هەواڵ

خوێندکارێکی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە ئەفریقای باشور پلەی یەکەمی پارێزگاکەی بەدەستهێنا

 

یاشۆدا ماهاراج خوێندکار لە کۆلێژی ستاری نموونەیی کچان لە تاقیکردنەوەکانی چوونە زانکۆ توانی لە ٩ وانەدا بەرزترین پلە بەدەست بهێنێت و گەورەترین سەرکەوتنی لەسەر ئاستی پارێزگای کوازولو – ناتال تۆمار بکات. وە هەروەها دواتر ئاشکرا بوو کە یاشۆدا ماهاراج لە وانە زانستییەکاندا نمرەکانی لە یەکەم خوێندکار لەسەر ئاستی وڵاتەکەی بەرزترە.

لە وڵاتی ئەفریقای باشور ