گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

“خیانەت لە پێگە”

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 09.04.2019

 

پێویستە شڵەژانە شەخسیەکان، بە هەڵە شەخسیەکانەوە ببەسترێتەوە! بە پارێزگاری نەکردن لە خۆڕاگری لەسەر ڕێگای ڕاست ببەسترێتەوە، هەربۆیە حەزرەتی پیریش دەفەرموێت: پێویستە چاکە لە خودا؛ خراپەش لە خۆتەوە ببینیت.

لێرەدا بە شێوەیەکی جیاواز لە دەربڕین، گوزارشتی لە ڕاڤەی ئایەتێکی قورئانی کەریم کردووە.

مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ

 

هەرچی جوانی و چاکە و ئیحسانە کە بەسەرت دێت لە خوداوە بیبینە و، هەرچی شتێکی نەرێنی و خراپیشت بەسەر هات لە خۆتەوە بیبینە.

ئەمە وەک لە ژیانی شەخسیدا جێگەی باس دەبێت، لە ژیانی کۆمەڵایەتیشدا هەمان شت جێگەی باسە.

هەروەها هەمان شت بە نیسبەت خزمەت و بزاڤیشەوە ڕاستە.

گەر کێشەیەک لە واقعدا بوونی هەبێت، پێویستە مرۆڤەکان ئەمە بۆ خۆیان بگێڕنەوە.

 خۆ گەر کێشەکان بۆ خۆیان نەگێڕنەوە،  ئەوا هەستی تۆبە و داوای لێ خۆش بوون، گەرانەوە بۆ خودا(اوبة)، ڕووکردنەوە خودا(انابة)، لەواندا نابزوێنێت.

هەربۆیە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە، خەریکی پێ گەوزاندن دەبن، بەڵام الله بە گەورەیی خۆی، هەموو کەسێک بە گوێرەی ئاستی خۆی پاداشتی دەداتەوە.

 

هەروەها هەموو کەسێکیش بە گوێرەی ئاستی خۆی سزای دەدات.

کۆمەڵێک کەوا خودا لە خزمەتی گەورەدا بەکاریهێناون، دەتوانن ئەمەش ببەستنەوە بە وتەی “چاکەی چاکەکاران(حسنات الابرار) هەندێک جار وەک گوناحی کەسانی نزیک لە خودایە (سیئات المقربین)”، ئەوەی بە پلەی “الابرار” ناو دەبرێت لەسەروی پلەی ئەولیایە، لە دوای وەلیشەوە پلەی “الاصفیاء” دێت، ئینجا پلەی ” الابرار” دێت. تەواوی کارەکانیان چاکە و جگە لە چاکە بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەنەوە.

بەڵام تەنانەت ئەو چاکانەی ئەم جۆرە کەسانە ئەنجامی دەدەن، بە نیسبەت ئەو کەسانەی لە خوداوە زۆر نزیکن(المقربین) وەکو گوناح وەهایە.

دەتوانن بەم شێوەیە نمونەی بۆ بهێنینەوە:

ئیدی ئەم نمونەیە ڕێک وەک خۆی وەهایە یاخود نا، پێویست ناکات زۆر لەسەری بوەستین، هەندێک هەڵە هەیە کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات، هەر لە ڕاستیشدا بە کردەیی هەڵەکەی ئەنجامداوە، ئیدی بە هەنگاو هەڵگرتنێک بێت، یاخود دەستدرێژکردنێک بێت، یاخود بە سەیرکردنێک بێت، بە جوڵەیەکی زمان و لێوی بێت، بە گوناح ئەژمار دەکرێت.

ئەمانەش بە گوناحی کەسانی عەوام ئەژمار دەکرێت، هەندێک گوناحیش هەیە کەوا بە ئەقڵی کەسەکاندا دێت، ئەمەش گوناحە بەڵام بە کردەیی ئەنجامی نادەن، ئەمەش هەڵەیە، گەر لەو گوناحەش بگەڕێنەوە پاداشتیان بۆ دەنوسرێت.

واتە لە ڕووی ئەقڵیانەوە پلان بۆ بابەتەکە دادەنێن، دەڵێت با فڵان شت بکەم، بۆ نمونە دەڵێت: با لە شەقامەکانی مانهاتندا بە ئۆتۆمبیلەکەم سوڕێک لێبدەم، با چاو و دڵ و دەرونم بکرێتەوە، بەڵام دواتر کەسێک  دێت و دەڵێت وەرە با پێکەوە چایەک بخۆین، ئیدی لەو گوناحە دەیپارێزێت.

هەندێکیش هەن بابەتەکە نابەن ئاستی پلانڕێژی ناو ئەقڵیان و تەنیا وێنای دەکەن، ئەمانە وێنا و بیرگەلێکی تێپەڕ و ڕاگوزەرن، بەڵام ئەمە بۆ مرۆڤی هەندێک ئاست بە گوناح ئەژمار دەکرێت.

بە نیسبەت هەندێک کەسیشەوە، هەندێک شت هەیە بە ناو خەیاڵیاندا تێدەپەڕێت، بابەتی هاتنی ئەم شتانە بە خەیالدا، پێویستە بە کەسانی نزیک لە خودا “المقربین” ببەستینەوە، تەنانەت لە بەردەم پیس بوونی خەونەکانیشیاندا هەڵدەلەرزن بە لەرزین.

 

گەر سەرنجی ئەو سورەت و نزایانە بدەن کەوا تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی لە پێش چوونیدا بۆ ناو جێگە دەیخوێند، گەر سەرنجی نزاکانی بدەن، ئەمانە شتانێکن نین کەوا بە نیسبەت خۆیەوە جێگەی باس بن، ئەمانەی لە ڕوانگەی ڕابەرایەتی خۆی بۆ کەسانی دوای خۆی، وەک وانەیەک بۆی جێهێشتوون، بەڵام گەر سەیری ژیانی قەشەنگی بکەین، ئەوا دڵی هەمیشە لە لەرزیندا بوو، دڵی حەزرەتی موساش هەمیشە هەڵدەلەرزی.

دڵی حەزرەتی عیساش هەمیشە لە لەرزیندا بوو. لەبەرچی؟

واتە ئەوەی ئێوە وێنای دەکەن، بە نیسبەت ئەوانەوە گوناح بوو، ئەوەی ئێوە خەیاڵی دەکەن بە نیسبەت ئەوانەوەی گوناح بوو. کەسانێک کەوا بەم ڕادەیە لە خوداوە نزیک بن، بە ڕای من پێویستە خۆی لە پیس بوونی خەیاڵەکانیشی بپارێزێت.

