هەواڵ

دادوەرێک بۆ ژنێکی دووگیان: دڵتەنگ مەبە، کە دەبێت بە شەش مانگ، دادگای پێداچوونەوە ئازادی دەکات

 

لە تورکیا یاسا بەم شێوەیە بە ڕێوەدەچێت. دادوەر وتی “دڵتەنگ مەبە، دادگای پێداچوونەوە ئازادت دەکات، ئێمە وەزارەتی ناوخۆ رازی دەکەین”. بەڵام ئەو دایکە دووگیانە هێشتا لە زینداندایە.

کاتێکی زۆر کەم ماوە بۆ لەدایک بوونی کۆرپەکەی خەدیجە شاهناز کە لە زیندانی دۆشەمەئاڵتی جۆری ئێڵ لە ئەنتاڵیادا زیندانکراوە. شاهناز کە لە کاتی گرتنیدا ٣ هەفتە دووگیان بوو، ئێستا ٨ مانگە لە زیندانیدایە. لە ئێستادا لە مانگی خۆیدایە و دوای ماوەیەکی کورت شاهناز دەبێت بە دایک. شەهناز کاتێکی قورسی وەک دووگیانی لە زینداندا بەسەربرد. بە پێی ئەو بەروارەی دکتۆر پێیداوە، لە نێوان ١٥-٢٠ ی مایس کچەکەی دێتە دونیاوە. ئەگەر دادگا بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە، دایکێکی تر لەگەڵ کۆرپەکەی دەگەڕێنەوە بۆ زیندان. ئەمەش دژ بە دەستوری تورکیایە.

 

لە ١٥ ی تەمموزدا داوای کچەکەی کرد و لە ١٦ ی تەمموزدا دەستگیرانداربوون

خەدیجە و حوسەین لە بورسا یەکتریان ناسی و بڕیاری هاوسەرگیرییان دا. حوسەین شاهناز ئێوارەی ١٥ ی تەمموزی ٢٠١٦ لەگەڵ خێزانەکەیدا چوون داواکردنی خێزانی داهاتووی. لە ١٦ ی تەمووزدا بوون بە دەستگیرانی یەکدی.

حوسەین شاهناز پێش هاوسەرگیریکردنی چوو بۆ خزمەتی سەربازی. کاتێک لە ٢٠ ەم رۆژی خزمەتی سەربازیدا بوو، بە هۆی بە کارهێنانی بەرنامەی بایلۆکەوە دەستگیرکرا. پاشان بۆ چۆروم و دوای ئەوەش بۆ زیندانی بورسە گوێزرایەوە. لە ١ ی شوباتی ٢٠١٨ ئازادکرا. گەنجێک بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بە بێ گوناح دەستگیرکرا.

حوسەینی ٢٩ ساڵ، کە لە زیندان دەرچوو، لەسەرەتادا گەڕایەوە بۆ لادێەکەی لە قەیسەری و پێش ٢ مانگ لە شاییەکەی چوو بۆ لای دەسگیرانەکەی لە ئەنتاڵیا.

 شاهنازی تەمەن ٢٩ ساڵ کە دەرچووی بەشی کارگێڕی کارە لە زانکۆی بیلەجیک بە مووچەیەکی کەم لە دوکانێی زەرەنگەردا لە ئەنتاڵیا دەستی بە کارکرد و خانوویەکی سادەی بە کرێگرت و لە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠١٨ هاوسەرگیرییان کرد.

 

دوای مانگ و نیوێک هاوسەرگیری پۆلیس چووە سەر ماڵیان بە گومانی قاچاخچێتی

نەیانهێشت بە تەواوی دڵخۆشبن. کاتێک پۆلیس هاتە سەر ماڵیان، مانگ و نیوێک بوو هاوسەرگیرییان کردبوو. وەک بڵێی رایانکردبێت یان کاری قاچاخچێتییان کردبێت، پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی ئەنتاڵیا هەڵیکوتایە سەر ماڵیان.

حوسەین وتی : “لە راستیدا لە سەرەتادا هاتن و فەرمانی قەدەغەکردنی بە جێهێشتنی وڵاتیان پێڕاگەیاندین. تا ئەو ڕۆژەش هیچ شتێک لە بارەی خێزانمەوە نەبوو. نە دەستگیرکرابوو، نە رۆشتبووە بەردەم داداگا.. هیچ. ئێمەش چووین بۆ دادگا و پرسیاری هۆکاری ئەو قەدەغەکردنەمان کرد، وتیان  نازانین، خۆی لە حاڵەتی ئاساییدا نابێت ئەو فەرمانەتان بۆ دەرچێت. لە کاتێکدا ئێمە بە پێی خۆمان چووین هۆکاری ئەو قەدەغەکردنەمان پرسی، دوای دوو هەفتە ئەوان هاتن و خێزانمیان بە گومانی قاچاخچێتی دەستگیرکرد.

خەدیجە شاهناز لە ٤ ی ئەیلولی ٢٠١٨ دەستگیرکرا و یەکەم دانیشتنی دادگای لە ٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بوو لە دادگای تاوانەکانی ئەنتاڵیا. ئەو ژنە گەنجە، بەهۆی ئەوەی کە یەکێک ناوی داوە و بەرنامەی بایلۆکی بەکارهێناوە حوکمی ٦ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانیکردن درا. لەم کاتەدا، ٣ هەفتە بوو دووگیان بوو.

