هەواڵ

خۆبەخشێکی ئەمنێستی بۆ ژن و منداڵە زیندانیەکانی تورکیا بە پاسکیل دەگەڕێت

 

 

زیا کۆجابیک یەکێک لە خۆبەخشەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە (Amnesty) بە مەبەستی سەرنجڕاکێشانی ڕای گشتی نێودەوڵەتی بۆ ژن و منداڵە زیندانیەکانی تورکیا، بە پاسکیلەکەی تەواوی وڵاتی ئینگلتەرا تەی دەکات.

لە دوای هەواڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦، پێشێلکاری دەرحەق بە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا گەشتە لوتکە. هەوڵی کودەتاکە بووە هۆی گیان لە دەستدانی ٢٤١ هاوڵاتی و یاساکانی وڵات. حکومەتی تورکیا لە دوای هەوڵی کودەتاکە ڕاستەوخۆ باری نائاسایی ڕاگەیاند و دەستی کرد بە پاکتاوکردنی هاوڵاتیانی بێ گوناح.

لە دوای ١٥ ی تەموزەوە ١٥١ هەزار ٩٦٧ هاوڵاتی کە فەرمانبەری میری بوون نانبڕاو کراون و، ١٣١ هەزار و ٩٩٥ هاوڵاتی دەستگیر کراوە و ٦٣ هەزار و ٧٤ هاوڵاتیش دەستبەسەر کراوە. لە سەرو ٣ هەزار خوێندنگە و زانکۆ و بەشی ناوخۆیی داخراوە و ٥ هەزار و ٨٨٢ مامۆستای زانکۆ لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

هەروەها ٤ هەزار و ٦٦٣ دادوەر و داواکاری گشتی لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و ١٨٩ دەزگای ڕاگەیاندن و ١٤٥ ڕۆژنامەنوس زیندانی کراوە.

لەلایەکی ترەوە ١٨ هەزار خانمی باڵاپۆش و ٦٦٨ منداڵی ساوا زیندانی کراوە.

زیا کۆجابییک خۆبەخشی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بە مەبەستی سەرنجڕاکێشانی ڕای گشتی دونیا بۆ زیندانیکردنی ژنان و منداڵانی تورکیا، لە بەرواری ٤-١٢ ئایاری ئەمساڵ، بە پاسکیلەکەی زیاتر لە ١٥٠٠ کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕێت و لەمسەری ئینگلتەراوە هەتا ئەوسەری تەی دەکات.

 

سەرچاوە: Aktif Haber

Show More
Back to top button