پێویستە هەمیشە بە پاکی بیر بکاتەوە، پێوستە هەردەم بەوەوە هەستێت و دانیشێت، پێویستە هەردەم بە شێوەیەک لە شێوەکان، بە تامەزرۆیی گەشتن و شادبوونەوە و پێشادبوون بە شەبی عەروسەوە هەستێت و دانیشێت.

پێویستە هەردەم لە چاوەڕوانی شەبی عەروسدا بێت. لەبەر خۆیەوە بڵێت: تۆ بڵێیت کەی بێت بەو بگەم، تەواوی تام و چێژ و کەیف و سەفای دونیایی لە بیر بکات، کاتێک ئەوی بە هزردا هات. هیچ شتێکیش بەسەر ئەودا پێش نەخرێت.

با لە کەوانەیەکدا شتێکتان عەرز بکەم:

ئێمە کەوا وەک کەسانێکی ئاخیرەتی دەبینرێین؛ وازبێنن لەوانەی ئەهلی دونیا و خەریکی دونیاپەرستین، ئەوانەی بە ئۆتۆمبیلێک تێر ناخۆن و دەیکەن بە دوان، دوانیش بەس نیە بەلایانەوە و دەیکەن بە سیان، سیانیش بەس نیە بەلایانەوە و دەیکەن بە ١٠، ٢٠، ٣٠ …

ئەمانە بەدبەختگەلێکن کەوا خەریکی دونیاپەرستین، شەیتانیش لە بەرامبەر ئەمانەدا زڕ و خڕخاڵی بەستووە و خەریکی رەقس و سەمایە، دەڵێت : بە ڕاستی ئەمانە لە بابەتی خراپەکاریدا منیشیان تێپەڕاند و پەتی پێشبڕکێکەیان قرتاند، پێویستە لە دونیای شەیتانەکاندا خەڵاتی نۆبڵیان پێبدرێت!

بەڵام کەسانێک کەوا بە تەواوی خۆیان بە قورئان و خزمەت داوە و خۆبەخشانە خۆیان بۆ ئەم بابەتە تەرخان کردووە ، بەمە دەڵێین ” خۆبەخشین”. واتە ئەوەی بڵێیت: تەواوی دەرد و خەمی من بریتیە لە بەرزکردنەوەی کەلیمەی الله، دەشڵێین: اَللَّهُمَّ أَعْلِ كَلِمَةَ اللهِ فِي كُلِّ أَنْحَاءِ الْعَالَمِ وَفِي كُلِّ نَوَاحِي الْحَيَاةِ وَاسْتَخْدِمْنَا فِي هَذَا الشَّأْنِ…

 

دەڵێین خودایە لەم بابەتەدا منیش بەکاربهێنە، وَضَعْ لَنَا الْوُدَّ بَيْنَ عِبَادِكَ فِي السَّمَاءِ وَاْلأَرْضِ، لەسەر زەوی  و ئاسمانیش خۆشەویستی من بخە دڵی گشت لایەکەوە، وَاسْتَخْدِمْنَا فِي هَذَا الشَّأْنِ…

 

 

لەم بابەتەدا منیش بەکاربهێنە، با منیش بەشداربم لە بەرزکردنەوەی کەلیمەی الله، جگە لەمەش هیچ دەردێکی ترم نەبێت، با ڕێگەی ماڵەوەم لەبیر بکەم، با سیمای منداڵەکەم لەبیر بکەم. با سیمای هاوسەرەکەم لە پێناو تۆدا لەبیر بکەم. بەڵام هەرگیز تۆ لە یاد نەکەم.

ئەمەیە سیفاتی کەسی خۆبەخش، خۆ گەر مرۆڤ لەم بابەتەدا حەقی ئەو پێگەیە نەدات کەوا جەنابی حەق لەسەری دایناوە، ئەوا لەو بابەتەدا بە گوێرەی پێگەی خۆی شەپازلە دەخوات.

چونکە ئەمە لوتفێکی خودایە کەوا هێناویەتە ئەو پێگەیە، ئەو لوتفە پێویستی بە پێدانی بەرامبەرێکە، گەر جەنابی حەق لوتفێکی وەهای لەگەڵدا ئەنجام دابیت، ئەوا دەبێت لە بەرامبەریدا شتێکی ببەخشیت.

پێغەمبەرە گەورەکان بە گوێرەی ئاستی خۆیان، زۆر شتی بچوکیان بە گوناح زانیوە. بۆ نمونە کەسێک بە لەپی دەستی پاڵی پێوە ناون، وتوویانە” چۆن دەبێت بە هەمان شێوە وەڵامی بدەمەوە”.

لێشی نەداوە، تەنیا دەستێکی پێوە ناوە، تەنانەت وەڵامێکی هاوشێوەی ئەو کەسە بە جینایەتێکی گەورە دەزانێت و استغفرالله ی لێدەکات و سەری دادەنەوێنێت.

نەک هەر ئەوە؛ تەنانەت گەر شتێک بێت و بکێشێت بە خەیاڵەکانیدا، یەکسەر لەبەردەمیدا هەڵدەلەرزن، چونکە ئەوان بە تەواوی کەسانی خۆبەخشن. چونکە  ئەوان بە تەواوی و بە شێوەیەکی ڕەها بێ گوناح و لە گوناح پارێزراو بوون. گەرچی ئەمە خاڵێکە کەوا بۆ مرۆڤ بەردەست نیە و چۆنینێکە کەوا تایبەتمەندە بەوانەوە، بەڵام ئەوانەی لە ڕووی ئیرادەوە خۆیان بە خۆبەخش دەبینن، ئەوانەی دەڵێن: دەرد و داوای من تەنیا ئەوەیە لە چواردەوری دونیا ڕۆحی ڕەوانی محمدی شاباڵ بگرێت، ناوی جەلیلی ئیلاهی وەک ئاڵا بشەکێتەوە، جگە لەمە بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەمەوە.

لە دونیادا نازانم کەوا چەند وڵات هەیە، پێویستە بڕۆینە هەر هەموویانەوە، لە هەموو شوێنەکان دەنگ و هەناسەی الله هەڵبمژین و بدەین، دەنگ و هەناسەی پێغەمبەر بگەیەنین، لەگەڵ هەناسەکانی خۆمدا پێکەوە هەوڵی ئەوە بدەین کە بچینە ناو دڵەکان.

