هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

خەم، دڵ و زمان

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 17.03.2019

 

 

ملکەچیمان بۆ قەزا و قەدەر لە ڕوانگەی گیانمانەوەیە، جەنابی حەق هەرچی بۆ ئێمە دانابێت، بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێ دەکەین. لە ڕوانگەی ویست و ئیرادەمانەوە دان بە خۆماندا دەگرین. لە بەرامبەر ئەو شتانەی ڕوو لە ئیرادەمان دەکەن، هەتا کۆتا خاڵی ئیرادەمان لە بەرامبەری دەوەستین، هەرچی لای ئەوەوە بێت، هەوڵ دەدەین بە رەزامەندیەوە پێشوازی لێبکەین.

لەم بابەتەدا پێشوازی کردن لەو شتانەی لەلایەن ئەوەوە دێن، بە عیبادەت ئەژمار دەکرێت؛ لە ڕوانگەی ڕووبەڕوو بوونەوەی شتە نەرێنیەکان، ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە.

ئەمە دەبێتە هۆکاری لێک نزیک بوونەوە، هەر هێندە هەیە لەم بابەتەدا پێویستە خەریکی غەیبەت و “وتی وتی” نەبین!

 

هەرچی بێت ئەوە دێتە بوون؛ حوکمی قەدەر

کاری خۆت بدە دەستی حەق، نە خەم بخۆ نە کەدەر

 

مادام ئەو ئەم شتەی داناوە، بێگومان لە داهاتووی ئەو کارەدا خێرێک تێدایە بۆ ئەوانەی لە بازنەی ڕەزامەندی ئەودان.

تەنانەت ئەو دڕکەی بە بنی پێتاندا دەچەقێت، کۆمەڵێکی زۆر لە گوناحەکان لەگەڵ خۆی دەبات و دەیانسڕێتەوە، مادام وایە:

اِتَّقِ اللَّهَ، وَلَا تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا

 

تەنانەت لابردنی کۆسپێک لەسەر ڕێگای خەڵک إِمَاطَةُ اْلأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ

 

هەتا ئازاری قاچی مرۆڤەکان نەدات، لابردنی بەردێک و خستنە لاوەی، تەنانەت ئەوەش دەبێت هۆی لێخۆشبوونی هەندێک گوناح.

بابەتی ئەوەی ڕەحمەتی خودا کە پێشی غەزەبی کەوتووە، هەروەها فراوانگیری ئەم ڕەحمەتەی کەوا هەموو شتێکی گرتۆتەوە، پێویستە بەم تێبینیانەوە ببەسترێتەوە و بەم شێوەیە لێی تێبگەین.

خودا شتانێکی زۆر بچوک، دەکاتە هۆکاری شتانێکی زۆر گەورە.

هەروەها لە ڕووی ڕوونکردنەوەی حەدیسە شەریفەکانی خۆیشیەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە گەر بەندەیەکی بە کارێکی چاکەوە گەڕایەوە حزوری باڵای ئەو، ئەوا ئەو بە ١٠ لوتفی خۆی وەڵامی دەداتەوە.

 

بەڵام گەر بە خراپەیەکەوە ڕۆشتیت بۆ لای ئەو و خراپەکەش بە شێوەیەک بوو کە ڕەحمەتی ئەو نەیتوێنێتەوە، ئەوا تەنیا سزای ئەو خراپەیەت دەدات.

پێویستە فراوانی ڕەحمەتی ئەو لەم ڕوانگەیەشەوە لێک بدەینەوە.

هەروەها بە گوێرەی ئیخلاس و دڵسۆزی و ڕاستگۆیمان لەو شتانەی بەرگەیان دەگرین، ئیدی لە بەرامبەر بەڵا و موسیبەتدا بێت یاخود لە بەرامبەر ئەرکی عیبادەت و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خۆیدا بێت، یاخود لە بەرامبەر شتانێکی تردا، دەتوانن لە ڕوانگەی جۆرەکانی ئارامگریەوە لە بابەتەکە بڕوانن…

 واتە دان بە خۆداگرتن لە بەرامبەر گوناحەکاندا، یاخود وەک دان بە خۆداگرتنی مرۆڤەکانی ئەمڕۆمان کە بە لێزمە و شەستە بەڵا و موسیبەتیان بەسەردا دەبارێت – لە خەوەکانیاندا دەبینن کەوا پێیان دەڵێن ” کەمی ماوە، کەمی ماوە، کەمی ماوە” – گەر لە بەرامبەر ئەم جۆرە مژدانەدا وەرس ببن و بڵێن ” هەر دەڵێن کەمی ماوە و ئەوە دوو ساڵ تێپەڕی کەچی هەر تەواو نەبوو”، بێ ئەوەی قسەیەکی لەم شێوەیەش بکەیت و دان بە خۆتدا بگریت، ئیدی بە گوێرەی چی دەڵێن کەمی ماوە تۆ چوزانی، ساڵێکە یان دوان و سیان، تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی ئەوەی پێی دەڵێن “کەمی ماوە” ١٨ ساڵی خایاند!

کەمی ماوە!

الله بە گەورەیی خۆی ئەوەی پێفەرموو کە هەورە ڕەشەکان کەمیان ماوە بڕەوێنەوە. بەڵام ١٣ ساڵ لە مەککەی ڕێزلێگیراو و ٥ ساڵی لە مەدینە ڕۆشن پێچوو، بەڵام تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی کە گیانی گیانانە و گیانمان بە قوربانی بێت، حەزرەتی خاوەن شکۆ، ١٣ ساڵی ڕێک خەم و ناسۆری چەشت.

ئیدی چەند ماوەیەوە؟

٥ ساڵ مایەوە لە ماوەی پێغەمبەرایەتی، لەو ٥ ساڵەدا بونیادی سیستەمەکەی داڕشت و سەربازەکانی لە ڕاست و چەپی دونیا کرانەوەیان ئەنجامدا، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

ئیدی پێیان بڵێین سەربازەکانی یاخود هاوەڵانی، یان هاوڕێ و هاوڕێگاکانی، هاوڕێ باوەڕدارەکانی، ئەوانەی لەلای خوداش بەو هاوڕێیانەی لەگەڵیدا بوون ئەژمار کران، ئەوانەی هاودەم و هاونشینی ئەو بوون(پۆستنشین)، “پۆستنشین” دەربڕینێکە لە تەسەوفدا بەکار دێت.

ئەوانەی هاودەم و هاونشینی هەمان بەرماڵ بوون لەگەڵ ئەو، ڕۆشتن بە چواردەوری دونیادا و لە دەستیاندا مەشخەڵانێک هەبوو، مەشخەڵی کەسانی تریشیان هەڵکرد لەگەڵ ئەوانەی خۆیاندا،

ئەو لەوێدا ١٨ ساڵ ناسۆری چەشت، بەڵام پاداشتگەلێکی وەهای دەست کەوت، تەنانەت ئەمڕۆ چەندە کاری چاکە ئەنجام بدرێت لەلایەن ئێوەوە ،ئەوی تێدا بەشدارە، بانگ دەدرێت  و یادی دەکەنەوە،  نوێژ دەکەن و بە سەڵات و سەلام یادی دەکەنەوە، هەر چاکەیەک لەلایەن ئومەتەکەیەوە ئەنجام بدرێت، هاوشێوەی پاداشتی ئەو کارە چاکەش لە دەفتەری حەسەنات و چاکەی ئەودا تۆمار دەکرێت.