 

دادوەر: باسی هیچ شتێکی بۆ ئێمە نەکردووە، ناتوانین ئازادی بکەین

دیالۆگی نێوان دادوەر و پارێزەر و خەدیجە بەم شێوەیە بوو:

دادوەر: دووگیانیت. کەس هەیە لە دانپێناندا ناوی تۆی هێناوە. دەتەوێ سوود لە پەشیمانبوونەوە ببینیت؟

خەدیجە: من ئەو کەسانە ناناسم کە ناویان هێناوم. من هیچ تاوانێکم ئەنجام نەداوە.

پارێزەر: جەنابی دادوەر، وەکیلەکەی من دووگیانە. ئێمە بەهۆی ئەوەی کە بە بێ دەستبەسەرکردن دادگایی دەکرێت داوای ماوەی زیاترمان نەکرد.

دادوەر: ئەو هیچ شتێکی بۆ ئێمە باسنەکرد، ناتوانین بەریبدەین. ئەگەر داوای ماوەی زیاتریش بکەن هەر دەستبەسەردەبێت. (دادوەر روویکردەوە خەدیجە) بە  بێهوودەیی بێتاقەت مەبن، لەبەر ئەوەی دوو گیانیت، دادگای پێداچوونەوە لە ٦ مانگدا ئازادت دەکات.

بەداخەوە ئەوەی کە دادوەر وتی رووینەدا. دادگای پێداچوونەوە دوای ٤ مانگ بڕیارەکەی دادگای پەسەند کرد.

خەدیجە شاهناز کە دەچووی بەشی بەڕێوەبردنی گشتییە لە زانکۆی ئوڵوداغ، لە دایەنگەیەکی ناوچەی کەمال پاشا لە بورسا کاریدەکرد. لە بارەی کارکردنی لە دایەنگەکەدا، لە ئیفادی ٨ کەسدا ناوی هێنراوە و هەربۆیە لێکۆڵینەوە لە بارەیەوە دەستی پێکرد.

 

تا ٦ مانگی ٢ گیانی، بە کەلەپچەوە هاتووچۆی پێدەکرا

حوسەین لە بارەی حاڵی خێزانی لە کاتی پشکنینەکاندا وتی “نێوان زیندان و نەخۆشخانە ٤٥ خولەکە. خێزانم تا گەشتە ٦ مانگی دووگیانی، لەناو ئەو ئۆتۆمبێلە داخراوەی زینداندا بە کەلەپجەوە بەرەو نەخۆشخانە براوە. پاشان بە بێ کەلەپچە بردیان. نامەمان بۆ سەنتەری پەیوەندییەکنی سەرۆکایتی کۆمار نارد و ئاماژەمان بەوە دا کە نیگەرانین لە حاڵەتی تەندروستی خێزانەکەم. لە وەڵامدا وتیان “١٢ جار بۆ نەخۆشخانە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی نەبووە”. لە ڕووی دەروونییەوە زۆر داڕووخاوە. تا مانگی پێشووش دکتۆر دەیگوت کە قاچی منداڵەکە لارە و لە دوای لەدایکبوونی پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت. بۆ چەند مانگێک سترێس و خەمی لەوە دەخوارد، شکور ئەم مانگە قاچی ڕاست بوویەوە. بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەند کردووە، نیگەرانین.”

 

ئەگەر ئازاد بکرێم چی دەکەین؟

لە یەکێک لە رۆژەکانی بینینی خەدیخە شاهنازدا، بە هاوسەرەکەی وتووە “ئەگەر ئازاد بکرێم چی دەکەین؟” حوسەین دەیگوت “لەبەرئەوەی بیمەی تەندروستیمان نییە و تازە هاوسەرگیریمان کردبوو، خەمی لە زۆرشت دەخوارد، وەک چی بکەین دوای ئەوەی ئازاد دەکرێت؟ لە رووی دەروونییەوە بە شێوەیەک ڕووخابوو، تەنها ژنێکی بێچارە هاوشێوەی ئەو بیردەکاتەوە. با ئەو بە خێربێتەوە نێوانمان و ئازادبکرێت، گوێ نادەینە کێشەکانی تر. ئەو لە تەلەفوندا هەردەم باسی ئەوە دەکات چی بکڕین بۆ منداڵەکەمان. لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا پێداویستییەکانی بۆ دەبەم.”

 

من، خێزانم، دایکم و براکانم… هەموومان تووشی شتێکی هاوشێوە بووین

حوسەین وەک زۆر خێزانی تر لە دوای ١٥ ی تەمموز تووشی کێشە بوون. “باوکم دە ساڵ لەمەوبەر وەفاتی کرد، لە کاتێکدا لەگەڵ دایکمدا دەهات بۆ سەردانم، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و دەستی دایکم سەقەت بوو. دڕکە پەتکی لە ملیەوە تا خوارەوە زەرەری پێگەشت. کە بردمان بۆ نەخۆشخانە وتییان ناتوانین هیچ بکەین چونکە ترسی ئیفلیج بوونی هەیە. ئەو ئێستا باشە، بەڵام برا گەورەکەم لە رووداوێکی تردا پەراسووی شکا و ئەو پارەیەی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەم کۆمکردەوە، لە ڕێی نەخۆشخانەکاندا تەواو بوو، بۆ ئاهەنگەکە قەرزمان لە بانک راکێشا و ئێستاش هەوڵی دانەوەی ئەو قەرزە دەدەین. سێ ساڵە من، دایکم، براکەم و خێزانەکەم رووداوی ناخۆشمان بەسەردا دێت.”

 

سەرچاوە: http://aktifhaber.com/15-temmuz/tutukladigi-hamile-kadina-hakim-tesellisi-uzulme-6-aylik-olunca-istinaf-birakir-h131354.html

Show More
Back to top button