 

مرۆڤێک کەوا خۆبەخشانە خۆی بۆ ئەم کارە تەرخان کردبێت، گەر جگە لەم بابەتەدا، شتانێک کەوا بە لای خۆیەوە گرنگن، گەر شتێکی لە پێش ئەمەوە دانابێت – سەیربکەن دەڵێم لە پێش ئەم بابەتەوە داینابێت – هێندەی بایەخ بە شتەکانی تر دەدات، گەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرەکەدا هێندەی شتە گرنگەکانی بایەخ بەم بابەتە نەدات، ئەوا خیانەت لە پێگەی خۆی دەکات.

 

ئیدی ئەوە بە خیانەتکار لە پێگەکەی خۆی ناو دەبرێت.

 

دووبارەی دەکەمەوە:

مرۆڤێک کەوا هێنراوەتە ئەو ئاستە، گەر حەقی پێگەی خۆی نەدات، ئەوا خیانەتکارە بەرامبەر پێگەی خۆی!

هەربۆیە الله شەپازلەی لێدەدات.

لە کەوانەیەکی تردا قسەیەک دەکەم:

من بە ناوی خۆمەوە بەم شێوەیە سەیری بابەتەکە دەکەم، نیوەی ڕۆژێکی ژیانم، لە ڕێگەی شەپازلە لە خۆ دانەوە بەڕێدەکەم، هەتا ئێستا ماڵ و حاڵێکم نیە و بستێک زەوم نیە کە هی خۆم بێت، کاتێک دایکم مرد لەلای نەبووم، کاتێک باوکیشم مرد هەر لەلای نەبووم، کاتێک براکانم مردن لەلایان نەبووم.

 

لەوە دەچێت زۆر بیرشم لەمانە نەکردبێتەوە، باوکم بە گریانەوە منی ڕەوانەی ئەو شوێنە کرد کە دەبوو بۆی بڕۆم. بە لەپی دەستم پاڵم بە مامی خۆمەوە نا، وتم لە کاتێکا کەوا دینەکەم دەبینم لە ناو ئاگردا دەسوتێت، باسکردنی ئێوە لە تەکلیفێکی دونیایی لە بۆ من، وام لێدەکات گومان لە دینی ئێوە بکەم، بەو شێوەیە…

 بەڵام دیسان خۆم لە پێگەی  کەرێکدا دەبینم و  پێموایە لەبەر ئەوەی حەقی ئەو شوێنەم نەداوە کەوا جەنابی حەق لەسەری داناوم، خۆم بە خیانەتکار لە پێگەکەی خۆم دەبینم.

خیانەتکاری پێگە، بابەتی ئەوەی خیانەت لە پێگەی خۆت بکەیت هەیە، الله مرۆڤی بەرەو هەر پێگەیەک بەرز کردبێتەوە، دەبێت بە گوێرەی ئەوە مامەڵە بکات…

وەک زۆر جار دووبارەم کردۆتەوە، مرۆڤ لە هەموو حاڵ و ڕەفتار و کردارێکیدا، وەک لە حەدیسێکی شەریفی سەردارماندا ئاماژەی پێکراوە، گەر چاو سەیر بکات هەنگاویشی بۆ هەڵدەگرێت، کە دەستی بۆ درێژکرا، ئەوانی تریشی بەدوادا دێن.

لە شوێنێکی تردا بە شێوە ئەرێنیەکەی باسی دەکات، دەفەرموێت:

گەر لەو بابەتەدا مرۆڤ چاوی دابخات، ئیدی دڵی بە فڵان شێوە پاک ڕادەگرێت، ئیدی گەر ئەوەشی کرد، ئیدی لە بابەتی فیراسەت  و دووربینیدا توشی هەڵە نابێت.

ئەرێنیەکەی بەم شێوەیەی و نەرێنیەکەشی بەو شێوەیە…

گەر بە چاوت لە شتێکی نەرێنی نزیک ببیتەوە، ئیدی ئەمە وەک بانگهێشتە بۆ هەنگاوهەڵگرتنیش، وەک بانگهێشتە بۆ درێژکردنی دەستیش، بانگهێشتە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش؛ پەنا بە خودا.

هەموو گوناحێک لە دڵی مرۆڤدا برینێک دەکاتەوە. گەر دەستبەجێ لەوێدا بە تۆبە و داوای لێخۆشبوون نەکوژێنرێتەوە، گەر لە کاتی خۆیدا نەسڕێتەوە، ئیدی بە گوێرەی پێگەی کەسەکە، وەک بانگهێشتی گوناحی دووهەمی لێدێت. ئیدی ئەمجارەیان دڵی توشی پیسبوون دەبێت. ئیدی بە ڕووی فریشتەکاندا دادەخرێت. ئیدی وەک دەرگای قەڵاکان بە ڕووی شەیتانەکاندا دەکرێتەوە.

حەزرەتی غەزالیش ئاماژەی بەمە کردووە، لە کتێبی ئیحیاکەیدا گوزارشتی لێکردووە.

لەم ڕوانگەیەوە پیویستە حەقی پێگەی خۆت بدەیت، پێموایە هەتا ئێستا لە زۆر شوێنی جیاوازی دونیا، گەرچی زۆر مەراقی ئەم شتەم نیە، بەڵام پێدەچێت لە ١٠ شوێندا تێزی دکتۆرا لەسەر خزمەت نوسراوە، زۆر بە بەرزی باسی دەکەن، لە هەموو شوێنێک بە ستایشەوە باس دەکرێت.

هەموو خەڵک ئێوەیان لە پێگەیەک داناوە، بزاڤی خزمەتی لە پێگەیەک داناوە، ئەمە حاڵ و شوێنی ئێوەیە، ئەوەی مرۆڤایەتی بە نیسبەت داهاتوەوە لە ئێوەی چاوەڕوان دەکات ئەمانەیە…

خۆ گەر لە پێگە دانانێکی لەو شێوەیە هەبێت لە ئێستادا، پێویستە حەقی ئەو پێگەیە بدەین.

ئەگەرنا گەر وەک ئەهلی دونیا بکەین کە پێش کەمێک باسم کرد، ڤیلایەکیش بە کەم دەزانرێت و لە پاڵ ئەودا دانەیەکی تر و دانەیەکی تر…

ئیدی بە دوای ئەوەوە دەبیت کە هێندەی سەرۆکی شارەوانیەک چەپڵەڕێزان بکرێیت، هێندەی پەڕلەمانتارێک چەپڵەڕێزان بکرێیت، هێندەی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمارێک چەپڵەڕێزان بکرێیت.