ئەو زاتێکە کەوا خاوەنی ئاسۆیەکی بەرینە و لە خودادا فەنا بووە و گەشتووە بە ناکۆتایی و مانەوە لەگەڵ خودا (بقاء فی الله).

بە ناوی بەردەوامیدان بە ڕێگەپێوانی ناکۆتای ئەو لە ڕێگەیەکی بێ کۆتادا، ئەو چاکانەی لەلایەن ئێوەوە ئەنجام دەدرێت لە دەفتەری حەسەناتی ئەودا تۆمار دەکرێت.

کێ دەزانێت لە ڕێگەی ئەو دیاریانەی لەلایەن ئێوەوە بۆی دەڕوات چەندە دڵی خۆش دەبێت؟

 چەندە لە ڕوانگەی مەعنەویەوە سەیری دەموچاوی ئێوە دەکات، چەندە چاوەڕوانی ئەوەیە لەسەر دەموچاوی ئێوە زەردەخەنە ببینێت؟!

هەربۆیە ئێمەش چاوەڕوانی شەفاعەتی ئەو دەکەین…

باسی قەدەرمان کرد؛ هاوڕێیەکی گیانی بە گیانیم هەبوو، لە دەرەوەی وڵات توشی شێرپەنجە دەبێت و دەڵێن لە تورکیا دەتوانرێت چارەسەری بۆ بکرێت، وتیان نەخێر نابێت بێیت، گەر بێیت ئەوا سەیری فرمێسکی چاوەکانت ناکەین و فڕێت دەدەینە ناو زیندان.

هەربۆیە لە دەرەوەی وڵات وەفاتی کرد.

پێموایە گەر جەنازەی ئەم کەسانە ببرێتەوە بۆ تورکیا، بێ ڕێزی بەرامبەر تەرمەکەشیان دەکەن و لە گۆڕستانی بێ خاوەنەکان دەیاننێژن.

ئەمانە هەمووی حوکمی قەدەرە.

وەک شاعیر دەڵێت:

 

گەر چێژت لە خەم و مەینەتی دونیا برد ئەوەیە هونەر

خەم و شادی دونیا هەروا هاتووە و هەرواش دەڕوات!

ئەو شتانەی پێغەمبەران لێی دەرباز نەبوون، پێموایە نەبوونیان بە نیسبەت ئێوەشەوە جێگەی باس نەبێت! هەر دەبێت ببێت…

گەرچی وتنی ئەمانە دروست نیە، بەڵام بە نیسبەت براکانی خۆمەوە، کە لە هەمان کاتدا هاوڕێی منداڵیمە و پێکەوە دەستی یەکمان دەگرت و ڕامان دەکرد، هەروەها خەزوری یەکێک لە هاوڕێکانی ئێوەیە لێرە، ئەو کەسە لە منداڵیدا پێکەوە یاریمان دەکرد، نەمتوانی لە کاتی هەڵگرتنی جەنازەکەیدا ئامادە ببم، نەمتوانی بڕۆم، زوڵمی وەها گەورە ئەنجام دەدرێت، لە هیچ یاسا و ڕێسایەک نیە و هیچ بنەمایەکی دروستی نیە.

بۆ نمونە باوکێک منداڵەکەی لەوێ وەفات دەکات، وەفاتێکی زۆر دڵتەزێن، وەک پشکۆیەک دەکەوێتە ناو ناخی، بەڵام ناتوانێت بڕواتە ئەوێ(تورکیا) و نوێژی جەنازە لەسەر منداڵەکەی خۆی بکات.

گەرچی ئێمە لێرە بە غیابی نوێژی جەنازەی لەسەر دەکەین، ئیدی غیابیە یاخود حازری، ناتوانین قسە  لەسەر ئەو شتەی لای خودا ئەژمار کراوە بکەین و لێرەوە ناتوانین قسەیەکی بڕاوە بکەین، پێدەچێت ئەو نوێژە هەر دەمێک بێت کەوا پێی گەشتبێت و لە کفنەکەیدا لەگەڵیدا بێت. پێدەچێت لە مێژبێت بێت کەوا فریشتەکان لەسەر شێوەی مژدە بەویان گەیاندبێت.

پێدەچێت فریشتەکانی مونکیر و نەکیر، ئەو نزا و  نوێژە غیابیەی ئێوە لەسەر ئەو ئەنجامتاندا، بەویان گەیاندبێت و پاشان کە هاتوونەتە سەر پرسیارەکانی ” خوات کێیە و پێغەمبەرت کێیە”، خۆیان لە وەڵامدا وتبێتیان چیدی پێویست بە وەڵامی ئەو پرسیارانە ناکات، چونکە لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە، نوێژیان بۆ کردیت و فاتیحایان لەسەر خوێندیت و نزایان بۆ کردیت.

 

وتیان :

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِحَيِّنَا وَمَيِّتِنَا، وَشَاهِدِنَا وَغَائِبِنَا، وَصَغِيرِنَا وَكَبِيرِنَا، وَذَكَرِنَا وَأُنْثَانَا، اللَّهُمَّ مَنْ أَحْيَيْتَهُ مِنَّا فَأَحْيِهِ عَلَى الْإِسْلَامِ، وَمَنْ تَوَفَّيْتَهُ مِنَّا فَتَوَفَّهُ عَلَى الْإِيمَانِ، وَخُصَّ هَذَا الْمَيِّتَ بِالرَّوْحِ وَالرَّاحَةِ وَالْمَغْفِرَةِ وَالرِّضْوَانِ…

لە قەدەردا چی هەبێت هەر ئەوەیە و نەتگرێت مەراق

گوێڕایەڵی نەفست مەبە و ببە بە گوێڕایەڵی فەرمانی حەق

 

پێویستە گوێڕایەڵی  نەفس نەکەیت و سەیری فەرمانی پەروەردگارت بکەیت.

یاخود گەر درەختێک لە ئاڵتون هەبوو گەڵاکانیشی لە زومرود

یاخود  ڤیلا و دەرزەنە کەشتیت هەبێت، سەرئەنجام مشتێک خۆڵە ئەوەی چاوت تێر دەکات!

خۆ گەر بە باشی لەم ژیانە بڕۆیە ئەو دونیا،  ئەوا لەوێ  ئۆخەی ئۆخەی دەکەیت،  گەر بە باشی نەڕۆشتبیت بۆ ئەو دونیا، لەو دونیا واخ واخ دەکەیت.

پێموایە ڕۆشتن بۆ ئەو دونیا لەسەر شێوازی یەکەم، ئاسودەیی بە گیانمان دەدات.

فزولی بۆ عەشق دەیڵێت:

پەروەردگارا بە بەڵای عەشق گیرۆدەم بکە

بۆ ساتێکیش لە بەڵای عەشقم جودا مەکە

 

ئیمامی ئاڵڤاریش دەڵێت:

بۆ دەرمانێک گەورەتر لە دەرد هەیە؟!

یاخود هۆکارێکی گەورەتر لە بۆ لێخۆشبوون؟

 

ئەوەی وەک ناسۆر لە ناو ناختاندا هەستی پێدەکەن، هۆکارێکی لێخۆشبوونە.

وەک ئەوەی خۆت کردبێت شۆراوگەیەکی خۆ پاڵفتەکردندا، شتانێکی سەر بە ئێوە لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت و دەیبات، دواتر بە خۆت دەڵێیت :

وای خودایە من خۆم بەم شێوەیە بە پاک نەدەزانی.

