بزاڤی خزمەتهەواڵ

خوێندکارێکی م.سەعید نورسی کە تەمەنی ٨٧ ساڵە لە زینداندا لە کوڕەکەی جیا دەکەنەوە

عوسمان کەرەهان پیاوێکی تەمەن ٨٧ ساڵە و یەکێکە لەو خوێندکارانەی م.سەعید نورسی کە هێشتا لە ژیاندا ماوە.

کەرەهان کە بە نازناوی تۆپال حافز ناسراوە، لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بەشداری لە کودەتا، لەگەڵ کوڕەکەی دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو بە بێ یارمەتی کوڕەکەی ناتوانێت لە زینداندا پێداویستیەکانی ڕۆژانەی دابین بکات.

بەڵام کاربەدەستانی زیندانەکە بە مەبەستی ئەشکەنجەدانی ناوبراو، کوڕەکەی ڕەوانەی زیندانێکی تر دەکەن تا بە بێکەس لە زینداندا بمێنێتەوە.

چاوەکانی حافز بە ڕێژەی %١٠ دەبینێت و ، شێرپەنجەی پرۆستاتی لەگەڵدایە، بۆ ئەو مەبەستەش چارەسەری کیمیایی وەردەگرێت.

هەروەها گورچیلەیەکی ناوبراو بە ڕێژەی %٢٥  کار دەکات، لە کاتێکدا چاوەڕێی ئەوە بوون لەگەڵ کوڕە تەمەن ٦٠ ساڵەکەی ئازاد بکرێن، بەڵام لە کوڕەکەیان جیاکردەوە و ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

ناوبراو بەو تەمەنەوە ماوەی ١٦ مانگە لە زیندانە و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپی چەکداری تیرۆرستی دادگایی دەکرێت.

فاروق گەرگەرلیئۆغلو سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی مەزلوم دێر لەم بارەیەوە تویتێکی ئاڕاستەی وەزیری دادی تورکیا کرد و وتی” عەلی عوسمان کەرەهان ٨٧ ساڵە، خوێندکاری سەعید نورسیە و بە تۆپال حافز ناسراوە، شێرپەنجەی پرۆستاتی لەگەڵدایە، یەک گورچیلەی کار دەکات و لە %١٠ چاوی دەبینێت، ١٦ مانگە بە دەستبەسەرکراوی دادگایی دەکرێت، ئەمڕۆ لە کوڕە تەمەن ٦٠ ساڵیەکەی بە ناوی دیندار حافز جیاکراوەتەوە و کوڕەکەیان ناردوە بۆ زیندانێکی تر، ئەمە شتێکە قبوڵ بکرێت؟”

http://www.tr724.com/bediuzzamanin-talebesi-agir-hasta-87-yasindaki-topal-hafizi-oglundan-ayirip-baska-cezaevine-gonderdiler/

 

 

 

Show More
Back to top button