هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

دادپەروەری بناغەی موڵک و، مرۆڤایەتیشە!

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 27.08.2018

 

اَللَّهُمَّ عَدْلاً وَقِسْطًا، تُغْنِينَا بِهِمَا عَنْ كُلِّ جَوْرٍ وَظُلْمٍ

خودایە هەستێکی دادپەروەری و یەکسانی و خۆڕاگریمان پێبدە کە لە هەموو زوڵم و زۆرێک بمانپارێزێت و دەستبەسەردارمان بکات لێیان.

تەنیا ئەوەمان لە تۆ دەوێت.

تەوحید بە واتای ئەوە دێت کە خودا بە یەک بزانیت.

 بریتیە لەوەی زاتی خودا لە چوارچێوەی ئەحەدیەتی خودا (تاک و تەنهایی خودا) و سیفات و ناوی واحیدیەتی(تاکی خودا) ببینیت.

لە بەرامبەر ئەمەشدا هەڵوێستێک وەربگریت، لە ڕێگەی دڵیشەوە پەیوەندی بەوەوە ببەستیت، لە ڕێگەی دڵەوە.

بە یەک زانینی خودا، ئەمەش ئەوە نیە کە تەنیا بە دەم بڵێی : لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ…

دەبێت ئەوەو لە ڕەفتار و کردارتەوە هەڵدەقوڵێت هەمووی ئەم واتایە ببەخشێت و، بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕەنگدانەوەی تەوحید و یەکتاپەرستی خودای لێوە دەرکەوێت.

ئیدی دەتوانیت ئیخلاس و دڵسۆزی لە کارەکانتدا بەمەوە وابەستە بکەیت، دەتوانیت ئیحسان و کاری چاکە بەمەوە وابەستە بکەیت، خۆشەویستی بەمەوە ببەستیتەوە، مەعریفەتی پێوە ببەستیەوە، دەتوانیت سەداقەت و ڕاستگۆیی بەمەوە ببەستیتەوە، خۆڕاگری لە سەر ڕێگای ڕاست بەمەوە ببەستیتەوە، یاخود ئەو چەمکانەی لەلایەن سۆفیەکانەوە زیاتر بەکار دەهێنرێت، وەک ”توکل” ( پشتبەستن بە خودا)وە بەم بابەتە ببەستیەوە، تسلمیة( خۆڕادەستکردن)، تفویض( خۆدانەدەست)، ثقة(متمانە)، دەتوانیت هەموو ئەمانە ببەستیتەوە بە یەک زانین و ناسینی خودا بە تاقی تەنیا.

هەروەها دڵێکی صافی(بێگەرد) یان مُطَمْئِن(دڵنیا و خۆشنود)، ئەو دڵەی بە راضیة و مرضیة( خودا لەو ڕازیە و ئەویش لە خودا) باڵی گرتووە و وەک قومری بە سیفاتەکانی صافیة زاکیة( بێگەرد و پاک) خەریکی فڕینە، دەتوانن هەموو ئەمانە ببەستنەوە بە هەستی یەکتاپەرستیەوە…

واتە بەوە نابێت تەنیا بە دەم بڵێی : لا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ…

ئەمە تەنیا نیشانەیەکە کەوا لە ڕوی ڕواڵەتەوە موسوڵمانێتی تۆ دەسەلمێنێت.

ئەوە تەنیا وەک ئاڵایەکی سپی وەهایە کە بە ناوی موسوڵمان بوونەوە هەڵتان کردبێت!

کاتێک ئەو ئاڵایەت هەڵکرد ئیدی لێت نزیک نابنەوە، واتە تەسلیم بوویت.

وەک چۆن تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی بە حەزرەتی ئوسامەی فەرموو: بۆ دڵیت شەق کرد و سەیری ناوەوەیت کرد هەتا بزانیت موسوڵمان نیە!

دەتوانن ئەم تێبینیە پیرۆزانەی ئەو لە چوارچێوەی ئەم بابەتەدا بابەتە هەڵبسەنگێنن.

هەروەک چۆن حەزرەتی غەزالیش ئاماژەی بەم بابەتە کردووە: یەکتاپەرستی لە دڵەوە گرنگە و تەنیا لە دڵەوە پشتڕاست دەکرێتەوە.

بە واتای ئەوە دێت کە بەردەوام و هەمیشە لەتیفەی ڕەبانی(دڵ) بەوەوە لێبدات و، بۆ ئەو لێبدات!

خۆ گەر لە دڵدا خشیة (ترس و ڕێز لە خودا) بوونی هەبوو ئەوا لە کردارەکانتدا ڕەنگدانەوەی دەبێت.

هەر واش وتراوە، گەر لە دڵدا خشیة (ترس و ڕێز لە خودا) بوونی هەبوو ئەوا لە کردارەکانتدا ڕەنگدانەوەی دەبێت.

تەنانەت ڕەنگدانەوەی لە بیلبیلەی چاو و چرچ و لۆچیەکانی دەموچاوتدا دەبێت. هەتا جوڵەکانی دەست و قاچت، هەتا ئەوەی بە تەواوی ملکەچیەوە لە نوێژدا بوەستیت، بەوەی پشتوێنی بەندایەتی لێببەستیت و عەرزی عبودیەتی خۆت بکەیت لەبەردەم خودادا، هەتا ئەوەی کە ڕکوعت برد بە تەمکینەوە بچەمێیتەوە، کە سوژدەشت برد بڵێی ئۆخەیی! بڵێی : چەند خۆشە چەمانەوە لەبەردەم ئەودا !

لە هەموو کردار و ڕەفتارێکدا هەستی یەکتاپەرستی زۆر گرنگە.

واتە بە تەواوی هەموو شتێک بە خوداوە ببەستیتەوە.

بێگومان ئەمانە شتانێکی ئەرێنین، دەبێت لەمەشدا شتانێکی نەرێنی وەک ڕیا و خۆدەرخستن و خۆبەناوبانگکردن و ئەوەی بە عجب( لە خۆڕازیبوون) ناوی دەبەین، تێکەڵ نەکەین.

هەروەها  “فخر” هەستی ئەوەی شانازی بەسەر کەسانی تردا بکەیت تێکەڵ بەم بابەتە نەکەیت، “کبر” یان ئەوەی لەسەرەوە سەیری خەڵک بکەیت و خۆت بە گەورە بێتە پێشچاو تێکەڵ بەم هەستی یەکتاپەرستیە نەکەیت، چونکە گەورەیی تایبەتمەندیەکی خودایە، کاتێك لەو بابەتەدا واتزانی تۆش هاوبەشی خودایت، لەو کاتەدا دەچیتە دەرەوەی بازنەی یەکتاپەرستی و تەوحید، لەو کاتەدا وا ئەژمار دەکرێیت کە هاوەڵات بۆ خودا داناوە.

وەک لە حەدیسێکی قودسیدا دەفەرموێت: گەورەیی و خۆ بە گەورە زانین پۆشاکی منە، ئەوەی کێبڕکێ بکات لەگەڵ لەسەری، دەیخەمە ناو ئاگر.

