۆسیەکەی زەراب جیا بکاتەوە یاخود باری “شاراوەیی” سەر بەڵگەکانی دژی ئەتیلا هەڵبگیرێت.

داواکاری گشتی دادگاش لە وەڵامی ئەم داواکاریەی پارێزەرەکانی ئەتیلا ئەوەی ڕاگەیاند کەوا بە هۆی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمەریکاوە، لە کاتی ئیستا گونجاو نیە باری “شاراوەیی” سەر بەڵگەکانی ناوبراو هەڵبگیردرێت.

داواکاری گشتی لە ڕونکردنەوەیەکدا تانەی لە داوای پارێزەرەکانی ئەتیلا دەدات و دەڵێت” لەو کۆبونەوەیەی کە بە پێشنیاری دادگا ئەنجامماندا لەگەڵ تیمی پارێزەرانی ناوبراو نەگەشتینە هیچ رێکەوتنێک، داواکارین  دادگا بە هاوشێوەی دۆسیەی رەزا زەراب باری “شاراوەیی” لەسەر بەڵگەکانی ناو دۆسیەی هاکان ئەتیلاش هەڵنەگرێت، بانگەشەی پارێزەرەکانی هاکان ئەتیلا کەوا قۆناغی لێکۆڵینەوە تەواو بووە، هیچ نیە جگە لە بەلاڕێدا بردن، داواکارین لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، باری “شاراوەیی” سەر دۆسیەکەی هاکان ئەتیلاش بەردەوام بێت.”

داواکاری گشتی لە ڕونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە بەڵگەکانیان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لە وڵاتانی تورکیا و ئیران و دوبەی دۆزراوەتەوە و، هێشتنەوەی بەڵگەکانی لە باری شاراوەیدا بە دڵی دۆسیەکە ناوزەند کرد.

داواکاری گشتی لە کۆتای ڕونکردنەوەکەیدا دەڵێت” بانگەشەی ئەوەی دۆسیەی هاکان ئەتیلا گەشتۆتە کۆتایی بە تەواوی هەڵەیە، داواکاری گشتی بانگەشەی نوێی ئامادە کردوە و چەندین ناوی نوێ هێنراوەتەوە ناو دۆسیەکەوە، تا ئێستا هیچ شتێک بە تەواوی ڕاستیەکانیەوە ڕوون نەبۆتەوە.”

http://www.shaber3.com/zarrab-davasi-savcisi-daha-her-sey-tum-ciplakligiyla-aciga-cikmadi-haberi/1292226/

 

 

 

 

Show More
Back to top button