چۆنە وەها پاک بوومەتەوە و هیچ لەکەیەکم بەسەرەوە نەماوە.

 

 

 

 

 

بێ ئەوەی هیچ بزانیت.

وەک لە سەرەتاشەوە وتمان تەنانەت دڕکێک کە بە بنی پێتدا دەچەقێت. گەر ئەویش گوناحێکت لێبکاتەوە و هەڵگرتنی بەردێکیش لەسەر ڕێگا چاکەیەکت بۆ بنوسێت؛ کە بەم شێوەیە گوزارشتی لێکردووە:

إِمَاطَةُ اْلأَذَى عَنِ الطَّرِيق

گەر فڕێدانی ئەو بەردەش ببێتە کەفارەتی گوناحەکانتان، دەتوانن شتە گەورەکانی تریش بەمە بەراورد بکەن.

ئیدی بیر لە مردنی دایک و منداڵ و باوک و برا بکەنەوە، یاخود بیر لە ناڵەی مرۆڤەکان بکەنەوە لەناو خەم و ناسۆردا، یان جوداکردنەوە ژن و مێرد لە یەکتری، یان جوداکردنەوە منداڵی ساوا لە دایک و باوکی، یاخود چەشتنی ناسۆری و سەفالەت بە تەواوی مرۆڤەکان، ئەمانە چەشنی دڵۆپێک خوێن لە ناخی مرۆڤەکاندا دەتکێن؟

 نەخێر، بەڵکو چەشنی دڵۆپێک ژەهر دەڕژێتە ناو ناخیانەوە و جەرگی مرۆڤەکان دەسوتێنێت.

ئەو پەروەردگاری ڕەحمان و ڕەحیمە، تەواوی ئەم شتانە بە بێ بەرامبەر بەجێدەهێڵێت؟

بەڵام لە دونیادا هەتا ئێستا هیچ کاتێک بوونی  کەسانێکی سەرشێت ڕووی لە کەمی نەکردووە، سەرشێت شێتێتی و شەیتانێتی خۆی دەکات، حوشتری توڕە هەر حوشترێتی خۆی دەکات، فیلی شیت بوو هەر شێتێتی خۆی دەکات، سەگی هار بوویش هەر لیکی دەمی دەڕێژێت و دەسوڕێتەوە، بەڵام ئەوەی لەسەرشانی مرۆڤە ئەوەیە لە بەرامبەر تەواوی ئەمانەدا پارێزگاری لە مرۆڤایەتی خۆی بکات.

پێویستە بڵێت : من مرۆڤم و بە گوێرەی یاسای وەڵامدانەوەی زاڵمان بە چەشنی خۆیان، وەڵامی ئەمانە نادەمەوە.

ئەوان بە گوێرەی کەسایەتی خۆیان مامەڵە دەکەن، بێ ئەوەی گوێ بە حەق و حقوق بدەن، هەرچی کاری شەیتانیە کە دێت بە ئەقڵیاندا ئەنجامی دەدەن.

بەڵام من مرۆڤم، تەنانەت گەر بە شێوەیەکی ڕێژەیش بێت، هەزاران حەمد و سەنا بۆ خودا، بە شێوەیەک لە شێوەکان هەست و شعوری شایستە بوون بە “احسن تقویم” هەیە، بە شێوەیەکی نمونەیش(ئایدیاڵیش) نەبێت.

گەر منی وەک مرۆڤێک بە شایستەی ” احسن تقویم” ئەفراندبێت، گەر ناوزەندی ئەوەی کردبێتین کەوا بتوانین بەرزترینی پلە باڵاکان بەدەستبهێنین،  خۆ خستنە خواری هەموو ئاستە نزمەکان( اسفل السافلین) چی واتایەکی هەیە؟

گەر باڵێکی وەک ئیمان و باڵێکی وەک کرداری چاکە هەبێت، گەر ڕەهەندێکی وەک ئیخلاس هەبێت کە شاباڵ بەم باڵانە بگرێت، گەر شتێک وەک ڕۆحی ئیحسان هەبێت کە باڵ بخاتە سەر ئەو دوو باڵە، گەر باڵگەلێکی وەها هەبن کە بە خێرایی بەوم بگەیەنن، گەر باڵی وەها هەبێت ئیدی دەڵێم:

گەر لە جەلالیەوە بێت جەفا

یاخود لە جەمالیەوە وەفا

هەردوکیان بۆ گیانمانە سەفا

لوتفیشی خۆشە و قەهریشی خۆش

ئەوەی لەوەوە بێت هەم خۆشە هەم بۆنخۆش

ویژدانت دەڵێت کەوا هەردوکیان خۆشن، ملکەچی دەبێت، لە بەرامبەر ئازارەکاندا بە زەردەخەنەوە پێشوازیان لێدەکات.

ئەوە لەبیرمەکە، وەڵامدانەوە و پێشوازی کردن لەم شتانە بە زەردەخەنە و ڕازیبوونەوە، دواتر ١٠ قاتی ئەوە پاداشتت بۆ دەهێنێت.

لایەنی کەم ١٠ قات، وەک پێش کەمێکیش وتمان:

بە ١٠ پاداشت وەڵامی چاکەیەک دەداتەوە.

تەنانەت دەشێت بە ١٠٠ پاداشتیش وەڵامی چاکەیەک بداتەوە.

دەتوانێت بە هەزاریش وەڵامی بداتەوە.

ئەمەش وابەستەی قوڵێتی ئیخلاس و ئیحسان و دونیای نهێنی تۆیە و پەیوەندی ڕاستەوانەی لەگەڵیدا هەیە.

هەربۆیە نازانین ئەو چی دەکات و ڕەحمەتی پێش غەزەبی کەوتووە.

ڕەحمەتی لە هەموو شتێکیش فراوانترە، جەنابی حەق بەو ڕەحمەتەی مامەڵە لەگەڵ ئێمەش بکات.

هەریەک لە ئێوە بە ڕادەی خۆی توشی چەشتنی شتانێک بووە، وەک شاعیر دەڵێت:

دەردێک بڕیار دراوە بۆ هەرکەس لەم عالەمەدا

کەست دیوە بە ئاسودەیی بژی لە گروهی ئاقڵاندا؟

مرۆڤ پێویستە ئەقڵی نەبێت هەتا هەست بەم شتانە نەکات، واتە کاتێک پێتدا کێشا، بڵێت: وای چەند باشت کرد ئەوە دەمخورێنیت، ئیدی نازانم شێتەکانی نەخۆشخانەش ئەمە دەڵێن یاخود نا.

هەربۆیە وابزانم پێویست بەوە دەکات کە مرۆڤ بە تەواوی توشی ئیفلیجی ببێت، هەتا هەست بە لێدان و جوێنیش نەکات کەوا بەرامبەری ئەنجام دەدرێت.

بەڵام مرۆڤ، ئەوەی بەسەری دێت لە شێوازی دیاریکراودا هەستی پێدەکات، هەست بە ئازارەکان دەکات، بەڵام بە پشتیوانی خودا لە سینەیان دەگرێت و بەرگەیان دەگرێت.

دەڵێت:

خودایە تۆ ئیرادەت بە من بەخشیوە، پێویستە منیش حەقی ئەم ئیرادەیە بدەم.

هەربۆیە ئەویش حەقی ئەو ئیرادەیە دەخاتە ڕوو، بە زەردەخەنەوە پێشوازی لەو کارە دەکات.