واتە ئەوانەی دەیانەوێت ببنە هاوتای خودا،  دەفەرموێت ئەو کەسانە قۆڵبەست دەکەم و پۆستەی ناو دۆزەخیان دەکەم.

ئەمانە ئەو شتە نەرێنیانەن گەر بمانەوێت تەوحیدمان پتەو و تەندروست بێت، دەبێت تەرکیان بکەین.

کاتێک باسی پێغەمبەرایەتی یان رسالة و پەیامی خودا دەکەیت، ئەمە بە واتای وەرگرتنی پەیام “من وراء الحجاب” لە پشتی پەردەوە، وەک ئیمامی ڕەبانی ئاماژەی پێداوە، بە واتای ئەوە دێت کە لەولای ئەولای هەموو ئەولاکانەوە، لە پشتی پشتی هەموو پشتەکانەوە پەیام و هەواڵی خودا بهێنیت.

گەر ئەو ئەم هەواڵە نەهێنێت، ئێوە نە لە بابەتی زاتی ئیلاهی خودا، نە لە بابەتی شوێنەوار و کردارەکانی، نە لەو ناوانەی لە پشتی ئەو کردارەکانیەوەن، نە لەو سیفاتە بێخەوشانەی لە پشتی ناوەکانیەوەن تێبگەین، نە دەتانتوانی بە شێوەیەک لە شێوەکان بگەنە تێبینیەکانی زاتی ئولوهیەتی خودا.

هەر بۆیە بە هۆی ئەو هەواڵانەی لەوەوە پێمان گەشتووە، بە شێوەیەک لە شێوەکان، شارەزای ئەو بابەتانە دەبن کە باسمان لێوە کرد، هەربۆیە لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین ئەم پەیام و هەواڵهێنانە بە “نبوة” یان پێغەمبەرایەتی ناو ببەین.

پەیام هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە بە ناوی عیبادەت و گوێڕایەڵی، چۆنیەتی ئەنجامدانی عبودیەت، ئەو شتانەی کە پێویستە ئەنجامی بدەن و ئەوانەی پێویستە خۆتانی لێ بە دوور بگرن.

نبوة یان هەواڵ هێنان “من وراء الحجاب” لە پشتی پەردەوە، ئاگادارکردنەوەی مرۆڤەکانە لەو شتانەی بە درک و تێگەشتن و پێودانگی مرۆڤانەی خۆیان ناتوانن پێیبگەن، ئا لێرەشدایە دین لە فەلسەفەی باطل یان پڕوپوچ جیا دەبێتەوە.

حەزرەتی پیریش لەم بابەتەدا زۆر پێداگری کردووە و جەختی لەسەر دەکاتەوە.

هەربۆیە کاتێک باسی نبوة یان پێغەمبەرایەتی دەکەیت دەبێت بەم شێوەیە سەیری بکەیت.

دەبێت بە چاوی ئەوەی هەموو تاک و کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی قەرزاری ئەون سەیری بابەتەکە بکەیت و هەموو مرۆڤایەتی قەرزاری ئەو کەسە مەعصوم و بێ گوناحەیە؛ خودایە لە مەحشەریشدا بەم هەستەوە حەشرمان بکە، دەبێت هەست بەم قەرزاریەتەی خۆمان بکەین.

چونکە گەر ئەو نەبووایە نە لە ناوی خودا تێدەگەشتین، نە لە کردار و شوێنەوار و ناو و سیفاتی تێدەگەشتین، نە لەو شتانەی سەبارەت بە”زات البحت” خۆی پێمان دەڵێت بوەستە، واتە ئەو شتانەی کە سەر لە مێشکی مرۆڤ تێک دەدەن لە کاتی بیرکردنەوە لە خودادا،  لە هیچیان تێنەدەگەشتین.

نە لە بەهەشت تێدەگەشتین، نە لە کۆشک و ڤیلا و ڕوبار و حۆری و غیلمانەکانی ناوی تێدەگەشتین.

نە لەوە تێدەگەشتین کە ئیمان تۆوێکی پاکی بەهەشتی لە دڵماندا هەڵگرتووە، نە لەوەش تێدەگەشتین کە دۆزەخ تۆوێکی زەقومی لە خۆیدا هەڵگرتووە!

هەربۆیە لە فێربوون و زانینی ئەم شتە نەرێنی و ئەرێنیانە، هەموومان قەرزاری ئەوین، کاتێک باسی نبوةمان دەکرد دەبێت لەم بابەتەدا قەرزارێتی خۆشمان بزانین.

لایەنێکی تری بابەتەکە ئەوەیە ئەو بە باشی بناسین، ئەوەی پێی دەوترێت مەعریفەت، لە بەرامبەر ئەو مەعریفەیەشدا دەبێت خۆشمان بوێت.

وەک چۆن خۆشەویستی زاتی ئیلاهی خودا شتێکی سەرەکی و بناغەیە، وەک چۆن وەک بابەتێکی ئەرک و بەرپرسیارێتی خراوەتە سەر شانی مرۆڤەکان، حَبِّبُوا اللَّهَ إِلَى عِبَادِهِ، يُحِبِبْكُمُ اللَّهُ…

با ئەم بابەتە بە شێوەیەکی تر باس بکەین، حَبِّبُوا رَسُولَ اللَّهِ إِلَى أُمَّتِهِ، يُحِبِبْكُمْ رَسُولُ اللَّهِ

پێغەمبەر لای ئومەتەکەی خۆشەویست بکەن، هەتا پێغەمبەریش ئێوەی خۆش بوێت.

ئێوە پێغەمبەری خودا لەلای هەموو مرۆڤەکان و مرۆڤایەتی خۆشەویست بکەن، دەتوانین بڵێین هەتا لەلای پێغەمبەری خوداش ببنە جێدەرکەوت و شایەنی خۆشەویستی…

هەربۆیە کاتێک باسی پێغەمبەرایەتی دەکەیت دەبێت بە قوڵایی خۆیەوە لێی تێبگەیت.

واتە ئەمە بابەتێک نیە ڕادەستی زمان و لێومانی بکەین و بڵێین :

مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ…

بابەتێک نیە دڵمان یان لەتیفەی ڕەبانی بێئاگا و غافڵ بێت لێی و، ویژدان و هەست و شعورمان ئاگای لێی نەبێت.

      گەر بابەتەکەمان ڕادەستی لێو و زمانمان کرد، ئەمە بە واتای هەڵدانی پەڕۆی سپی تەسلیم بوون دێت و، بۆ ئەوەیە خۆت ڕزگار بکەیت لەو مامەڵەیەی کە دەبێت لەو بابەتەدا لەگەڵتدا بکەن.

واتە دەڵێی من تەسلیم بووم.

ئیتر کەس لێت نزیک نابێتەوە.

ئیدی پێت دەڵێن کەواتە تۆش کەسێکی موسوڵمانیت.

