هەواڵ

خێرخوازان بیرێکی نوێی ئاویان لە ئۆگەندا کردەوە

 

هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامن لە کار و چالاکییە خێرخوازییەکانیان. یەکێک لە گرنگترین ئەو کار و چالاکییانەی ئەنجام دەدرێت بریتییە لە کردنەوەی بیری ئاوی پاک لە کیشوەری ئەفریقا. لە وڵاتی ئۆگەندا کە بەدەست نەبوونی ئاوەوە دەناڵێنێت تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٩٠ بیری ئاو کراوەتەوە.

هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە ساڵی ٢٠٢١ یشدا بێ ماندووبوون و خاوبوونەوە بەردەوامن لە کار و چالاکییە خێرخوازییەکانیان و لە مانگ و نیوێکی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دا ٧ بیری ئاوی دیکەیان کردووەتەوە.

سەرۆکی شارەوانی ناوچەکە لە مەراسیمی کردنەوە بیری ئاوەکاندا وتارێکی پێشكەشکرد و وتی “نزیکەی ٧٠٠ کەس کە لەم گوندەدا دەژین سوپاسی ئێوە دەکەن، بۆچی؟ چونکە پێش کردنەوەی ئەم بیری ئاوانە خەڵکی ئەم ناوچەیە ناچاربوون لە شوێنێکی دوورەدەست ئاو بەدەست بهێنن بەڵام لە ئێستادا خەڵکی ئاوێکی پاکیان لە شوێنێکی نزیکەوە دەست دەکەوێت.”

https://hizmetten.com/hayirseverler-ugandaya-yeni-su-kuyulari-actirdi/?fbclid=IwAR328R04I4xP2aBvGcI5H2qt10cDyf4uVpIKSafKdgQU9WBMWbO7Peex_sA

 

49 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button