دواتر لەو دونیا بە شێوەیەک وەڵامی دەدرێتەوە، لەبەر خۆیەوە دەڵێت:

وای خودایە من دڵی خۆمم بە چی تەنگ کرد و چۆنی وەڵامم درایەوە… بە بەلاش خەفەتم خوارد!

 

لێرەدا پێویستە لە کەوانەیەکیشدا قسەیەکتان عەرز بکەم:

 خەفەت نەخواردن لە دەستی خۆتدا نیە، الله بە گەورەیی خۆی، وەک ئیمان و ئیرادەی پێداوین، لە هەمنا کاتدا هەستیاریشی پێ بەخشیوین.

ناهەستیاری مرۆڤ؛ بە ڕای من بە واتای بوونە بەرد و دار دێت، یاخود ئەوەی لە عەرەبیدا پێی دەڵێن حطب، هەربۆیە هەستیاری بە مرۆڤ بەخشیوە،  شیعرێکی عیزەت مولاش هەیە کە زۆر جار دووبارەم کردۆتەوە، مۆڵەتم بدەن ئەمجارەش دووبارەی بکەمەوە:

من وەڕس نابم لە جەفا ئەی نوری چاوم

بەڵام، هەرچی بێت ئەمەش گیانە و لە جەفا وەرس دەبێت

شەق دەخۆیت و شەپازلەت بەردەکەوێت، ناتوانیت بڵێیت بەلادا ناکەوم و ئازارم پێناگات، ناتوانیت بەلادا نەکەویت و بە دەمدا نەکەویت، نەخێر ئەم جۆرە قسانە ڕاست نیە، هەست بە تەواوی ئەمانە دەکەیت، هەستی پێدەکەیت، بەڵام لە بەرامبەر تەواوی ئەمانە ئارامیش دەگریت.

مرۆڤێک کەوا بەنجت کردووە، نەشتەریشی لێبدەیت ئاگای لە خۆی نیە، ئایا دەتوانێت دواتر هەستێت و بڵێت:

سەیرکە من مرۆڤێکی چەندە خۆڕاگرم و هیچ ئاخ و داخم نەکرد؟!

بابەتەکە ئەوە نیە، گرنگ ئەوەیە ئەو کاتەی ئاگات لە خۆتە و بەنج نەکراویت، کاتێک هەست بە چەقاندنی ئەو شتە تیژانە دەکەیت بە لاشەتدا بڵێیت:

اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، سِوَى الْكُفْرِ وَالضَّلاَلِ

یاخود سِوَى احوال الْكُفْرِ وَالضَّلاَلِ

 

سوپاس بۆ خودا لەسەر هەموو حاڵێکمان، جگە لە کوفر و گومڕایی، سوپاس بۆ هەموو شتێکی…

لە پێش هەموویاندا قورئانی کەریم هەر لە سەرەتایەوە، هەروەها لە سبع المثانی کە  فاتیحەی شەریفە دەڵێین:

 اَلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

ئایا هەموویان فێری ئەمەمان ناکەن کەوا بڵێین؟

حەمد و سەنا بۆ پەروەردگاری هەموو جیهانیان، هەروەها قورئان کاتێک دێتە بەشی یەک لەسەر سێهەمینی قورئان،  جەنابی حەق نافەرموێت:

الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَاْلأَرْضَ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ…

لە پاڵ تاریکیەکاندا ڕوناکیشی دروست کردووە.

لەوێشدا دەڵێین سوپاس بۆ خودا، هەزاران حەمد و سەنا بۆ خودا کەوا لە پاڵ هەموو تاریکیەکاندا ڕوناکیشی دروست کردووە.

هەروەها کاتێک دەگاتە ناوەڕاستی قورئان ئایا نافەرموێت:

الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا * قَيِّمًا…

ئەو قورئانی بۆ ناردین و چاوی کردینەوە و کتێبی گەردونی بۆ ئێمە ڕوونکردەوە، لەو ڕێگەیەوە توانیمان شت و ڕووداوەکان بە دروستی بخوێنینەوە.

ئەو ڕێگەیەی دەبوو پێدا بڕۆن، بە دروستی خوێندتانەوە، لە بەرامبەر ئەودا هەستان بە منەتباری کرد، کەلام و ڕوونکردنەوەیەکی لەم شێوەیەی بۆ ئێوە ڕەوانە کرد، ئایا سوپاسی خودا ناکەن لەسەر ئەو شتانەی کە جەنابی حەق ئێوەی کردۆتە جێدەرکەوتی؟!

الله ئێوەی وەک مرۆڤ ئەفراندووە، وەک مرۆڤێکی ئیماندار ئەفراندونی، بە بێ بەرامبەر ئەمەی لەگەڵدا ئەنجامدان، وەک ئومەتی حەزرەتی محمد ئەفراندونی، بە بێ بەرامبەر، ئێ قابیلە چیتان داوە هەتا ئەمەتان پێببەخشێت.

لەناو ئەو کۆمەڵە کەسەی ئاخیر زەماندا دایناون کە “براکانم” ناوی بردوون، چیتان داوە لە پای ئەم هەتا ئەمەتان پێببەخشێت؟

 لە سەردەمێکدا کەوا بە ناوی خزمەتی دینەوە کۆت و بەندەکانی ملتان لە زەوی دەخشێت، ىە چواردەوری دونیادا بڵاوبوونەوە، ئیدی بە ویستی خۆتان بێت یاخود نا – بە ویستی خۆتان بێت یان بە زۆرملێیی- شەرەفی کرانەوەی بە چواردەوری دونیادا پێبەخشین، چیتان داوە لە پای ئەمە هەتا ئەمەتان دەستکەوێت؟!

بە بێ بەرامبەر پێیبەخشین.

لە بەرامبەر ئەم هەموو لوتفە بێ خەوشەی ئەو، سوپازگوزار نەبوون دەبێتە بێ نمەکی کردن.

هەزاران حەمد و سەنا هەر بۆ ئەو بێت، ئەوەی ئێمەی بەم نیعمەتانەوە پەروەردە کرد.

وتەیەک هەیە کە دەڵێت:

دەبێت بێدەنگی کەسی ئیماندار بیرکردنەوە؛ قسەکانیشی پڕ حیکمەت بێت.

دەستەواژەی “سکوت التفکر” لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە و لە زمانی خۆشماندا وشەی “سکوت” بەکار دەهێنین، پێویستە مرۆڤ لە کاتی بێدەنگیدا خەریکی بیرکردنەوە بێت؛ بچێتە بنج و بناوانی شت و ڕووداوەکان لە ڕووی هزریەوە، لە هەموو شتێکەوە وانەیەکی پەندئامێز هەڵگۆزێت. وەک حەزرەتی پیریش دەڵێت:

 

تَأَمَّلْ سُطُورَ الْكَائِنَاتِ، فَإِنَّهَا * مِنَ الْمَلَإِ اْلأَعْلَى إِلَيْكَ رَسَائِلُ

زۆر لە قوڵاییەوە بیر لە دیڕ و لاپەڕە و پەرەگرافەکانی گەردون بکەوە ، چەشنی مرۆڤێکی خاوەن ئامانجێکی خەیاڵی، بە هیوایەکی زۆر جددی لەسەریان بوەستە بە بیرکردنەوەوە، چونکە ئەمانە هەموویان لە جیهانی “ الملأ الأعلى” بۆ تۆ پەیام و نامەیان هێناوە…

 

پێت دەڵێن بەم شێوەیە و بەو شێوە ببە، وەک قیبلەنمایەکن کەوا ڕێگەت پشان بدەن.