وەک چۆن سەیری بابەتی زاتی ئولوهیەتی خودامان کرد، دەبێت بەو شێوەیەش سەیری بابەتی پێغەمبەرایەتی بکرێت.

توحید و نبوة، بابەتێکی تریش بابەتی حەشر و لێپرسینەوەی ڕۆژی دواییە.

وەک چۆن حەزرەتی پیریش ئاماژەی بەم بابەتە داوەو دەفەرموێت یەک لەسەر سێی هەموو قورئان باس لە ڕۆژی حەشر دەکات.

ئەوەشی بە شێوازە جیاوازەکانی دەربڕین و ئاماژە پێکردن ئەنجامداوە.

بە دەستەواژەیەکی جیاواز، بە ئاماژەیەکی جیاواز، بەو شێوازە دەربڕینەوەی کە بوونی بابەتەکە پێویستی دەکات، بابەتەکەی ڕوون کردۆتەوە.

لە زۆر شوێنی جیاوازدا باسی ئەم بابەتەی کردووە.

هەندێک جاریش زۆر بە ئاشکرایی باس لە زیندووبوونەوەی پاش مەرگ دەکات و، مَا خَلْقُكُمْ وَلاَ بَعْثُكُمْ إِلاَّ كَنَفْسٍ وَاحِدَةٍ إِنَّ اللهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ

هەم باس لەوە دەکات کە هێزی بێ کۆتای خۆی بە شێوەیەکە کە ناتوانرێت سنوردار بکرێت، هەم باس لەوەش دەکات کە بەجێگەیاندنی کارە بێ خەوشەکانی خۆی بەو ڕادەیەش ئاسانە بە نیسبەت خۆیەوە.

واتە ئەو شتانەی بە لای ئێوەوە زۆر سەخت و مەحاڵە، بە لای ئەوەوە هیچ کارێکی گران نیە، ئەو هەرکاتێک خواست و ئیرادەی شتێکی هەبوو، إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ…

ئیدی ئەو شتە یەکسەر لە دوایەوە دێتە بوون.

لێرەدا پیتی “فاء” دەتوانن وەک فائی سببیة “هۆکار” بیری لێبکەنەوە، بەڵام زیاتر وەک فاء تعقیبیة واتە، واتە کردارەکە بە دوای ئەودا دێت ڕاستەوخۆ.

دەستبەچی کردارەکە هەر لەوێدا ڕوو دەدات.

هەر بۆیە جاران لە ئەدەبیاتدا زۆر جار وتوویانە “کن فکان”.

ئەمەیان زۆر بە کارهێناوە،  دەزگای “کن فکان”، کارگەی “کن فکان”.

واتە کاتێک ئەو دەڵێت ببە یەکسەر ئەو شتە دەبێت.

ئەوەی مومکینە ببێت دێتە بوون.

بەڵێ بابەتی حەشر و لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی زۆر گرنگە، گرنگە لە ڕووی ئەوەی ژیانت بخەیتە ژێر ڕێکخراویی و چوارچێوەیەکەوە، لە ڕووی ئەوەی یاسا و ڕێسایەکی بۆ دابنێیت.

بابەتی ئەوەی لە پاش مەرگ زیندوو ببیتەوە و لێپرسینەوەی کارەکانت لەگەڵدا بکرێت، لەو ژیانەی ئەولات ژیانێکی خۆشی جاویدانی بەسەر ببەیت، یاخود پەنا بە خودا ئەوانەی لەم دونیایەدا ئەرکی خۆیان بەجێناگەیەنن، لەو دونیا توشی دۆڕانی ئەبەدی دەبن، هەر بۆیە زۆر پێداگری لەسەر بابەتی حەشر و زیندوو بوونەوە کراوە. حەزرەتی ئوستاد وەک سێهەم بابەتی سەرەکی باسی لێوە کردووە.

ئیمامی غەزالی بابەتەکەی لەسەر ٣ بنەما دامەزراندووە، حەزرەتی پیریش لە شوێنێکدا باسی “دادپەروەری” کردووە، لە شوێنێکی تریشدا باسی بنەمای “عیبادەت” ی کردووە.

واتە ئەو شتانەی لە قورئاندا فەرمان پێکراوە، ئەو شتانەی سونەتی ڕاستی سەردارمان فەرمانی پێکردووە، واتە لە ڕووی ئەو دیسپیلین و ڕێسا سەرەکیانەی دین فەرمانی پێکردووە لە عیبادەت و عبودیەت و هەروەها چەمکێکی تریش کە سۆفیەکان لەم بابەتەدا زیادیان کردووە ئەویش بابەتی “عبودەتە”.

عبودەت بەو واتایە دێت کە لە ئەنجامدانی عیبادەت و عبودیەت بۆ خودادا، بە تەواوی دەستبەرداری هەموو شتێک بیت بە ناوی خۆتەوە.

ئەمەش بە واتای گەشتنە بە لوتکەکانی فنی فی الله(فەنا بوون لە خودادا)، بقاء بالله(مانەوە بۆ خودا)، مع الله(لەگەڵ خودادا بوون)، کە عبودیەت بەم شێوەیە بوو، لەلای سۆفیەکان پێی دەوترێت عبودەت، ئەمەش چەمکێکە لە تەسەوفدا زۆر لەسەری وەستاون و لێرەدا ناتوانین باسی ئەو بابەتە بکەین…

هەربۆیە حەزرەتی ئوستاد لەم بابەتەدا ئاماژەی بە عیبادەتیش کردووە لەو شوێنەی باسی “دادپەروەری” کردووە.

واتە کاتێک دەڵێین : اِهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

واتە هیدایەتمان بدە بۆ ڕێگەی ڕاست بە شێوەیەک لە هەموو زێدەڕۆییەک و کەمتەرخەمیەک بمانپارێزە.

کام ڕێگایە ڕاست و ڕەوانە، واتە ئەو ڕێگایەی ڕاست و ڕەوانە بە نیسبەت ئیمانەوە، ئەو ڕێگایەی ڕاست و ڕەوانە بە نیسبەت ئەنجامدانی بەندایەتیەوە بۆ خودا، ئەو ڕێگایەی ڕاست و ڕەوانە بە نیسبەت ناسینی پێغەمبەرەوە، ئەو ڕێگایەی ڕاست و ڕەوانە سەبارەت بە تێگەشتن و زانینی حەشر و زیندوو بوونەوە، بە واتای ئەم شتانە دێت.

 واتە کاتێک باسی عەدالەت و دادپەروەری دەکات لەوە دەچێت مەبەستی لەم شتانە بێت، یاخود ئەو عەدالەتەی لە نێوان خەڵکدا باس کراوە.

وەک چۆن وتراوە : دادپەروەری بناغەی موڵکە.

وەک زیا پاشا دەڵێت:

گەر لە ناو مێشکی تاکەکانی گەلێکدا نەبێت عەدالەت

گەر لەسەر عەرشیش بێت، هەر ڕۆژێ دێت دەکەوێتە سەر زەوی  پایەکانی دەوڵەت

زیا پاشا سەردەمانێک ئەم قسەیەی کردووە.

