هەواڵ

خێزانی ئومێد هۆرزوم: بێچارە و بێزارین

 

دوای ئەوەی لە کارەکەی دورخرایەوە، لە ٦ ی کانوونی یەکەمەوە هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ئومێد هۆرزوم نازانرێت.

 

لە کاتی باری نائاسایدا، دوای دورخستنەوەی لە کارەکەی، لە ٦ ی کانوونی یەکەمەوە ئومید هۆرزوم لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە فڕێنراوە. خێزانی ئومید هۆرزوم هەوڵ دەدات لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەنگی بە کەسانی بەرپرس بگەیەنێت. نزیکەی ٢ مانگە بۆ دۆزینەوەی مێردەکەی، خێزانی هۆرزوم هەژمارێکی بەناوی ‘ خێزانی هۆرزوم ‘ کردوەتەوە و ئەم تێبینیانەی بڵاو کردەوە “وەک کەسێک کە هاوسەرەکەی ڕفێندراوە و دوای سەردانکردنی دامودەزگاکان، هیچ زانیارییەکم تا ئێستا بەدەست نەگەیشتووە. هاوسەرەکەم ئومێد هۆرزوم، ڕۆژی ٦ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ فڕێنرا. پۆلیس پێیان ڕاگەیاندم کۆتا دەرکەوتنی ئومێد لە کامێراکانی چاودێریەوە ڕۆژی ٢٩.١١.٢٠١٧ بووە. وتم بەڵکو سەرەداوێکم دەست بکەوێت، شەقام شەقام بە ئەنقەرەدا گەڕام. چووم بۆ بەنزینخانەکان. دواجار سەرەداوێکم دەسکەوت، خێزانم ئومێد هۆرزوم بۆ کڕینی بەنزین لە سەر ڕێگای شاری سامسۆن لە بەنزینخانەی ئۆپێت بەنزین دەکرێت. دوای ئەوەی پۆلیس لە ئەنقەرە هیچی دەست نەکەوت، خۆم بە هەوڵ و توانای خۆم توانیم ئەو زانیارییە بەدەست بخەم. ناتوانم هەستەکانم دەرببڕم، بێچارە و بێزارین.”

 

دەترسین زانیاریەکان نەمێنێت

 

“کارمەندێکی بەنزینخانەکە پێی ڕاگەیاندم کە وێنەکانی ڤیدیۆکە دوای ١٥ ڕۆژ دەسڕرێتەوە. گەر لە کاتی خۆیدا پۆلیس ئەو زانیاریانەی دەست بکەوتایە، بەدوای گومانلێکراوەکاندا دەڕۆیشت و شتێکی دەست دەکەوت. ئەم زانیاریانە رۆژی 2017.12.5، دەست کەوتووە. کەسانی لێپرسراوە ئەو ڤیدیۆیەیان چۆن دەست ناکەوێت. بەنزینخانەکان لە هەمان ڕۆژدا زانیاریەکان بە پۆلیس ڕادەگەیەنن. گەر بەرپرسانی پۆلیس پێش سڕینەوەی ڤیدیۆکە دەستیان بخستایە، رەنگە بکەرانی ڕفاندنەکە تاکو ئێستا دەدۆزرانەوە و هاوسەریشم ڕزگاری دەبوو”.

Show More
Back to top button