یەکێک لە شاعیرەکانیشمان لە سەردەمی “المشروطية الأولى ” دەڵێت:

کتێبێکی گەورەیە سەراسەری ئەم گەردونە

بە دوای هەر وشەیەکدا بڕۆیت واتاکەی الله دەکات

هەربۆیە کاتێک زمانت گرت و لێوەکانت بە توندی پێکەوە نوساند و زنجیرێکت لە دەمتدا، پێویستە هەموو دەمارەخانەکانت بخەیتە گەڕ و تەواوی ئەو شتانەی جەنابی حەق چەشنی پێشانگاکانی ئێوە لەبەردەمتاندا هەڵیڕشتوون، پێشانگایەکی زۆر درەوشاوی خستۆتە بەردەممان،  پێمان دەڵێت: سەیرکەن ئەم پێشانگای گەردونە بۆ ئێوەیە هەتا لەناویدا بگەڕێین و بیر بکەنەوە، دەشێت هەموو ئەم شتە بێ هودە هاتبێتە بوون؟

ئایا جێگەی باسە کە هیچ واتایەکی نەبێت؟

بە چاوی خۆتان دەبینن کە واتاگەلی زۆری هەیە، لەم ڕوانگەیەوە پێویستە بێدەنگی بەم شێوەیە هەڵبسەنگێندرێت.

 

کاتێک بێدەنگیت بەم شێوەیە هەڵسەنگاند، کە دەم و زمانت کرایەوە و زنجیرەکەت کردەوە، لە پڕێکدا حیکمەت و دانایی لەو دەمەوە دێتە دەرەوە.

شتانێک کەوا سوودی بۆ دونیا و ئاخیرەت دەبێت لەو دەمەوە دڵۆپە دەکات و یاخود چەشنی دڵۆپە بێگەردەکانی باران، تێبینیەکانتان بەسەری چواردەورتاندا ببارێنن و  بەمشێوەیە گوزارشت لە خۆتان بکەن.

با هەمیشە لە قسەکانتاندا حیکمەت هەبێت، ئەمە هێندە گرنگە وەک بەخششێکی خودایی بە پێغەمبەرێکی خودا بەخشراوە، وَآتَيْنَاهُ الْحِكْمَةَ وَفَصْلَ الْخِطَابِ

ئێوەش دەتوانن داوای ئەمە بکەن.

مادام خودا ئەمەی بەخشیوە ئێوەش دەتوانن داوای بکەن:

اَللَّهُمَّ اَلْحِكْمَةَ وَفَصْلَ الْخِطَابِ، اَللَّهُمَّ اَلْحِكْمَةَ وَفَصْلَ الْخِطَابِ

ئەویش بریتیە لە تێگەشتن لە پەیوەندی نێوان هۆکار و هۆکرد، پلانی پشتی شت و ڕووداوەکان ببینیت، هەموو شتێک بە تێبینیەکی جددی هۆکارەکانەوە ببەستیتەوە و  بە شێوەیەکی جددی بیخەیتە ژێر لێکۆڵینەوەوە، تێبگەیت لەوەی کە چیەتی شتەکان چیە و هۆکارەکان چییان لێ لە دایک دەبێت و ئەمانە بخەیتە ژێر بیرکردنەوەی قوڵەوە، گەر بە وردی لە نوسینی “الحکمة” بکۆڵنەوە، لەوێدا زیاتر واتاکەیتان بۆ ڕوون دەبێتەوە، گەرچی حەدی ئەوەم نیە ئەم قسەیەش بکەم.

“السکوت” یان بێدەنگی شتێکی لەم شێوەیەیە لە تەسەوفدا و لە هەمان کاتدا بە “الصمت” یش ناوی دەبرێت، کەسانێکی عەوامی وەک من نەک وەکو ئێوە، گەر دەمیان بگرن و قسە نەکەن ئەوا لە ڕواڵەتدا “الصمت” یان هەڵبژاردووە؛ واتە بێدەنگی ڕواڵەتی…

  وەک پێش کەمێکیش ئاماژەم پێدا ئەوەی زمانی خۆی بگرێت قسە ناکات، بەڵام گەر لەگەڵ ئەمەدا دەمارە خانەکانی مێشکیشی کار نەکات و ئاڵگی  هیپۆفێز و تەلەموسیش کار نەکات، چاویشی بە هەڵسەنگاندنی ئەو شتانە هەڵناستێت کە دەیانبینێت، گوێکانیشی ئەو شتانەی دەیبیستن هەڵیانناسەنگێنێت، بەرامبەر “مبصرات” داخراوە و بەرامبەر “مسمعات” داخراوە، ئەمە چەشنی بێدەنگی عەوامێکی وەک منە، بەمەش دەڵێن بێدەنگی عەوامانە.

ئەمە شتێکی بێ کەڵک نیە، لە ڕاستیدا شتێکی باشە، چونکە کەسێکی وەها گەر زمانی نەگرێت و زنجیرێک لە دەمی نەدات، وەک دەڵێن:

مَنْ كَثُرَ كَلاَمُهُ، كَثُرَ سَقَطُهُ

ئەمە قسەیەکی حەزرەتی عومەرە، ئەوەی زۆر قسە بکات و زۆر بڵێ، هەڵەی زۆریش دەکات.

زۆر قسەی بێ کەڵکی لێ دەردەچێت. هەر خەریکی قسە هەڵڕشتن دەبێت و دڵ هەڵدەشێوێنێت.

خەریکی قسە هەڵڕشتن دەبێت و دڵی مرۆڤەکان هەڵدەشێوێنێت.

وا لە مرۆڤەکان دەکات دڵیان بگیرێت.

مَنْ كَثُرَ كَلاَمُهُ، كَثُرَ سَقَطُهُ

ئەی باشترینی چیە؟

باشترین ئەوەیە دەمت دابخەیت و بێدەنگیەکی عەوامانە هەڵبژێریت، ئەمەش خراپ نیە  و یەکێکە لە پلەکان.

لە ڕاستیشدا هەموو شتێک لە پلیکانەیەکەوە دەست پێدەکات.

ئێ کەسانی ئیمانداریشی یەکەم پەیوەندیان بە خوداوە لە ڕێگەی تەقلید و لاساییەوە دەست پێناکات؟

ئایا زانایانی ئصولی دینیش، تەقلید و لاساییکردنەوەیان بۆ کەسانی سەرەتای قبوڵ کردووە یاخود نا؟

قبوڵیان کردووە…

کەسێکی سەرەتایی لە ڕێگەی ئەو دابونەریت و کەلتورەی تێیدا گۆش بووە، پەیوەندی لەگەڵ خودادا دروست دەکات، بەڵام زۆر ئاگاداری  ئەسڵی بابەتەکە نیە، بە تێبینی ئەوەی ئاگای لە پەیوەندی نێوان هۆکار و سەرئەنجامەکانی بێت، ئاگاداری بابەتەکە نیە، دایکی نوێژی کردووە ئەویش دەیکات، باوکی نوێژی کردووە، ئەویش دەیکات، دەچێتە مزگەوت و دەبینێت کەوا ئیمامەکە هەڵدەستێت و دادەنیشێت، ئەویش دەڵێت کەواتە پێویستە منیش هەمان شت بکەم، بەڵام ئەم کارانە هیچیان بۆش نین، ئەمانە لە سەرەتاوە هەنگاوێکی هەڵنراون بە ئاڕاستەی ئەو ڕێگا ڕاستەدا، گەر ئەم هەنگاوە لە سەرەتاوە هەڵنەگریت ئەوا ناتوانیت بەرەو ڕووی ئەوانی تریش بڕۆیت.