گەر لە ناو مێشکی تاکەکانی گەلێکدا نەبێت عەدالەت

گەر لەسەر عەرشیش بێت، هەر ڕۆژێ دێت دەکەوێتە سەر زەوی  پایەکانی دەوڵەت

گەر تەنانەت پایەکانی دەوڵەت چووبێتیشنە سەر عەرش، بەو واتایەی بە شێوەیەک لە شێوەکان ئاسمانی بووە، لێرەدا بابەتەکە خوازەیە ئەگینا ئاسمانی بوونی دەوڵەتەکان شتێک نیە جێگای باس بێت.

گەرچی دەتوانین بە دەوڵەتی سەردەمی خەلیفە ڕاشیدەکان بڵێین سەردەمی ئاسمانی بوون، چونکە لەو کاتەدا هەموو شتێک ڕەنگی ئاسمانی گرتووە، ڕەنگ و بۆو و کاڵای ئاسمانی پۆشیوە، کاتێک سەیری شێوازی ژیان و هەستی دادپەروەرانە و خۆڕاگریان لەسەر ڕێگای ڕاست دەکەیت، وەک ئەوە وایە بە وردبینێک تەماشای ئەو دونیا بکەیت.

بە شێوەیەکە خۆت لە داڵان و کۆریدۆرێکدا دەبینیتەوە کە دەتگەیەنێت بە ژیانی ئاخیرەت، کردار و ڕەفتاری ئەوان ئەم واتایانەی لێدەکەوتەوە.

لە کەسانی دوای ئەوانیشدا، دەتوانیت ئەمە لە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزدا ببینیت، لەوە دەچێت چەند کەسێکی تریشیان تێدا بێت.

بۆ نمونە لە فەرماندەکاندا دەتوانین تاریقی کوڕی زیاد وەک نمونە وەربگرین. لای من کەسێکی زۆر گەورەیە، ئەو فەرماندەیەیە کە موسای کوڕی نوسەیر لە کۆیلایەتی ئازادی کرد و کردی بە فەرماندەی سوپاکەی. لە قورتوبە یان تۆلەیتۆلە کاتێک قاچی خستە سەر گەنجینەکانی پاشا، بە خۆی دەڵێت ” ئەی تاریق، تا دوێنێ کۆیلە بوویت و دواتر ئازاد کرایت، ئەمڕۆ وەک فەرماندەی سوپا لێرەدا سەرکەوتنت بەدەستهێناوە، ئەوەت بیر نەچێت سبەینێ دەچیتە ژێر خاک و خودا لێپرسینەوەت لەگەڵدا دەکات.

بۆ نمونە دەتوانن یاوزیش لەو قوڵاییەی ئەواندا ببینن، کاتێک لە شەڕی چاڵدێران لە ناوچەی دابق و ڕیدانیە گەڕایەوە بۆ شاری ئوسکودار، هەموو کەس دێت بۆ ئەوەی پێشوازی لە فەرمانڕەوای هەموو جیهان بکات، دەڵێن هەموو کەس لەلای کۆشکی تۆپکاپی چاوەڕێت دەکات، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: من نامەوێت وەک کەسێک کە سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە پێشوازیم لێبکرێت، واتە چەندە گەورەش بوون لە هەمان کاتدا هێندەش خاکی و خۆ بەکەمزانیان زانیوە، کاتێک هەموو کەس خەوی لێدەکەوێت، بە دزیەوە خۆی دەکات بە کۆشکی تۆپکاپیدا.

بە دزیەوە دزە دەکاتە ژوورەوە.

دزە دەکات، وەک چۆن دەم شومەکان چوونی ئێوەیان بۆ ناو دامودەزگاکانی خۆتان بە دزەکردن ناو دەبرد، دەم شومەکان، بەڵێ نزای خراپیان لێناکەم و بڵێم زمانیان وشک بێت.

خۆ گەر شایەنی ئەوە ببن کە وایان لێبێت، درەنگ یان زوو ئەو زمانەیان وشک دەبێت.

کاتێک دەیانەوێت کەلیمەی تەوحید بڵێنەوە، کلیل لە زمانیان دەدرێت و دەڵێن “لا ، لا ، لا” ناتوانن کەلیمەی تەوحد بە زمانیاندا بهێنن.

فیرعەونیش بەو شێوەیە ڕۆشت.

وتی: آمَنْتُ بِالَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ

تەنانەت لەو کاتەی گوایە ئیمانی هێناوە، ناتوانێت ئەو شێوازەی پێویست دەکات درک پێ ببات و، لە جیاتی ئەوەی بڵێت : باوەڕم هێنا بەو خودایەی موسا و هارون باوەڕیان پێهێنا، دەڵێت باوەڕم بەو خودایە هێنا کە بەنوئیسرائیل باوەڕیان پێیەتی.

ئەو بەنوئیسرائیلەی پەیکەری مانگایەکیان دەپەرست، ئەوانەی شوێ قارون کەوتبوون، ئەو بەنو ئیسرائیلەی لە ئاوی ڕوباری نیل پەڕینەوە و کاتێک قەومێکیان بینی بتیان دەپەرست، بە موسایان وت تۆش بتێکمان بۆ دروست بکە هەتا بیپەرستین!

ئەو بەنو ئیسرائیلەی بە حەزرەتی موسایان وت: تۆ و خواکەت بڕۆن شەڕ بکەن ئێمە لێرەوە سەیرتان دەکەین.

هەربۆیە الله لەو شوێنەی کە پێویستی دەکرد ناوی بهێنرێت، نەیهێشت ناوی خۆی بە دەمیدا بێتە دەرەوە.

زنجیری لە دەمیدا، زمانی وشک کرد و بە شێوەیەکی هەڵە پێی وت.

خۆ گەر لەوێدا بیووتایە آمَنْتُ بِالَّذِي آمَنَتْ بِهِ موسا و هارون، خودا دەزانێت، لەوە دەچێت جەنابی حەق هەموو شتەکانی ڕابردووی بسڕایەتەوە، وەک چۆن سەردارمان بە ئەبوسوفیانی وت کەوا شتەکانی ڕابردووی هەمووی سڕاوەتەوە، لاپەڕەیەکی نوێی ژیانی دەست پێدەکرد، لەوە دەچوو ئەویش ببوایەتە شوێنکەوتەیەکی حەزرەتی موسا و لە دوای ئەوەوە دەڕۆشت.

سەیرکەن لێرەدا نمونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە کە چۆن کلیل لە دەمی مرۆڤ دەدرێت لەو کاتەدا.

سەبارەت بە دوو کەس کە فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەرکرابوو، وەک سەرۆکی ڕۆحانی ڕاسپێردرا بووم، لە کاتێکدا زۆر ئیمامێکی گەنج بووم لەو کاتەدا.