ئیدی توشی دونیا پەرستیەک دەبیت کە تێر خواردنی بۆ نەبێت. تەنانەت گەر نوێژیش بکات، هەر لەبەر دونیا پەرستی دەیکات، پاشان گەر مێگەلێک ببنە شوێنکەوتەیان و دوایان بکەون، ئیدی بە تەواوی ژیانی ئاخیرەتیان خراپ دەکەن، تەنانەت وایان لێدێت بڵێن:

گەر دەنگ بە فڵان کەس بدەن، ئەوا ئەستۆپاکی ڕۆژی قیامەتتان ئامادە دەبێت، ئیدی فریشتەکان دەڵێن فەرموو بەهەشتیش چاوەڕێی ئێوەی دەکرد!

قسانێکی لەم شێوەیە دەکەن و، پەنا بە خودا، مرۆڤە زۆر گەورەکان تەنانەت  پێغەمبەرانیش نیگەرانی ئەوە بوون کە ئاخۆ دەتوانن بچنە بەهەشتەوە یاخود نا، کەسانێک کەوا چەشنی پێغەمبەران ژیاون، بە نمونە ئەسوەدی کوڕی یەزیدی نەخەئی، لەوە دەچێت ٢٠ یان ٣٠ جار ئەمە عەرز کردبێتن، خانەوادەی نەخائی یەکێک لە قوتابخانەکانی سەردەمی خۆیی و ئەبوحەنیفەش لەسەر هەمان ڕێچکە پەروەردە بووە، یەکێکە لە خانەوادەکانی سەردەمی تابعین، خانەوادەیەکە کە زانست تێیدا قوڵپە قوڵپی کوڵینی لێهەڵدەستا، بە تایبەت چوار کەسیان، کە لەسەرو هەمووشیانەوە ئەسوەد بوونی هەبوو، کاتێک خەریکە وەفات دەکات، ئامۆزاکەی بە ناوی ئەلقەمە دێتە لای، بەدەم گیاندانەوە ناسۆری دەکێشێت و لە هۆش خۆی دەچێت، لە دەموچاویدا گرژبوون دروست دەبێت و دەلەرزێت بە لەرزین. دەڵێت چیە ئامۆزا، دەڵێیت لە گوناحەکانت دەترسیت.

گوناحی چی؟!

تەنانەت لە خەویشیاندا گوناح نەبۆتە میوانیان…

 

 ئەویش بە زەردەخەنەیەکی تاڵەوە پێدەکەنێت و دەڵێت:

گوناحی چی؟ دەترسم بە کافری بمرم!

منیش لێرەدا خاڵبۆرێک دادەنێم و دەڵێم:

لەبەر خاتری خودا قسە بکەن، بابەتەکە حەواڵەی ویژدانی ئێوە دەکەم، چەند کەسن ئەوانەی دەڵێن : منیش ترسی ئەوەم هەیە بە کافری بمرم، با پەنجەی هەڵببڕێت؟

واز لە ئەهلی دونیا بهێنن، ئەو شوێنەی ئەوانی بۆ خلۆر دەبنەوە دیارە کە کوێیە…

زۆر ئاشکرایە کەوا بەو ئۆتۆمبیلانەوە بەرەو کوێ دەچن، زۆر ئاشکرایە کەوا بەو ڤیلایانەوە بەرەو کوێ دەچن، زۆر ئاشکرایە کەوا بەو چەپڵەرێزان و زوڵم کردن لە میلەتەوە بەرەو کوێ دەچن.

بابەتی ئەوەی کە ڤیزە و پاسەپۆرتی بەهەشت بەسەر خەڵکدا دابەش دەکەن و گوایە دەیانبەنە بەهەشتەوە،  لە ڕاستیدا ئەوپەڕی ڕیاکاری و کوفرە.

واز لەوانە بهێنن، ئەوانە کاریان تەواو بووە، بەڵام جەنابی حەق، ئێوەی لە پێگەیەکی زۆر گرنگدا داناوە. دووبارەی دەکەمەوە:

تۆ بڵێیت حەقی ئەو پێگەیە بدەین کە تێیداین؟!

گەر لەسەر ڕێگای پێغەمبەران بڕۆین، ئەوا پێویستە حەقی ئەو ڕێگەیە بدەین. لە هەموو چاوکردنەوە و داخستنێکیدا دەڵێیت:

خودایە تۆ ئیستا من دەبینیت، چەشنی ئەوەی تۆ ببینم، بمگەیەنە ئەو ئاسۆیەش…

دەبێت تەواوی ئەوەی دەیڵێیت و داوای دەکەیت هەر ئەمە بێت.

خودایە عەشق و تامەزرۆیی دیداری خۆتمان پێببەخشە، خودایە عەشق و تامەزرۆیی دیداری خۆتمان پێببەخشە.

خودایە وابەستەیی پەیوەندیەکی وەهام لەگەڵ خۆتدا پێ ئیحسان بکە، کە ناوی براکانیشم لەبیر بکەم، چونکە گەر بەو شێوەیە ڕۆشتیت، ئیدی لەو دونیا براکانت لە چواردەورت کۆمەڵ دەبەستن.

 مادام تۆ ڕێبواری ئەم ڕێگایەیت و پیشەکەت نازناوی خۆبەخشی هەیە، پێموایە جەنابی حەق لە پێگەیەکدا دایناویت.

ببورن کە دووبارەی دەکەمەوە:

پێویستە حەقی پێگەی خۆتان بدەن، گەر حەقی پێگەی خۆت نەدەیت، ئەوا خیانەتت بەرامبەر پێگەکەت کردووە.

ئیدی فریشتەکانی ئاسمان، بە خیانەتکار ناوی ئەو کەسە دەبەن.

بە خیانەتکار ناوی دەبەن؛ پەنا بە خودا.

بەڵێ، با بگەڕێینەوە دواوە:

پێویستە بچوکترین موسیبەتیش بۆ خۆمان بگێڕینەوە و ئەو چاکانەی جەنابی حەقیش بە شەستە و لێزمە بەسەر سەرماندا دەیبارێنێت، بۆ فراوانی ڕەحمەتی ئەو بگەڕێنینەوە.

بابەتی ئەوەی بە ناخی زەویدا ڕۆی نەچاندووین، هەر بۆ فراوانی ڕەحمەتی ئەو بگێڕینەوە، بڵێین وای خودایە ئەو ئێمەی هێناوەتە ئەم پێگەیە و بەڵام حەقی خۆیشیمان پێنەداوە.