ئەم یەکەم پلیکانەیە بۆ هەموو کەسێک پلیکانەی یەکەمە، پێغەمبەرە گەورەکان لەم بابەتەدا حاڵەتێکی تایبەتمەند بە خۆیان هەیە، خودا زاناترە لەم بابەتەدا بەڵام پێناچێت ئەوان لە ڕێگەی تەقلید و لاساییەوە هەنگاو هەڵبگرن.

لەو ساتەی دێنە دونیاوە، هەر بە ڕاستگۆیی و بێ گوناحی و وردبینی و داناییەوە مامەڵە دەکەن و ئەم داخوازی جیانەبوەوەی ئەوانە. ئەمانە هەروەک مەرجی بوونی ئەوانە، گەر ئەم مەرجانەیان نەبێت ئەوانیش نابن، گەر ئەوان لەم بابەتەدا بە ئاراوتە وەربگرین، خودا زاناترە و ئەمە تێبینی ئەم هەژارەیە، بە نیسبەت ئێمەوە کە لەو دابونەریت و کەلتور  و فۆلکلۆرەدا گەورە بووین و دەستپێکردنمان بەم شێوەیە بووە، بە ناوی ئەوەی هەنگاو بەرەو پلیکانەکانی تر بنێین، ئەمە یەکەمین پلیکانەیە و دەبێت هەنگاوی بەسەردا بنێین.

هەربۆیە لەم ئاستەدا پێویست بە بێدەنگی ڕواڵەتی”صمت صوری” دەکات.

کەسانی عارفیش لەگەڵ گرتنی دەمی خۆیاندا، لە هەمان کاتدا کۆنتڕۆڵی دڵیشیان دەکەن و بەمە دەڵێن  چاودێری  ناو بێدەنگی “مراقبة السکوت”.

زمانیان دەگرن بەڵام بەردەوام ئاگایان لە دڵیشیانە، دەڵێن:  من بەردەوام لەلایەن ئەوەوە دەبینرێم.  مادام بەم شێوەیە ڕەهایە دەمبینێت، دەبێت منیش بە شێوەیەک لە شێوەکان، بەرز ببمەوە بۆ ئاسۆگەلێکی بەرزی وەها کە لە ئاوێنە جیاوازەکانەوە ئەو بەدی بکەم.

وەک لە زۆر بۆنەی جیاوازدا ئاماژەمان بەم بابەتە کردووە، تێبینی ئەوەی لەلایەن ئەوەوە دەبینرێیت، دەبێت لە هەمان کاتدا وەک دوربین بێت، وەک ئاڕاستەخانەیەک وەها بێت، مرۆڤیش بەردەوام خەریکی پەلەقاژە بێت، دەڵێیت:  مادام دەبینرێم لەلایەن ئەوەوە، ئایا ئەمە ئەو ڕێگەیەیە کە منیش ئەو ببینم، دەبێت لەناو ئەم تێبینیەدا بەردەوام دڵی بە جۆش و خرۆشەوە لێبدات.

گەر ئیمکانی ئەوەی هەبێت کە گوێ لە لەرەی دڵی مەعنەوی بگریت، ئەوا گوێت لەوە دەبێت کە دڵی ئەو مرۆڤە بەردەوام بە جۆش و خرۆشی بینینی ئەوەوە لێدەدات.

ئاگایی ئەوەی هەیە کە دەبینرێت، ئەو کەسێکی عارفە، وەک شاعیریش دەڵێت:

 

لە چاوی عاریفاندا نوری عیرفان بوونی دەبێت

عاریف؛ عەونی خودا و سڕی مەعاریف یاری دەبێت

 

عەونی خودا و سڕی مەعاریف دەبنە یاری ئەو، بەڵێ ئەو زانست و عیرفانە هیچ کاتێک لەو جودا نابێتەوە، عاریف سوارچاکە و عیرفانیش سوارەکەیەتی،  مەعریفەتیش ئامانج و بەرهەمەکەیەتی.

هەربۆیە عاریفان لەگەڵ زمانیاندا کۆنتڕۆڵی دڵیان دەکەن و دەکەونە ناو “مراقبة السکوت”، زمانیان گرتووە، بەڵام دڵیان پڕ هەیەجانە…

هەمیشە بۆ ئەو لێدەدات، الله اعلم، لە ڕابردوشدا بە بۆنەیەکی جیاوازەوە باسمان کرد، کاتێک دەڵێن لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ و دێنە سەر بەشی إِلاَّ اللهُ کە لە پێشی خۆی ئاراوتەی دەکات، بە شێوەیەک دەیڵێن کە دڵیان لە شوێنێکی خۆی دەکەوێتە جوڵە، ئیمامی ئاڵڤاری لەبەر ئەوەی دڵی هەمیشە بەو شێوەیە لێی دەدا، کاتێک نەخۆش دەکەوێت و پزیشکێک دەیەوێت گوێ لە لەرەی دڵی بگرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی دڵی هەمیشە بەو هەیەجانەوە لێی دەدا، ناتوانێت بە ڕێکی گوێی لێبێت.

من کەسێکی تریش دەناسم کەوا دڵی بە هەمان شێوە لێدەدات، کەسێکی لەلا دەبێت کە خۆی باوەڕی بەو جۆرە شتانە نیە و ئەویش کەسێکی گەورە و بەڕێزە لەلام، وابزانم وتی” کاتێک لەلای دانیشتم دڵی بە شێوەیەکی زۆر جیاواز لێی دەدا”. دەڵێم “وابزانم” چونکە یان ئەو کەسە بۆی گێڕامەوە یاخود لە دەمی ئەوەوە گێڕایانەوە و ٥٠ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، بۆیە دەڵێم نەک پێچەوانەوەی واقع بێت.

 

پزیشکەکە پێی دەڵێت ” بەڕێزم ناتوانیت دڵی خۆت بخەیتە ژێر کۆنتڕۆلەوە؟ چونکە تێناگەم لەوەی چۆن لەرەی دڵت  بگرم! تۆ بەردەوام دەڵێیت : لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ و ئەمەش وا دەکات لەرەکانی دڵت جیاوازبن لە یەکتر.

بەڵێ کەسی عاریف لەناو بێدەنگیدا دەژی بەڵام دڵی هەمیشە دەڵێت الله…

هەربۆیە سەرتابەخوار لەناو لەرزەدایە، جەنابی حەق؛بەم جۆرە تێبینیانەوە تاج لەسەری ڕووتێکردنی ئێمە بۆی خۆی، بنێت.

کاتێک دەڵێین الله اکبر و دەست بە نوێژ دەکەین، کاتێک دەست وپەنجە بەستراو لەبەردەمیدا دەوەستین، کاتێک پشتوێنی بەندایەتیمان لەبەردەمی ئەودا بەستووە، کاتێک بۆ پشاندانی گەورەی ئەو ڕوومان لە ڕکوع کرد، شەرەفمەندمان بکات بەوەی دڵمان بەو شێوەیە لێبدات.

