هەواڵ

دادوەرێک: ئایشە ئۆزدۆغان دەکوژن، ئەوانەی بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن ناتوانن لە بەرپرسیارێتی دەرباز ببن

کەمال کارانفلیل، کە دادوەرێکی پێشووی دادگایە لە تورکیا بەڵام لە ئێستادا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لە نووسینێکیدا باسی لەو کارە ناحەقی و نایاساییانە کرد کە بەرامبەر بە ئایشە ئۆزدۆغان کراوە لە کاتی دەستگیرکردنیدا.

ئایشە ئۆزدۆغان تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم و لە بارودۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدایە، بەڵام سەرەڕای نەخۆشییەکەی بە تۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانە کراوە.

کەمال کارانفیل لە نووسینەکەیدا دەڵێت:

“تەماشاکردنی بڕیارەکەی ئایشە ئۆزدۆغان لە چاوی دادوەرێکەوە:

  • گەورەترین هەڵە کە لەم بڕیارەدا کراوە بریتییە لە پێشێل کردنی بنەمای یاسایی (تاوان و سزا بە بێ هەبوونی یاسا نابێت).
  • ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئایشە ئۆزدۆغان (وەک بەشداری کردن لە وانەی ئایینی و بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک) لە بنەڕەتدا هیچیان تاوان نیین.

ئەوان لە ڕێگەی ئەو بڕیارەوە ئایشە ئۆزدۆغان دەکوژن. ئەوانەی ئەو بڕیارەیان داوە هەرگیز ناتوانن لە بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارەیان دەربازییان ببێت. واز لە کوشتنی ئایشە ئۆزدۆغان بهێنن.”

https://www.tr724.com/hakim-kemal-karanfil-ayse-ozdogan-olduruluyor-karari-infaz-edenler-sorumluluktan-kurtulamaz/

 

Show More
Back to top button