کەسێک بوو کە لە پەڕلەمانیشەوە فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرکرابوو، منیش بە جلی مەلایەتیەوە چوومە لای، چوومە ژوورەکەیەوە، وتم ئیدی کۆتایی ژیانت هاتووە بڵێ :

لا إله إلا الله محمد رسول الله

وتم چارەیەکی ترت نەماوە، بەڵام ئەو چونکە باوەڕی زۆری بە کەسێکی دەسەڵاتدار هەبوو، وتی ئەو دێت و ڕزگارم دەکات!

وتم کورە راسم ئەو نایەت بۆ لای تۆ، وتم تۆ بۆ شوێنێکی تر دەڕۆیت، گەر بڵێی الله ئەو کاتە ڕزگارت دەبێت، چی دەبێت گەر بڵێی : لا إله إلا الله محمد رسول الله…

لەوە دەچێت ١٠ جار وتبێتم چی دەبێت لەبەر خاتری خودا بڵێ :

لا إله إلا الله محمد رسول الله

بەڵام ئەو هەر بە عینادی خۆی وتی: ئەو دێت و ڕزگارم دەکات و دەچمەوە ماڵەوە!

تەنیا لەبەردەم مندا وای نەوت، داواکاری گشتی ناوی غەنی بەگ بوو، کاتێک هێنایانە بەردەم پەتی سێدارەکە، خستیانە سەر کورسیەکە، پەتەکە لەسەر سەری دەسوڕایەوە، وتی ڕاسم دوا ئارەزوت چیە هەتا جێبەجێی بکەین؟

لەو شوێنەدا دوا ئارەزوت لێ دەپرسن. لە وەڵامدا وتی: ئەو دێت و پێکەوە دەچینەوە ماڵەوە!

الله جل جلاله، نەیهێشت لا إله إلا الله محمد رسول الله بێت بەسەر زاری کەسێکدا کە خێزانێکی کوشتبوو.

ئیدی ئەقڵی لە دەستداوە یان هاوسەنگی خۆی لە دەستداوە نازانم.

کەسێکی تریش جینایەتێکی کردبوو،ناوی مەهمەت بوو پێیان دەوت مەمۆ، لێی پاڕامەوە و لێی لاڵامەوە، وتم شایەتمان بهێنە، لەلایەک فەرماندەی جەندەرمە دانیشتووە، لەلایەکی ترەوە داواکاری گشتی، لەلایەکی ترەوە بە جلی مەلایەتیەوە کەسێکی تر دانیشتووە، پێیان دەوت ڕەئیسی ڕۆحانی. پیاوێکی دینیە ئەو کەسەی تەرخانی دەکەن ، لەسەر کورسیەکە دانیشت، وتم با امنت هەتا کۆتایی بڵێینەوە، هەتا نیوەی بۆ وترا بەڵام ئەوەی تری بۆ تەواو نەکرا.

بەڵام تا ڕادەیەک باوەڕی هەبوو، بەڵام نەیتوانی امنت هەتا کۆتایەکەی بخوێنێت.

بە مات و مەلولی ئەویشیان بردە سەر ئەو کورسیە و پەتیان کردە ملی و کورسیەکەی ژێریان ڕاکێشا و وەک تورەکەی کا لەریەوە و هات و ڕۆشت. هیوام وەهایە ئیمانی هێنابێت و تەنیا بەو گوناحەیەوە ڕۆشتبێتەوە بۆ لای خودا.

گەر مرۆڤ پەنا بە خودا سەرکەشی لەو جۆرە ئەنجام بدات، وەک چۆن فیرعەون نەیتوانی لە کۆتایدا شایەتمان بهێنێت ئەویش لەوە دەچێت نەتوانێت. دەڵێت “لا” و لەوە زیاتری بۆ ناوترێت. تَمُوتُونَ كَمَا تَعِيشُونَ، وَتُحْشَرُونَ كَمَا تَمُوتُونَ

چۆنی بژین ئاوەها دەمرن، چۆنی بمرن ئاوەها زیندوو دەکرێنەوە.

گەر تۆ بەو شێوە زوڵم بکەیت و خوێنی مرۆڤەکان بڕژیت، باسی حەق و دادپەروەریش بکەیت، بەڵام هەردووکیشیان دەخەیتە ژێر پێکانت و لەسەریان هەڵدەپەڕیت. ئیدی گوێت لە ناڵەی ئەوانە نابێت کە دەناڵێنن، گوێت لە گریانی ئەوانە نابێت کە دەگرین، دەرمان نادەیت بەو مرۆڤانەی لە زۆر شوێنی جیاواز بۆ دەرمانەکانیان دەناڵێنن، دەڵێت نەخۆشی دڵم لەگەڵدایە چیدی لاشەم بەرگە ناگرێت دەرمانەکانی خۆمم پێبدەن خەریکە دەمرم، وەک چۆن لەم ماوەیەدا هاوڕێیەکمان لە زیندان وەفاتی کرد، زۆر بە کوڵ بۆی گریام، هاوڕێیەکی ڕاستگۆ و سەمیمی کە ماوەی ٣٠ ساڵە دەیناسم.

داوای دەرمانەکانی کردبوو پێیان نەدابوو، یەکێکی تریش لەوانەی دەرمانەکانی پێنادەن براکەی منە، نەخۆشی شەکرەی لەگەڵدایە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز، پەنجەکانی ڕزیوە لەبەر ئەوەی دەرمانەکانی پێنادەن، تۆ دێیت و ئەم هەموو زوڵمە دەکەیت، دواتر دەڵێی موسوڵمانم. من لێرەوە سوێند دەخۆم کە تۆ هەرگیزا و هەرگیز وەک ئەوە نیت کە دەیڵێیت، تۆ مونافیقێکی بۆ خۆت و بەس.

سەردەمانێک هەبوو چەند هەنگاوێک هەڵگیران، ئیدی نازانم بە باوەڕەوە ئەم هەنگاوانە هەڵگیران، یاخود پەرچەکردار بوو بەرامبەر لایەنێکی دیاریکراو.

بۆ نمونە زاتێک هەیە کە لە سێدارە درا، من بە تەقدیرەوە یادی دەکەمەوە، حەزرەتی پیریش بە هەمان شێوە یادی دەکاتەوە، ئەوەش لە لاحقة کاندا دەبینن، ئیدی نازانم نوێژی دەکرد یاخود نا، لەو بابەتەدا گومانم هەبوو، بەڵام لەبەر شتێکی ئەو کەسە گریام، دەزانن بۆچی؟

کاتێک دەیانبرد بۆ پەتی سێدارە، ئاوڕی دایەوە و بەو کەسانەی قۆڵیان گرتبوو وت: مۆڵەتم بدەن با دوو ڕکات نوێژ بکەم. من لەو کاتەدا لە خۆشیدا دامە  قوڵپی گریان. وتم سوپاس بۆ خودا باوەڕی بە الله هەیە، ماوەی ١٠ ساڵ وڵاتی بەڕێوە برد و خوێندنگەی زانستە شەرعیەکانی کردەوە و، خوێندنی قورئانی کرد بە کارێکی ئازادانە، ڕێگەی بۆ ئەوە خۆشکرد کە بانگ بە شێوازی خۆی بخوێنرێت، چونکە وشەکانی ناو بانگ، ناسنامەی سەرەکی ئەو ڕوکنە ئاینیەن. ئەوان ڕێگەیان بۆ خۆش کرد.

