هەواڵ

خوێندکارێکی زانکۆ بەبێ هیچ بەڵگەیەک و بە بیانوی” گومانی گونجاو” ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی دەکرێت

هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ ئازادکردنی عەبدولڕەحمان پێکهێندرا

 

عەبدولڕەحمان چۆلاک، خویندکاری زانکۆیە و لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ەوە بە تۆمەتی تیرۆر لە گرتوخانەی سیلیڤری زیندانییە، هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بەو تۆمەتە نییە کە ئاراستەی کراوە، بەڵکو بە بیانووی “گومانی گونجاو” دەستگیر کراوە. هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەش بۆ ئازادکردنی لە ماڵپەڕی change.org ەوە دەستی پێ کردووە.

هەرچەندە چۆلاک لە تەمەنیدا دەستی بەر چەک نەکەوتووە، بەڵام بە تۆمەتی ئەندامیەتیی ڕێکخراوی تیرۆرستیی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندراوە. بۆیە ڕێکخەرانی هەڵەمەتەکە دەڵێن:” بە واژۆ کردنی ئەم نامەیە، دەتوانی تیشک بخەیتە سەر بەناحەق و بە ئارەزوو دەستگیر کردنی عەبدولڕەحمان و ١٨ هەزار و ١٤٢ زیندانیی تر. داوا دەکەین عەبدولرەحمان بە زووترین کات ئازاد بکرێت و بە مافەکانی خۆی شاد ببێتەوە و بەردەوامی بە خویندنەکەی بدات.”

 

لە هەڵمەتەکەدا ئەم زانیارییانە خراونەتە ڕوو:

 

کێشەکە

عەبدولڕەحمان چۆلاکی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧دا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆرستییدا دەستگیر کرا، لەکاتێکدا ئەو خوێندکارێکی زانکۆ بوو کە هیچ پەیوەندییەکی بە هیچ گروپێکەوە نەبووە. هەرچەندە ئەو لە ژیانیدا دەستی بەر چەک نەکەوتووە، کەچی بە تۆمەتی ئەندامییەتی گروپی تیرۆرستیی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندراوە.

پاش کودەتا خوێناوییەکە بە بیانوو” گومانی گونجاو” هەزاران کەس دەستبەسەر کراون و دەستگیر کراون، بەڵام لە دۆسیەکەی عەبدولڕەحماندا هیچ بەڵگەیەک بۆ تۆمەتبار کردن نییە.

عەبدولرەحمان بە تۆمەتی بەکارهێنانی بایلۆک دەستگیر کراوە، بەڵام ئەو دەڵێت کە هەرگیز ئەو بەرنامەیەی دانەبەزاندووە بۆ مۆبایلەکەی. بۆیە دادگاش هیچ بەڵگەیەکی وەک ناو و پاسۆرد و پەیوەندییەکانی عەبدولڕەحمانی لە بەردەستدا نییە.، کەچی ساڵ و نیوێکە عەبدولڕەحمان لە زینداندایە. جگە لەوەش ناتوانێت مافە سەرەتاییەکانی بەکار بهێنێت و لە خوێندنیش دابڕێندراوە.

 

چارەسەر

لە ئێستادا سزادانەکەی عەبدولڕەحمان نێردراوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دەکرێت. بە واژۆکردنی ئەم نامەیە، سەرنجی دادوەرەکان ڕادەکێشێت کە بە وردی دۆسیەکە تاوتوێ بکەن تا بگەنە ئەو بڕوایەی کە بڕیاردان لەسەر دۆسیەیەک کە هیچ بەڵگەیەکی لە دژی تۆمەتبار تێدا نییە هێندە ئەستەم نییە.

بە واژۆ کردنی ئەم نامەیە، دەتوانی تیشک بخەیتە سەر بەناحەق و بە ئارەزوو دەستگیر کردنی عەبدولڕەحمان و ١٨ هەزار و ١٤٢ زیندانیی تر. داوا دەکەین عەبدولرەحمان بە زووترین کات ئازاد بکرێت و بە مافەکانی خۆی شاد ببێتەوە و بەردەوامی بە خویندنەکەی بدات.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/bu-mektubu-imzalayarak-abdurrahmana-ve-binlerce-hukuksuz-tutukluluga-dikkat-cekebilirsiniz/

Show More
Back to top button