گەر ٢٤ کاتژمێر سەرت لەسەر زەوی بێت و هەر بیر لەو بکەیتەوە، تەنانەت کە تەحیات دەخوێنیتەوە و دەڵێیت: التحيات لله والصلوات و الطيبات ، بە شێوەیەکی وەهاش دەیخوێنیتەوە، هەر بە ڕاستیش سەرتابەخوار هەڵدەلەرزیت بە لەرزین، گەر بە سوچێکی ئەقڵتدا بێت کەوا ئەمە بەندایەتیکە شایستەی ئەو بووە، پەنا بە خودا، ئەوا لەوێشدا کارێکی بێ شەرمانەی ترت کردووە.

دەبێت هەمیشە بڵێیت:

مَا عَبَدْنَاكَ حَقَّ عِبَادَتِكَ يَا مَعْبُودُ

گەر قافیەی عیبادەتەکەت بەم نزایە دانەنێیت، گەر بە قافیەی “مَا حَمِدْنَاكَ حَقَّ حَمْدِكَ يَا مَحْمُودُ” قافیەی بابەتەکە دانەنێیت،  گەر بە قافیەی مَا شَكَرْنَاكَ حَقَّ شُكْرِكَ يَا مَشْكُورُ” دانەنێیت، ئەمانە داخوازی ئەو پێگەیەن کە تێیدایت…

لە سەردەمێکدا دەژین کەوا ئەمانە داخوازی ئەو پێگەیەین کە تێیداین و، لەلایەکی تریشەوە، ئەهلی دونیا و ئەوانەی خەریکی دونیا پەرستین، ئەوانەی دونیایان وەک بت لێکردووە، ئەوانەی بە ئەنقەست ژیانی دونیایان بەسەر ژیانی ئاخیرەتدا پێش خستووە، ئەوانەی بەهەشتیان نادیدە گرتووە، ئەوانەی کۆشکەکانی ناوی نادیدە دەگرن، ئەوانەی هیچ بیری بینینی جەمالی خودایان ناکەوێتەوە، ئەوانەی هیچ کات بیر لەوە ناکەنەوە کەوا لەسەر خوانێک لەگەڵ پێغەمبەری خودا دابنیشن، واز لەوانە بهێنن، ئەوانە دیارە کەوا بەرەو کام گەرداوی دۆزەخی دەچین، ئەوان بە گوێرەی تێژەنینەکانی شەیتان هەنگاو هەڵدەگرن و با هەر بەو شێوەیە هەنگاو هەڵبگرن.

بەڵام گەر ئێوە خۆتان بۆ بەرزکردنەوەی ناوی الله تەرخان کردبێت، گەر دەڵێن با لە هەر چوار دەوری دونیا ڕۆحی ڕەوانی محمدی شاباڵ بگرێت، گەر دەڵێن با ناوی جەلیلی ئیلاهی لە هەر چوار دەوری دونیا وەک ئاڵا بشەکێتەوە، گەر دەڵێن با لە بڵندگۆی هەموو شوێنەکانەوە دەنگی “الله، الله، الله” بەرز ببێتەوە، گەر خۆتان بۆ ئەم کارە تەرخان کردبێت، لایەنی کەم گەر ئەم کارە لای کەسانی تریش خۆشەویست بکەن، لایەنی کەم ئەم کارانە لە هەموو هەڵسوکەوتێکتاندا ڕەنگیدابێتەوە و دڵۆپە بکات، ئەو مرۆڤانەی سەیری حاڵ و نوێنەرایەتی ئیوە دەکەن، گەر وایان لێبکەن کە بڵێن “دەتوانین لەگەڵ ئەم مرۆڤانەدا ملی ڕێگە بگرین”، ئیدی جەنابی حەق ئێوە هێناوەتە پێگەیەکی وەهاوە، ئەمە بە نیسبەت ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گرنگترین پێگەیە، بە هەزار پۆستی سەرۆک وەزیران ناگۆڕدرێتەوە.

بە هەزار پۆستی سەرۆک کۆمار نایگۆڕمەوە، حاڵەتێکی ڕۆحی کەوا بەو شێوەیە خۆبەخشانە خۆی تەرخانکردبێت، بەڕای من بە پۆستگەلێکی لەو شێوەیە ناگۆڕدرێتەوە.

کەسی ئیماندار لەسەر زەوی نوێنەری متمانە و ئاسایشە، گەر کەسی ئیماندار لەسەر ڕووی زەوی ئەمەی خستە ڕوو، ئیدی الله لەلای کەسانی تریش خۆشەویست دەکات، پێغەمبەریش لەلای کەسانی تر خۆشەویست دەکات، بە شێوەیەک لە شێوەکان زۆرینەی خەڵک دەکاتە ڕێبواری ئەو ڕێگایە… چەند کەس هاتنە لای ئێوە، لە ڕێگەی حاڵ و هەڵسوکەوت و نوێنەرایەتی هەندێک لە براکانی ئێوەوە چوو بوونە ناو ڕۆحیانەوە، لەناو دڵیاندا خێمەیان هەڵدابوو، حاشا ناشڵێم ئەو برایانە بە نیوەناچڵ ئەم کارەیان ئەنجامداوە، بەڵام بە گومانیشەوە لە نوێنەرایەتیەکەیان نزیک دەبمەوە، کەوا بە تەواوەتی وەک خۆی ئەنجامیان دابێت، تەنانەت بەو هێندە لە نوێنەرایەتیش هێندە کاریگەری لەسەریان داناوە،  دێنە لای ئێوە و دەڵێن: پێم وایە پێغەمبەری ئێوە نێردراوی خودایە، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ، من بە چاوی خۆم شاهیدی چەندین کەسی لەم شێوەیە بووم.

کەسانێکیش وتیان” دەتوانین لەگەڵ ئێوە ملی ڕێگە بگرین و کێوان ببڕین، دەتوانین لەگە ئێوەدا دەریای پڕ لە تەڵەی خوێناوی ببڕین”، تەنانەت گەر بەم ڕادە کەمەش لە نوێنەرایەتی لە چواردەوری خۆتان کاریگەری دروست بکەن، ئیدی بیر لەوە بکەنەوە گەر بە تەواوی ئەم نوێنەرایەتیە ئەنجام بدەن، چەندە کاریگەری دەبێت؛ بە پشتیوانی خودا.

واتە گەر چەشنی سەردارمان بکەین، یاخود سێبەری سێبەری کارەکانی ئەو، یاخود گەر ڕێگەی ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان، عەلی، حەسەن، حوسەین بگرین.

خودا یەک ملیۆن جار لێیان ڕازی بێت . وابزانم هێندەش کەمە؟

کاترلیۆن جار لێیان ڕازی بێت. ئەمەش کەمە؛ هێندەی هەموو گەردیلەکانی گەردون لێیان ڕازی بێت.