ئەمە ئاسۆی عیرفانە، یاخود ئاسۆی زانینیشی پێ دەوترێت، ئیمان بە خودا، کردەوەی چاک، گەر ئەم دووانە لە ڕێگەی مەعریفەتەوە گۆش نەکرێن، ئەوا مەحکومن بە وشک بوون.

سەیرکەن؛ گەر ئیمان لە ڕێگەی کردەوەی چاکەوە بەخێو نەکرێت، کردەوەش لە ڕێگەی مەعریفەتەوە پاڵپشتی لێنەکرێت، ئەوا وشکبوونەوە لە قەدەریاندایە.

دەبێت بە شێوەیەکی ڕەها ئەم مەعریفەتەیان لەگەڵدا بێت، لە ڕێگەیەوە دەتوانیت  یاسا و ڕێساکانی بوون و شەریعەت، بەو شێوەیە بخوێنیتەوە کە پێویستە بخوێنرێتەوە، بەردەوام ئەمانەش گۆش دەکەیت.

وەک چۆن ئەنەتۆمی ماددی لاشە بە شێوازی جیاواز گۆش دەبێت، ئەوەی بە ئەنەتۆمی مەعنەوی ناوی دەبەین، واتە ژیانی دڵ و ڕۆح و نهێنیەکانت، گەر لە ڕێگەی ئەمانەوە بەخێو نەکرێت، ئەوا وشک دەبێتەوە:

خَتَمَ اللهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ

فَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ

 

پەنا بە خودای گەورە دەگرین.

 

خۆشەویستانیش(محبین) لە ڕێگەی شاردنەوەی عەشق و تامەزرۆییان بۆ ئەوەوە، بێدەنگیەکی وەفادارانە هەڵدەبژێرن.

عاشقیش وەک بورکانە ئاگرینەکان هەر قوڵپە قوڵپیانە، وەک ئەوەی لە ناخیانەوە بورکان هەڵقوڵێت ئاوەهایان لێدێت، بەڵام هەندێک لە عاشقەکان، چەشنی بورکانە تەقیوەکان، بڵێسە و جۆگەلەی ئاگرینی خۆیان فڕێ دەدەنە دەرەوە، کەسانێکی وەک فزوڵی هەر داوای زیاتر و زیاتر دەکەن و دەڵێن ” هل من مزید؟”.

پەروەردگارا گیرۆدەی بەڵای عەشقم بکە

بۆ ساتێکیش لە بەڵای عەشق جودام مەکە

 

گەرچی من بە گونجاوی نابینم کەوا حەزرەت عەشقی بە بەڵا ناوبردووە، پێموایە گەر بڵێت “پەروەردگارا گیرۆدەی میحنەتی عەشقم بکە” گونجاوتر بێت، تەنیا ئەوەیە وەزنەکەی تێک دەچێت، با لەوێدا بمانبورێت، واتە بڵێت:

پەروەردگارا گیرۆدەی میحنەتی عەشقم بکە

بۆ ساتێکیش لە میحنەتی عەشقم جودا مەکە

 

با هەردەم بەو عەشقەوە تەپاوتل بکەم، بسوتێم و هەڵقرچێم، بەڵام دەردی خۆم پشانی دەرەوە نەدەم.

کەسێکی تریش دەڵێت:

گەر دەڵێیت عاشقیت، ئیدی بەرامبەر بەڵای عەشق ئاخ و داخ مەکە

نەکەی ئاخ و داخ بکەیت و بێگانە لە ئاخی خۆت خەبەردار مەکە

 

کەسێکی تریش هەمان شت بەرامبەر “دەرد” دەڵێت و ئێوە خۆتان پێشبینی بکەن.

 

گەر دەڵێیت دەرداریت، ئیدی بەرامبەری ئاخ و داخ مەکە

نەکەی ئاخ و داخ بکەیت و بێگانە لە داخی خۆت خەبەردار مەکە

 

بیخۆرەوە و مەهێڵە بچێتە دەرەوە، مەحکومی بکە بە ناو دڵی خۆت.

پێی بڵێ:

هاوڕێ تۆ تاوانێکت ئەنجامداوە و مەحکومی بەوەی لە زیندانی دڵدا بمێنیتەوە!

لەبەرچی؟

چونکە پێویستە تەنیا بەرامبەر ئەو بەوەفا بیت و هەمیشە هەر پەیوەندیت بەوەوە هەبێت، ئیدی حسابکردن بۆ کەسانی تر لەم بابەتەدا چ واتای دەبێت.

کاتێک ئەو لە حسابدا بوو، ئیدی دەگونجێ کەسانی تر بهێنیتە حسابەوە؟!

ئیدی خۆتان لەمە تێبگەن.

گەرچی پێدەچێت هەندێک جار بڕژێتە دەرەوە، لەسەر شێوازی جۆگەلەی ئاگر، بەڵام عاشق هەمیشە لە ناو ناخیەوە قوڵپە قوڵپی دێت. بورکانیش گەر قوڵپی دایە دەرەوە، ئیدی هەموو چواردەوری خۆی دەسوتێنێت، هەندێک شوێن لەگەڵ خۆی دەبات و دەیسوتێنێت، پەنا بە خودای گەورە.

لەسەرو ئەمانەشەوە “صادق” هەیە کە بە هیچ شێوەیەک هەستی خۆی دەرناخات، پێغەمبەرە گەورەکان لە پێش هەموو کەسێکەوە سەرکاری ئەو بابەتەن، گەر لە دوای پێغەمبەرانی گەورە سەرکارێکی تر هەبێت ئەوا “صدیق الاکبر” ە، وەک شاعیر دەڵێت:

سەرکاری هەموو وەلییانە صدیقی ئەکبەر

فەزلی ئەوی داوە بەسەر هەموواندا، زاتی پێغەمبەر

 

سەروەری هەموو وەلیەکانە صدیقی ئەکبەر، ئەوەی بە فەزیلەتی سەرو هەموو فەزیلەتەکانەوە یادی دەکاتەوە حەزرەتی پێغەمبەرە، ئەو کەسەی هەرگیز ڕوون کردنەوەکانی پێچەوانەی واقع نەبوون، لەناو ڕوونکردنەوەیەکی موبارەکی خۆیدا دەڵێت:

ئەو کەسێکی صدیقە…

هەروەها هاوسەرە بەرز و ڕێزلێگیراو و خاوەن شکۆکەشی کە حەزرەتی عائیشەیە، بە هەمان شێوە صدیقەیە.

لەناو کۆمەڵی ژناندا صدیقە حەزرەتی عائیشەیە.

لەناو کۆمەڵی پیاوانیشدا باوکێتی.

لە یەک ماڵێکدا دوو نمونەی ناوازەی “صداقة”ن، جەنابی حەق لەبەر ئەوان لێمان خۆش بێت، گەرچی ناتوانم بڵێم خۆشەویستی زۆری من بۆ ئەوان بە گوێرەی نرخ و باڵای بەرزی خۆیانە، بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم کە کاتێک بە یادمدا دێنەوە، ئێسقانی لوتیشم دەتوزێتەوە.