ئیدی نازانم ئەمەی لەبەر ئەوە کرد کە بە تەواوی باوەڕی پێیبوو، یاخود وەک پەرچە کردارێک بەرامبەر هەندێک لایەن ئەنجامیدا، ئێمە ئەگەری دووهەم هەڵدەبژێرین و گومانی باشی پێدەبەین، پشتیوان بە خودا بەو شێوەیە بووە، منداڵەکانیشیم بینی، لەگەڵ یەکێکیان زۆر ناسیاویمان هەبوو، زۆر جار هات و سەردانی کردین، باوەڕی بە خودا هەبوو، نوێژی دەکرد، پشتیوان بە خودا بەو شێوەیە بوو.

لەگەڵ ئەواندا تا شوێنێکی دیاریکراو هات، کەسێکی تریش کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆوە پلەی بەرز بوویەوە لە کاروباری دەوڵەتدا، ئەویش باوەڕی هەبوو، بۆ نمونە پێش چەند ڕۆژێک لە وەفاتی، تەلەفۆنی بۆ فەقیر کرد و وتی : مامۆستا چی دەبێت زۆر نزای خێرم بۆ بکەن.

خۆ گەر کەسێک باوەڕی نەبێت، ئەوا داوای نزای خێر لە کەسێکی تاوانباری وەک من ناکات.

بەڵام پێدەچێت بەو شێوە قوڵەی ئێوە خاوەنی ژیانی دڵ نەبێت، لەوە دەچێت ویژدانی بە تەواوی پەی بە بابەتەکان نەبردبێت، بەڵام بەو ڕادەیەش کە هەیبوو، هەر زۆر گرنگە.

کاتێک ئەو زانکۆیە کرایەوە، زۆر کەسی پایەداری دەوڵەت بەشداریان تێدا کرد، سەرۆکی پارتێکی سیاسی هاتبوو، هەروەها سەرۆکی دەزگایەکی گەورەش بەشداری کرد بوو ئەویش وتارێکی پێشکەش کرد، تەنانەت وەک چۆن ئێوە دانیشتوون، منیش ئاوەها لەبەردەمیدا دانیشتبووم و ئەویش قسەی دەکرد، سەیری دەموچاوی دەکردم و قسەی ناخۆشی لە ڕووم دەکرد، کەسێکی بەو شێوەیە بوو، هیچ کەسێک لەوان نەهاتن و پێمان بڵێن دەبێت شوێنمان بکەون. تەنیا دەهاتن و دەستی قیتمیریان دەگرت و دەیانوت” کورە ئێمە هەر برای یەکین!”.  هات و لەلامەوە دانیشت. خۆ گەر تۆزێک ڕێزی بۆ کارەکانمان نەبووایە شتێکی لەو شێوەیەی نەدەکرد.

لەوە دەچێت ئەو کەسە واژۆی لەسەر ٣٠ نامە کردبێت کە مۆری سەرۆکایەتی کۆماری پێوە بوو، من ئەو نامانە هەتا ئێستا هەڵگرتووە، من پێم وایە خودا ئەم کارانە بە بۆش دانانێت، چونکە الله : أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ، أَعْدَلُ اْلأَعْدَلِينَ، أَكْرَمُ اْلأَكْرَمِينَ، پاشان شتێکی تری بۆ زیاد دەکەم أَشْفَقُ الْمُشْفِقِينَ …

لەگەڵ ئەویشدا بابەتەکە هەتا شوێنێکی دیاریکراو ڕۆشت. لە دوای ئەوان کەسێک هات کە لە ئەمەریکا خوێندبووی، مرۆڤی ئەنەدۆڵو بوو، شتی زۆری کرد، ڕەنگی هەموو شتێکی گۆڕی،      لە زۆر شوێنی دونیا وتی من کەفیلی ئەم خوێندنگایانەم. لە دوا گەشتیدا واتە پێش ٣ یان ٤ ڕۆژ لە وەفاتکردنی، دەوڵەتەکانی ئاسی دەگەڕا و دەچووە هەر شوێنێک دەیوت من کەفیلی ئەو خوێندنگایانەم. هەروەها لەبەر ئەوەی هەندێک لە هاوڕێیانی ئێمە لەگەڵیدا نەگەڕابوون، بە هۆی کەسێکەوە تەلەفۆنی بۆ قیتمیر کرد و وتی: من لەبەر ئێوە ئەم گەشتە ئەنجام دەدەم لەبەرچی هاوڕێکانی ئێوە لەگەڵم نایەن؟ وتی من لەبەر خوێندنگەکانی ئێوە دەڕۆم، ئەمەش دوا کاری چاکی بوو کە ئەنجامیدا، ئەو بە ناوی خزمەتەوە کەفیلی هەموو خوێندنگەکانی کرد لە وڵاتانی دەرەوە.

دواتر کە گەڕایەوە وەفاتی کرد، دواتر یەکێک لە هاوڕێکانی باسی کرد بۆم، کەوا نوێژی هەینی ئەنجامداوە و دواتر نەیتوانیوە هەستێتە سەر پێ، هەروەها هاوڕێیەکی کە پێشتر سەربازی کردبوو، وتی مامۆستا هەرگیز بە هۆی ئەوەوە وەفاتی نەکرد کە لەسەر ئامێری ڕاکردن بە خێرایی ڕۆشتبێت و دڵی وەستابێت، بەڵکو بە هۆی ئەوانەی ڕقیان لێیبوو ژەهرخوارد کرا و وەفاتی کرد. هەروەها دواتر ئەو پزیشکەی سەرپەرشتی بەشی کریمۆنۆلۆجی (پزیشکی دادوەری لێکۆڵەرەوە لە تاوان) هات بۆ ئێرە و بە منی وت کەوا بە هۆی ژەهرخوارد کردنەوە وەفاتی کردووە، بەڵام پێش ئەوەی ڕاپۆرتێکی لەو شێوەیە بنوسێت لەسەر کارەکەی دووریان خستۆتەوە.

لەگەڵ ئەویشدا بابەتەکە هەتا شوێنێکی دیاریکراو هات، هەندێک کاری ئەنجامدا و بڕیار بوو هەندێک کار ئەنجام بدرێت.

لەو ڕێگەیەوە کرانەوە بە ڕووی ١٧٠ وڵاتی جیهان ڕوویدا.

وابزانم کاتێک ئەو لە ژیاندا بوو لە هەموو دونیادا ٣٠٠ خوێندنگە هەبوو. دواتر هەر لەو ڕێچکەیەوە بە پشتیوانی خودا گەشتە ١٤٠٠ خوێندنگە.

لێرە لە ویلایەتی هۆستۆن نەخۆش بوو، من چوومە سەردانی، لە نەخۆشخانە باوەشی پێدا کردم و دەستی کرد بە گریان، وا هەستشم کرد کە هاوسەرەکەی هەرگیز لەو ژوورە نەدەچووە دەرەوە، بەڵام ئەو پێی وت کەوا چایەک بۆ من ئامادە بکات، کاتێکیش خەریک بوو دەڕۆشتم، وتی سەمرا لەگەڵ مامۆستا بڕۆ و بەڕێی بکە.

بەو شێوەیە بوو.

واتە هێندە کەسێکی خاترزان بوو لەو کاتی نەخۆشیەشدا.

دەستی بە گریان کرد و وتی من هەرچەندم کردووە نەمتوانیوە ئەوە لەمانە بگەیەنم کە ئەم خوێندنگانە چ واتایەکیان هەیە!

ئیدی نازانم مەبەستی لە “لەمانە” کێ بوو، نازانم مەبەستی لە مرۆڤەکانی کۆڵانە باشەکە بوو، یاخود مرۆڤەکانی ناو کۆشکە سپیەکە!

ئیدی نازانم، وتی کەوا نەیتوانیوە تێیانبگەیەنێت، خەفەتباربوونی خۆی بەو شێوە دەربڕی، باوەشی پێدا کردم و بەو شێوەیە هەستی خۆی هێنایە سەر زاری.

لەگە ئەویشدا بابەتەکە هەتا شوێنێکی دیاریکراو هات، ئەوان لە بابەتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا، بە شێوەیەک لە شێوەکان ستاتیکی ئەم کارەیان خستە بەردەمی ئێوە، دواتر کەسێکی سۆسیال دیموکرات هەبوو.

دوو یان ٣ جار کە لەسەر دەسەڵات بوو چاوم پێی کەوت، لە ماڵی خۆشیدا سەردانم کرد، خاکی بوون و تەوازوع سیفاتی ئیسلامە، لەگەڵمدا کاک جەودەتیش هاتبوو، هەروەها کەسێک کەوا وازی لە سەربازی هێنابوو، هەروەها ئەو هاوڕێیەشمان هەبوو کە ئێستا لێمان جیابۆتەوە و لە دژی ئێمە وتار دەنوسێت.

وتم ئێوە بڕۆنە مەتبەخ و خۆتان چا ئامادە بکەن با براژن ئەزیەت نەکێشێت، بەڵام وتی نەخێر شتی وەها نابێت، ئێوە میوانی منن و دەبێت خۆم چاتان بۆ ئامادە بکەم.

لەوێدا هێندە جەنتڵمانانە هەڵسوکەوتی دەکرد، من لە شوێنی خۆمەوە تەریق دەبوومەوە، هەتا قۆپچەی چاکەتەکەی دانەخستایە لەگەڵ فەقیردا قسەی نەدەکرد، ئێ خۆ من چیم هەتا شتی وەهام بۆ بکات.

بەڵام ڕێزێکی وەها قوڵی هەبوو. هاوڕێیەکمان هەبوو کە زوو زوو دەچووە لای، ئەویش دەناسن ئێستا لێرەیە لە ئەمەریکایە، لە تەکساس دەژی.

ئەوەی گێڕایەوە کە هەرکاتێک تەلەفۆنم بۆ کردووە، هەتا قۆپچەکانی دانەخستایە قسەی نەدەکرد، تەنانەت لە تەلەفۆندا، کەسێک کە لە کەشوهەوایەکی سۆسیال دیموکراتدا پەروەردە بووە بەو شێوەیە بوو.

سەرۆک وەزیرانێک.

دەڵێت شتێکم پێوت، لەو کاتەدا هێشتا ٣٠ خوێندنگە لە ئەمەریکا هەیە، واتە ١٠٠ یان ١٥٠ خوێندنگە نەبوو، تەنیا ٣٠ خوێندنگە هەبوو، لەم ٣٠ خوێندنگەیەدا وانەی تورکی وەک وانەیەکی ئیختیاری دەوترایەوە، دەڵێت هێندە بەم هەواڵە دڵی خۆش بوو، تۆزێکی مابوو لە خۆشیدا هەڵپەڕێت!

بە هاوڕێکەمانی وتبوو: لە شوێنێکی وەک ئەمەریکا زمانی من دەخوێنرێت! زمانی تورکی. تەنیا وەک وانەی ئیختیاریش دەخوێندرا.

بەڵێ، کەسانێک بەم شێوە جوامێرانە پشتگیریان لەم کارانە کرد، هەتا شوێنێکی دیاریکراو هێنایان. ئەمە دادپەروەری ڕاستەقینە بوو. ڕێزگرتن لە حەق بە شێوە ڕاستەقینەکەی هەر دەبوو بەم شێوەیە بێت. ڕەفتارکردن بە شێوەیەکی هاوسەنگانە دەبوو بەم شێوەیە بێت. ئەوان بە شێوەیەکی هاوسەنگانە ڕەفتاریان کرد، هەتا شوێنێکی دیاریکراو بەو هاوسەنگیەی ئەوانەوە هات، بە بێ ئەوەی هەڵنوتێت و لە ڕێگادا بچەقێت و بەجێبمێنێت، بە پشتیوانی خودا بەرەو پێشەوە ڕۆشت و زیاتریش پێشکەوت، پێم وایە گەر ژیانیان بەردەوام بووایە، بابەتەکە دوو هێندەی ئیستا پێش دەکەوت.

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

       بەڵام ئەو نامەردانەی لە دوای ئەوان هاتن.

لە بەرامبەر ئەو پاڵپشتیەی ئەوان ئەنجامیاندا، لەبەر ئەوەی قسەی ناو خەڵکە و عەوامانەیە بمبەخشن، لە بەرامبەر ئەو پاڵپشتیەی ئەوان ئەنجامیاندا، ئەمان مڵۆزم بوونیان لێبووە ئەرکێکی پیرۆز و دەستیان کرد بەوەی ببنە مڵۆزم!

ئەوانەی باسم کردن مرۆڤ بوون، کاتێک سەیری ڕەفتارەکانیان دەکەیت، وابەستە بوونیان بە حەقانیەت و دادپەروەری مرۆڤایەتی قوڵەوە دەبینیت، وابەستەی ڕێزگرتن لە خزمەتی مرۆڤایەتی دەبینیت.

بەڵام کاتێک بەراوردیان دەکەیت بەوانەی ئێستا، زۆر سەختە بەمانە بڵێین مرۆڤ و، گەر وشەی مرۆڤ بێتە زمان و گیانی بێتە بەر، لەو دونیا گەر  لە کاتی میزانی حەق و حسابدا سکاڵامان لێبکات، تای تەرازوو لە دژی ئێمە دەبێت و بەرەو خوار دەڕوات، پەنا بە خودا.