بەڵێ، ڕێگە هەر ڕێگەی ئەوانە…

 ئێمە گەر بە گوێرەی خۆمان موسوڵمانێتیەکمان دیاری کردبێت و بڵێین: هێندەش بەسە و لەسەری دەڕۆین؛ لە ڕاستیدا دەبێت بڵێین: خودایە کامڵترینی ئیمانمان پێ ببەخشە، سەیرکەن دەڵێم کامڵترین”اکمل”،  خودایە کامڵترینی ئیسلاممان پێببەخشە، ئیمانمان بە کامڵترینی واتاکانی پێ ببەخشە، بە کامڵترینی واتاکانی ئیخلاسمان پێ ببەخشە، بە کامڵترینی واتاکانی ئیحسانمان پێ ببەخشە، بە کامڵترینی واتاکانی یەقین، بە کامڵترینی واتاکانی صداقة، بە کامڵترینی واتاکانی خۆراگری لە ڕێگەی ڕاست”استقامة”، بە کامڵترینی واتاکانی پشتبەستن بە خودا (توکل)، بە کامڵترینی واتاکانی خۆ ڕادەستکردن بە خودا(تسلیم)، بە کامڵترینی واتاکانی خۆدانە دەست خودا(تفویض)، بە کامڵترینی واتاکانی متمانە(ثقة)، بە کامڵترینی واتاکانی نەفسی لە خەم ڕەخسیو(نفس المطمئنة)، پاشان راضیة، مرضیة، صافیة، ذاکیة…

پێویستە چاو هەمیشە لەسەر ئەمانە بێت، لەسەر ئەم ئاسۆ مەزنانە بێت، مرۆڤ گەر هەمیشە چاوی لەسەر ئەم شتە بەرز و ئامانجە خەیاڵییانە بێت، ئیدی لە دەرەوەی ئەمانە، نرخی لە پێشینە و تەواو بۆ هیچ شتێک دانانێت.

تەنانەت یەکێک لە هاوڕێکانی ئێوە، ڕۆژێک دەپرسێت:

زاتی ئیلاهی لە قورئانی کەریمدا، باسی بەهەشت، حۆری، غیلمان، کۆشک و ڕوبار دەکات، گەر بە ئەقڵی مرۆڤدا بێت و بڵێت:

ئینجا ئەمانە چیە و چی واتایەکی هەیە لە پاڵ ڕەزامەندی خودادا، یاخود لە پاڵ ئەوەی سەردارمان بڵێت: ئەمیش لە ئێمە بوو، یاخود حەزرەتی ئەبوبەکر بڵێت ئەمەش لە ئێمە بوو…

دەڵێت لە کەسانی شارەزای دینم پرسی: گەر قسەیەکی لەو شێوەیە بکەم، ئایا ئەم  شتانە کە لە قورئانی کەریمدا وەک بەخششێکی جەنابی حەق باس کراوە، قسەیەکی لەو شێوەیە بە واتای سوک وەرگرتنی ئەو شتانە دێت؟

دەڵێت لە کەسیانەوە وەڵامێکی ئەرێنیم وەرنەگرت، لە هەمان کاتیشدا وەڵامێکی نەرێنیم وەرنەگرت.

کەس نەیوت: نەخێر شتی وەها نابێت.

کەسیش نەیوت: بەڵێ ڕاست دەکەیت.

پێم وایە زۆرێک لە کەسەکان خۆیان وابەستەی ئەم بابەتە کردووە و جگە لەو بیر لە هیچی تر ناکەنەوە، بیری لێناکەنەوە و بیری لێناکەنەوە.

لێرەدا وابزانم پێویست بەوە دەکات بە قسەیەکی ئیمامی ئاڵڤاری گوزارشت لەم بابەتە بکەین کە دەڵێت:

الله ئێمە بە مرۆڤ بگێڕێت…

هەمیشە لە ناخیەوە ئەم قسەیەی دەکرد، الله ئێمە بە مرۆڤ بگێڕێت، بەم شێوەیە حەقی پێگەی خۆی دەدا، هەربۆیە کاتێک یادی ناوی جەلیلی ئیلاهی دەکرایەوە، لە پڕێکدا ڕەنگی دەگۆڕا، هێڵەکانی دەموچاوی دەگۆڕا، هەتا بیلبیلەی چاویشی دەگۆڕا، خوڕ خوڕ فرمێسک بە چاویدا دەهاتە خوارەوە

 

 

پێشتریش بەسەرهاتێکی ئەوم بۆ گێڕانەوە، ئەمە بە ڕاستی ڕوویداوە، کەسێک لە مەدینە و لە دوای ئەنجامدانی حەج دەگەڕێتەوە، بە “ئەفە” بانگیان دەکرد، لەو سەردەمەدا کەسە گەورەکانیان بەو شێوەیە بانگ دەکرد. کاتێک چاوی بە ئیمامی ئاڵڤاری دەکەوێت دەڵێت” بەڕاستی مەدینە شوێنێکی وەها جوانە، مرۆڤ لە بەردەمیدا دەبورێتەوە، بەڵام هەندێک سەگی لەڕی گەڕم بینی، کەس نەبوو ئاگای لێیان بێت”.

ئەویش دەڵێت وسبە!:

من بە قوربانی سەگە گەڕەکانی مەدینەش دەبم. خۆ لەمە تێدەگەن؟

تێدەگەن لەوەی چەندە وابەستەی پێغەمبەری خودایە؟!

کەسێک لەو ئاستەدا دەیوت:

الله ئێمەش بە مرۆڤ بگێڕێت…

 الله ئێمەش بە موسوڵمان بگێڕێت، لەو ئاستەدا بەو ڕادەیە…

گەر مرۆڤ بەو رادەیە دڵ وابەستەی شتی باڵا بێت، پێموایە جەنابی حەق، لەپەوڕوو لەسەر زەوی بەجێیناهێڵێت.

دەستەکان بکەرەوە و ناخت بۆ ئەو هەڵ بڕێژە؛ هەردەم

وازبێنە لە دەردەڵی ئەغیار، ئامان!

ئەوەی لە غەفڵەتدا دەخەنێ و یاری دەکات ناگات بە ئەمان

لە ڕێگەی “ولیبکوا کثیرا” ئەمەی دەوێت قورئان

 

 

 

لَا تُكْثِرُوا الضَّحِكَ، فَإِنَّ كَثْرَةَ الضَّحِكِ تُمِيتُ الْقَلْبَ

زۆر پێمەکەنن و ڕامەبوێرن، چونکە ئەوە دڵ دەمرێنێت.