گەر جەنابی حەق حەزرەتی ئەبوبەکرم  یەکجار پشان بدات، ئەوا سەری گوناحکارم دەخەمە ژێر قاچەکانی و دەڵێم : گەورەم قاچی پێدا بنێت، قاچی پێدا بنێ، ئەمە بەردەبازێکی ژێر قاچی تۆیە. قاچی پێدا بنێ…

ئەمە خۆزگە و ئاواتی منە، ئیدی ئێوە سەیری ئەو قسە بێ ئەرزشانە مەکەن کەوا لە ڕاست و چەپ دەیانکەن، ئێوە هەمووتان باوەڕتان بەمە هەیە، منیش کاتێک ئەمانە دەڵێم، لە هەمان کاتدا تەرجومانی هەستەکانی ئێوەم.

لەو باوەڕەدام کە گوزارشتم لە هەستەکانی ئێوەش کردووە، ئێوە بەو شێوەیەن، جگە لەمە خوازیاری هیچی تر نەبوون، هیچ کاتێکیش نابنە خوازیاری شتی تر و قەتیش سازش لە بۆ شتی تر ناکەن، چونکە زۆر بە باشی سوڵتانی دڵی خۆتان دیاری کردووە، هەردەم بۆ ئەو دەسوتێن و دەقرچێن، لە ڕێگەی بەڵای عەشقەوە دەسوتێن و دەقرچێن، بەڵام ئاخێکیشتان لێوە نایەتە دەر.

هەمیشە هەر “ئەو”، “هو”، “هو”، ئێوە سەیری قوڵایی ئەم وشەیە بکەن لە قوڕگدا، لە ڕێگەی وتنی “هو” گوزارشت لە حەقیقەتێک دەکەیت، ئەمە گوزارشتە لە غەیبێکی ڕەها، لاَ تُدْرِكُهُ اْلأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ اْلأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ

هەربۆیە دەبێت تێبینی بینران لەلایەن ئەوەوە ببەستینەوە بە تێبینی ” بینینی ئەو”وەوە.

بڵێیت” خودایە تۆ لوتفی ئەمەت لەگەڵدا ئەنجامدام، لەگەڵ هەموو هەستان و دانیشتن و پاڵکەوتنێکمدا، کاتێک لەسەر دۆشەکێکی نەرم و لە ژێر پێخەفێکی نەرمدا خەوتوم، قاچەکانم کۆ دەکەمەوە چونکە تۆ دەمبینی، بەڵام چی دەبێت خودایە، بە “بینینی خۆت”  ئەم هەستی “بینران لەلایەن تۆوە”م شەرەفمەند بکە و تاجی لەسەر بنێ!

 

پێویستە بەم تێبینیەوە هەستیت و دانیشیت، خۆ گەر تۆ بەم هەستەوە خەریکی دانیشتن و هەستان بیت، گەر هەمیشە بەم هەیەجانەوە بژیت، ئیدی وەک شاعیر دەڵێت:

گەر تۆ مەولات خۆش بوێت، مەولاش تۆی خۆش ناوێت؟!

ئەو متمانەی بە ڕەزای ئەو هەبێت، ڕەزای خۆی پێنابەخشێت؟!

تۆ گەر لە قاپی حەقدا گیانت فیدا بکەیت

گەر بە گوێرەی فەرمانی ئەو بیت، الله پاداشتت ناداتێ؟!

گەر وەک تاڤگە خوڕەت بێ و وەک ئەیوب گریانت لێ هەستێ

گەر جگەرت بسوتێ، ئەحواڵێکت ناپرسێ؟

ئەم دەردە دەوای دەردانە، دەرداری خۆش دەوێت صمد

ئەحەدیش دەوای دەردار دەکات، فەزڵی ئەو تۆ نادۆزێتەوە؟!

 

**

ئەوەی تۆ لە ڕێگەی ئەودا دەیبەخشیت و دەیخەیتە ڕوو، ١٠ قات پاداشتی دەداتەوە.

١٠٠ قاتی ئەوەش پێدەدات.

تۆ کە بە تێبینی ” بینران لەلایەن ئەوەوە” هەڵسوکەت دەکەیت هەرگیز مەڵێ” من لە کوێ و بینینی ئەو لە کوێ”، الله بە گەورەیی خۆی، تۆی بە شێوەیەک ئەفراندوە کە بتوانیت ئەویش ببنیت.

بەڵام بە گوێرەی ئاوێنەی ڕۆح و عیرفانی خۆت، لەسەر ئاوێنەی دڵت درەوشانەوەی دەرکەوتی دەبێت.

هەمیشە دڵیان وەک حەرەمگایەکی ئیلاهی بینیوە یاخود وەک ماڵی خودا،

دڵ ماڵی خودایە پاکی بکەوە لە بێجگە ئەو

با ڕەحمان دابەزێتە سەر کۆشکت لە شەواندا

ئیبراهیم حەقی وای فەرمووە.

بەڵام قیتمیر ئەم دەربڕینە لێکچوانە(متشابه) بە وشەی “تجلی” گوزارشتی لێدەکات.

 

لە شەواندا با درەوشانەوەی دەرکەوتی(تجلی) لەسەر دڵت هەبێت کەوا ئاوێنەیە.

بەڵام ئەمەش پەیوەندی بە توانای بەرگەگرتن و قابیلیەت و کرانەوەی ئەو دڵە هەیە بە ڕووی خودادا.

تەنیا کەسێک هەیە کەوا  ئەوی بە گوێرەی چیەتی خودی ئەو دڵە(ماهیة نفس الامر) بینیبێت، ئەویش لە میعراجدایە، ئیدی نازانم کەسی تریش هەیە یان نا، ئەویش مرۆڤی کامڵی ڕەهایە، خۆشبەختی بۆ ئێمەش کەوا ئومەتی ئەو مرۆڤە کامڵەین.

بُشْرَى لَـنَا مَعْشَرَ الْإِسْلَامِ إِنَّ لَـنَا * مِنَ الْعِنَايَةِ رُكْنًا غَيْرَ مُنْهَدِمِ

خۆشبەختی بۆ ئێمە کەوا ئومەتی کەسێکی وەهاین، ئومەتی کەسێکی وەهاین کە چەشنی پایەیەکی نەلەرزاوە، کە ڕوخان و بەلادا کەوتن و داڕوخانی مومکین نیە.

هەزاران حەمد و سەنا بۆ پەروەردگار بێت، کەوا ئێمەی لە ڕێگەی ڕۆحی محمدیەوە بە پێوە هێشتۆتەوە.

هەربۆیە پێویستە مرۆڤ هەمیشە بەو عەشقەوە چەشنی بورکان لەناوەوە قوڵپە قۆڵپی بێت و بسوتێت، بەڵام هەرگیز وەک چیرۆک و داستان باسی لێوە ناکەت و گوزارشتی لێنەکات و لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە، بە شارەوەیی بیهێڵێتەوە. بە شارەوەیی بمێنێتەوە.

دۆزینەوەی ئەو گەنجینە شارەوەیە، تەنیا لە ڕێگەی ئەم جۆرە دڵە شاردراوانەوە مومکین دەبێت.

الله بە گەورەیی خۆی کە بە شێوەیەک لە شێوەکان بە هۆی هۆکاری شت و ڕووداوەکانەوە خۆی شاردۆتەوە، لەو دونیا بە شێوەیەکی وەها درەوشانەوەی دەرکەوتی خۆی بۆ ئەوانەی عەشق و هەیەجانی خۆیان شاردۆتەوە، دەردەخات؛ دەڵێن جارێکی تریش!…

فَيَنْسَوْنَ النَّعِيمَ إِذَا رَأوْهُ * فَيَا خُسْرَانَ أَهْلَ اْلاِعْتِزَالِ

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button