هەربۆیە دەتوانین دادپەروەری وهاوسەنگی بەوە ناو ببەین کە نەکەوینە ناو زێدەڕۆیی و کەمتەرخەمی، لە بابەتی ناسینی زاتی ئولوهیەت و ناسینی پێغەمبەر لە چوارچێوەی واتای تەندروستی خۆیدا.

جا بۆیە کەسانێک هەیە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، بە ناوەی ئەوەی خودا لە هەموو نەنگیەک دوور بخەنەوە، خۆیان دەخەنە ناو گومڕاییەکی تۆقێنەرەوە بەوە کە باوەڕیان بە جەبرێکی ڕەهای خودا هەیە بەسەر کارەکانەوە و ئیرادەی مرۆڤ بەتەواوی نەفی دەکەن.

هەندێکیش بەوەی کە پێیان وایە مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕەها دروستکەری کردار و ڕەفتاری خۆیەتی دەکەونە ناو گومڕایەکی جیاوازترەوە.

هەندێکیش دەکەونە ناو گومڕایی ئەوەی کە خودا بە شتێکی تر دەشوبهێنن و هەندێکیش توشی ئەو گومڕاییە دەبن کەوا خودا دەبەن پاڵ شوێن و پێیان وایە شوێنی هەیە.

بەڵام لە ڕاستیدا خودا:

نابینیت لە عالەمدا دژ و هاوتایەکی خودا

لە هەموو شکڵێک بەدەرە، موقەدەسە تعالی الله

هاوەڵی نیە، لە منداڵبوون و لەدایک بوون بەدەرە

ئەحەدە و هاوتای خۆی نیە، لە ناو ئیخلاسدا یاد دەکرێتەوە الله

نە لاشەی هەیە نە ئەندام، نە شوێنی هەیە نە گەوهەرە

نە دەخوا و نە دەخواتەوە، کاتی بەسەردا ناڕوات و لەمانە هەمووی بەریە الله

نە دەگۆڕێ و نە وەردەچەرخێت بۆ سەر شکڵ و ڕەنگی جیا

لە هەموو ئەمانە بەریە، بەمانە دەڵێن سیفاتە سەلبیەکانی الله

نە لە ئاسمانە، نە لە زەوی، نە لای ڕاست و چەپ و پێشەوە

لە هەموو شوێنێک بەریە شتێک نیە بە ناوی مکان الله

پەنا بە خودا، ئەمەش لە بابەتی ناسینی خودادا، بە واتای هاوسەنگی دێت.

لە هەمان کاتدا بە واتای هاوسەنگی دێت لە عیبادەت و عبودیەت و عبودەت لە بەرامبەر جەنابی حەق.

ئەمانە بە واتای هاوسەنگی دێت لە بەندایەتی کردنی ئەودا، جا بۆیە گەر لە ڕۆژێکدا سونەت و فەرزەکان پێکەوە ئەنجام بدەین، ٤٠ جار داوای ئەوەی لێدەکەین کە دەڵێین : اِهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

گوێ لە هەندێکی دەگرین و هەندێکیشی دەخوێنینەوە.

خۆ گەر نوێژی ئەوابینیش بخەنە سەر ئەمە، گەر تەهەجودیشی بخەنە سەر، گەر نوێژی چێشتەنگاوی بخەنە سەر، بە نیسبەت هەندێکەوە نوێژی ئیشراقیش هەیە، گەر ئەویشی بخەنە سەر، ئەوا ٦٠ جار ئەم نزایە دووبارە دەکەنەوە.

واتە تەنیا لە یەک ڕۆژدا ٦٠ جار دەڵێن : خودایە هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست.

صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا

 

وای چەندە خۆشە ڕەفیق و هاودەمی ئەوانە بیت کە وەک گیانی گیانت وەهان!

هاودەمی پێغەمبەران و صادقان و شەهیدان و کەسانی چاکەکار.

        ئەمەیە هاوسەنگی، کە دەڵێین دادپەروەری نابێت بابەتەکە لە گۆشەنیگایەکی تەسکەوە هەڵبسەنگێنین.

بەڵام لە سیستەمی یاساکاندا، ئیدی لە سیستەی یاسا ئیسلامیەکاندا بێت یاخود یاسا مۆدێرنەکان، کاتێک باسی دادپەروەری دەکرێت، بەو واتایە دەوترێت کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە حوکمی نێوان هاوڵاتیان بکەیت.

کاتێک بڕیارێک دەدەیت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەریبکەیت، لە چوارچێوەی یاساکاندا حوکم دەربکەیت، واتە بە کەیفی خۆت مرۆڤەکان قۆڵبەست نەکەیت، نەیانخەیتە پاکەت و لە شوێنێکەوە بەرەو شوێنێکی تریان ببەیت!

بە واتایەی بە پێکەنینەوە لە مردنی مرۆڤەکان نەڕوانیت، بە هۆی ئەوەی لەناو دەچن لە خۆشیدا هەڵنەپەڕیت!

گەر ئەمانەت ئەنجامدا، ئەوە نەک دادپەروەریت، بەڵکو خودی کارێکی زاڵمانەت ئەنجامداوە.

ڕۆژێک بە زاڵمان دەڵێت قودرەتی مەولا

سوێند بە خودا ئەمە حەقی تۆیە لێمان دەستێنێت

گەر زاڵم زوڵمی هەبێت، ئەوا مەزڵوم خودای هەیە.

ئەمڕۆ ئاسانە زوڵم لە خەڵک بکەیت، بەیانی دیوانی حەق هەیە!

ئەوەی بە زوڵمکردن بە پێوە وەستابێت، دواڕۆژی خۆی وێران دەکات.

بە نمونەی فیرعەون، ڕامسێس، ئامنۆفیس، ئیبنو شەمس، یاخود هیتلەر، سەدام و قەزافیەکان، دەیان نمونەی تر.

لە بازنەی هەمیشەیی دووبارەبوونەوەی ڕووداوە مێژوویەکاندا، بۆ هەموو فیرعەونێک موسایەک هەیە، هەموو کاتێک لە بەردەم فیرعەونێکدا موسایەک هەبووە، دەتوانن ئەمە هەڵبگێڕنەوە و بڵێن:

لە بەرامبەر هەموو موسایەک فیرعەونێک هەبووە.

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشماندا، لە بەرامبەر ئەوانەی لەسەر ڕێچکەی تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی دەڕۆن، فیرعەونگەلێک بوونیان دەبێت!

گەر جەنابی حەق خواستی ئەوەی هەبێت چاکیان بکات و ئیصلاحیان بکات، گەر ئەوانیش خواستی ئەمەیان هەبێت، جەنابی حەق هیدایەتیان بدات بۆ موسوڵمانێتی.

بە پێچەوانەوە حەواڵەی لای خودایان دەکەین، خودا لە حەقیان بێت و هاوشێوەی چارەنوسی کەسانی پێش خۆیان بە نسیب بکات!

 

  

Show More
Back to top button