عاکیفیش کەوا بە ڕۆژانێکی پڕ نەگبەتیدا تێدەپەڕێت، گەرچی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان هەزار جار ڕەحمەت بۆ ئەو ڕۆژانە دەنێرێت، ئەو ڕۆژە ناهەموارانەی کەوا عاکیفی پێدا تێپەڕیوە، ڕۆژگاری ئەمڕۆمان هەزار جار ڕەحمەتی بۆ دەنێرێت!

  عاکیف دەڵێت:

ئەوەی پێشێل دەکرێت ئابڕومانە لەگەڵ ناموسمان

ئەی ئەوەی وەرز نابیت و بە خەیاڵتدا نایەت گریان

هیچ نەبێت شەرم بتگرێت لەوەی پێبکەنیت!

 

جوڵانی لێوەکان بەرەو دواوە، هێندە سەختە بەلامەوە مەپرسە، هێندە سەختە بەلامەوە مەپرسە.

هێندە سەختە لەلام کە دەبینم دین ژێر پێکان دەخرێت، یان کاتێک دەبینم کارێکی کافرانە بە ناوی موسوڵمانێتیەوە پشان دەدەن، یان ئەوەی دین بە لاڕێدا دەبرێت، یان ئەوەی دین بە شێوەیەکی جیاواز پشان دەدرێت، یان ئەوەی بەهەشت هەراج دەکەن بە شێوەیەکی زۆر هەرزان بەها، یان ئەوەی بە ناوی بەهەشتەوە مرۆڤەکان فریو دەدەن، هێندە بەلامەوە سەختە مەپرسە!

پەنا بە خودا، هەتا ئێستا جیهانی ئیسلام، کارێکی وەها سوک، قێزەون، ئاست نزم و گرێی دەرونی نەبینیوە.

 ئێوە لەم بابەتەدا جیاوازیەکتان پشانداوە، هەتا شوێنێکی دیاریکراو ڕۆشتن؛ بە مۆڵەت و چاودیری خودا. بەڵام وەک چۆن هەنگاوێکی خراپ دەبێتە بانگهێشتی دووهەم هەنگاوی خراپ. هەنگاوێک یان دوان، سیان و هەتا دەگاتە ١٠، کە بە ناوی چاکەوە هەڵنراوە، دەبێتە بانگهێشتی ١٠ هەنگاوی چاکەی تر.

الله ئێوەی لە پێگەیەکی گرنگدا داناوە، ئێستا ئەو شتانەی ڕووبەڕووی ئێوە بوونەتەوە، داخوازی ڕێگەی پێغەمبەرانە، هیچ مرۆڤێکی گەورە بوونی نەبووە، کەوا ئازاری نەکێشا بێت. هیچ کەسێک، حەزرەتی ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان، عەلی چەشتوویانە…

وەک ئیمامی ئاڵڤاریش دەڵێت:

گەر ئەو بەڵا و موسیبەتەی بەسەر ئەوان هات، بەسەر شاخەکاندا بباریایە، ئەوا شاخەکان ورد و خاش دەبوون.

ئەمە داخوازی ئەو ڕێگەیەیە…

یەکەم دەبێت سوپاسی خودا بکەن، وەک حەزرەتی پیریش فەرمویەتی:

اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، سِوَى الْكُفْرِ وَالضَّلاَلِ

جگە لە کوفر و گومڕایی، لەسەر هەموو حاڵێکمان سوپاسی خودا دەکەین ، قیتمیریش لە بەرامبەر ئەو جێدەرکەوتە دیاریکراوانەی لە ئێمەدا بوونیان هەیە و لە بەرامبەر ئەو شتانەی بەسەرمان هاتووە دەڵێت:

 

أَلْفُ أَلْفِ اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، سِوَى الْكُفْرِ وَالضَّلاَلِ

یەک ملیۆن جار حەمد و سەنا بۆ خودا بێت، جگە لە کوفر و گومڕایی…

 

جەنابی حەق وەک داخوازی پێگەکەتان و گرتنەبەری ڕێگای پێغەمبەران، بە لێزمە بەڵا و موسیبەتتان بەسەرتان دەبارێنێت، بەم شێوەیە ئێوە پاڵفتە دەکات، واتان لێدەکات ببن بە ئەهلی بەهەشت.

بەڵا و موسیبەتەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان،  لایەنە نەرێنیەکانی مرۆڤ دەتوێنێتەوە و لایەنی ئەرێنی تێدا دروست دەکات.

بەڵا و موسیبەتەکان ؛بە گوێرەی حاڵ و چۆنینی ئەو دونیای مرۆڤەکان، هەر لێرەوە ئامادەیان دەکات، بە دەربڕینێکی تر، ئەو شتە جوانانەی لێرە ئەنجامی دەدەن و، ئەو شتە سەختانەی بەرگەی دەگرن، بەناوی دروستکردنتان بۆ ژیانی ئەو دونیا، چەشنی بەردی بناغەکەیەتی…

 

 

 

 

ئەمەش وەک دروستکردنی شتانێکی فیزیکی نیە، چەشنی ئەوەی بە ئەتۆم، نیوترۆن و ئەلەکترۆن دروست بکرێن، بە گوێرەی ئەو شتانەی لەم دونیا ئەنجامی دەدەن، لەو دونیا شکڵی خۆتان وەردەگرن، چونکە لەوێ دەبن بە هەبوویەکی ئەبەدی، ئایا لە شوێنێکدا نەیفەرمووە، هەموو ئەندامەکانی لاشەتان نوریان لێ دەدرەوشێتەوە، چەشنی دەستی حەزرەتی موسا کە لە گیرفانی دەریدەهێنا.

ناوچەوانتان بە هۆی سوجدەوە، چەشنی خۆری ئاسمان، بە درەوشانەوە دەدرەوشێتەوە، پاشان وەک ئەوەی سەیری مانگی چواردە بکەن، تەماشای سەرچاوەی هەموو جوانیەکان دەکەن، ئەمەش دەستەواژەیەکی لێکچواندنە و بەو واتایە دێت کەوا هەموو کەس بە ئاسانی و بێ زەحمەت دەتوانێت تەماشای بکات.

بەڕای من جەنابی حەق ئێوەی لە پێگەیەکی وەها داناوە، کە پێگەیەکی زۆر گرنگە. ئەمەش لوتفێکی بێ خەوشی خۆیەتی.

بە شێوەیەک لە شێوەکان چاکەی لەگەڵ ئێوەدا کردووە.

لەلایەک پێویستە حەقی ئەو پێگەیە بدەن، ئەگەریش هەیە بە هۆی ئەوەی کە بە تەواوی حەقی ئەو پێگەیەمان نەدابێت، ئێستا بە ئاسپایی گوێچکەیەکی گرتوین و دەڵێت: حەقی خۆی پێبدەن.

