هەواڵ

خوێندکارە ئەفغنایەکان کاربەدەستانی کۆنسوڵخانەی تورکیایان لە خوێندنگەکەیان ڕاونا

خوێندکارانی یەکێک لە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتی ئەفغانستان، کاربەدەستانی کونسوڵخانەی تورکیا و وەقفی مەعاریفیان لە خوێندنگەکەیان دەردەکەن.

دوای ئەوەی هەندێک لە  خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتی ئەفغانستان لەلایەن وەقفی مەعاریفی سەر بە حکومەتی تورکیاوە دەستی بەسەردا گیرا، خوێندکارانی خوێندنگەکە کاربەدەستانی کونسوڵخانەی تورکیا و وەقفی مەعاریف لە خوێندنگەکەیان دەردەکەن.

خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە وڵاتی ئەفغانستان ماوەی ٢٢ ساڵە بوونیان هەیە، خوێندکارانی یەکێک لەو خوێندنگانە، هەریەک لە  شەڤکی سێچکین ئاڵپای سەرۆک کۆنسوڵی تورکیا لە مەزارشەریف، زەکی بوڵدوک ڕێکخەری ڕێکخراوی پیاوانی کاری تورکیا و کاربەدەستانی وەقفی مەعاریفیان لە خوێندنگەکەیان دەرکرد، کە بە مەبەستی دەستبەسەرا گرتن سەردانیان کردبوو.

هەفتەی ڕابردوو کەسوکاری خوێندکارەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەیان ڕاگەیاند کە دەست بەسەراگرتنی خوێندگەکەیان لەلایەن وەقفی مەعاریفەوە کارێکی نایاساییە و لە کاتی هاتنی کاربەدەستنای کۆنسوڵی تورکیا، بە وتنەوەی دروشمی ” دز لێرەیە، دز لێرەیە” کاربەدەستەکانیان لە خوێندنگەکە ڕاونا.

کاربەدەستانی کونسوڵخانەی تورکیاش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ناڕەزایی  خوێندکارەکان، پەنجەرەکانی خوێندگەکەیان شکاند و ڕۆشتنە دەرەوە.

http://aktifhaber.com/dunya/afgan-veli-ve-ogrenciler-gasp-edilen-okuldan-maarif-yetkililerini-kovdu-h115631.html

 

Show More
Back to top button