وەک چۆن حەزرەتی پیر لە کتێبی بریسکەکاندا ئەمە بە شەپازلەی میهرەبانی ناو دەبات؛ لەوێشدا باس لە ٣ شەپازلەی میهرەبانی دەکات، کەوا بەر خۆی کەوتووە. شەپازلەش وەک ئەوەی بە ئاسپایی بکێشێت بە پشتەملدا…

بەڵێ، بیرمە مامۆستایەکم بەو شێوەیە لێیدام، لەسەر شتێکی سادە بوو، بۆ نمونە وتبوم با لێرەدا تۆوێک بچێنین. ئیدی بەو واتایە دەهات کەوا کەسێک لەوێدا بنێژین یان هەر واتایەکی تر. قەت لەبیرم ناچێتەوە، ناشزانم ئەو مامۆستایەم لە ژیاندا ماوە یاخود نا، خانمێکی ئیستەنبوڵی بوو، یەکێک بوو لەو کەسانەی لەو سەردەمە پەروەردە بوو بوو، بەڵام خانمێکی ڕێکوپێک بوو. دانەیەکی بە ئاسپایی کێشا بەسەرمدا و وتی: تۆش شتی وەها دەکەیت؟! ئەمە ڕووداوێکی پێش ٧٠ ساڵ زیاتر بەر لە ئێستایە، وتی “تۆش شتی وەها دەکەیت؟”.

ئیدی الله کە ئێوەی لە پێگەیەکی وەها دانابێت، گەر هەڵەیەکی بچوکتان هەبێت، بۆ نمونە کام هەڵەی بچوک؟

هەڵەیەکی دەست و قاچ، چاو و گوێ، زمان و لێو، یاخود هەڵەی بیرکردنەوە و وێنا کردن، یاخود هەڵەیەکی خەیاڵکردن.

ئیدی هەر هەڵەیەک بێت، هەڵەیەکی سەیرکردن، هەڵەیەکی هەنگاو هەڵگرتن، هەڵەی دەست درێژکردن، هەڵەی بەکارهێنانی دەم و زمان، ئیدی هەرکامێک لەمانە بێت، شتێکمان ئەنجامداوە، ئەویش بە ئاسپایی شەپازلەیەکمان لێدەدات و دەڵێت” تۆش وەهات کرد؟”.

بەم شێوەیە بانگهێشتی داوای لێخۆشبوون، تۆبە، گەڕانەوە لای خودا، ڕووکردنەوە و خودامان دەکات، هانمان دەدات بۆ ڕاکردن بەرەو شۆراوگەکانی خۆ پاڵفتەکردن. دەڵێت بڕۆن خۆتان پاک بکەنەوە، هەر خۆیشی پاکمان دەکاتەوە.

بە ڕووتێکردنە قودسی  و تەجەلیەکانی خۆی دەمانشوات، بە شێوەیەکمان لێ دەکات کە ئەهلی حزوری باڵای خۆی بین. وامان لێدەکات کە ئەهلی خەرمانەی چواردەوری پێغەمبەران بین و لەگەڵ ئەو خەرمانەی چواردەوریان، لەسەر هەمان خوان دانیشین…

لەلایەکی ترەوە، ئەوەی لەسەر ئەو ڕێگایە ڕۆشتووە هەمان شتیان بەسەر هاتووە، مادام بەسەر ئەوان هاتووە، دەبێت بەسەر ئێوەشدا بێت، هەرگیز ئەمە لە دڵ مەگرن. وتەی سەرداری مرۆڤایەتی، سەرداری هەموو وتەی مرۆڤایەتیە، كَلاَمُ سَيِّدِ الْبَشَرِ، سَيِّدُ كَلاَمِ الْبَشَرِ…

هەروەها دەفەرموێت:

أَشَدُّ النَّاسِ بَلاَءً اَلْأَنْبِيَاءُ، ثُمَّ الْأَمْثَلُ فَالْأَمْثَلُ

 

واتە چەتونترین و سەختترینی بەڵاکان کەوا بەرگەی ناگیرێت؛ بەسەر پێغەمبەراندا دێت، دواتر هەریەکە و بە گوێرەی ئاستی خۆی بەڵای بەسەردا دەبارێت.

بەسەر خەرمانەی چواردەوری پێغەمبەراندا دەبارێت، پاشان بەسەر ئەوانەی ڕوویان لەو خەرمانە کردووە، پاشان بەسەر ئەوانەی ڕوویان لە ڕووتێکەران کردووە. پاشان بەسەر ئەوانەی ڕوویان لە ڕووی ڕووتێکەران کردووە.

خەرمانە بریتیە لە هاوەڵانی پێغەمبەر، شوێنکەوتوانیش بریتیە لەوانەی ڕوویان لەوان کردبوو، شوێنکەوتەی شوێنکەوتوانیش بریتیە لەوانەی ڕوویان لە شوێنکەوتوان کردبوو. ئەوانەی دواتریش بریتین لەو کەسانەی ڕوویان لەوان کردبوو.

الله بەو ڕووتێکردنە سەرفرازمان بکات، پاشان بێ ئەوەی بهێڵێت لەو ڕێگایەدا بکەوین، پارێزگاریمان لێبکات، والسلام…

سەرداری ئێمەیت گەر لە جیهاندا سەنگێکمان هەبێت، لە تۆوەیە

گەر لە مەیدانی عاشقاندا شۆرەتێکمان هەبێت لە تۆوەیە

 

غالیب ئەمەی بە هۆی حەزرەتی مەولاناوە وتووە، بەڵام گەر قیتمیر ئەمەی بوتایە، گەرچی قەت ناتوانێت شتی وەها بڵێت، بەڵام گەر من بوومایە، ئەم قسانەم بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم بابەتە دەنارد!

 

سەرداری ئێمەیت گەر لە جیهاندا سەنگێکمان هەبێت، لە تۆوەیە…

 

وەک مرۆڤێک گەر بە نیوەناچڵیش ڕێزێکم بۆ بەها مرۆڤایەتیەکان هەبێت، ئەوا لە تۆوە فێر بووین، لە تۆوە فێر بووین، لە تۆوە فێر بووین.

 

من بوومە بەندەت، بوومە بەندەت، بوومە بەندەت

من بوومە بەندەی تۆ هەتا خزمەتت بکەم

بەندە کە ئازادی وەرگرت شاد دەبێت

بەڵام من بە بەندایەتی تۆوە شادم

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button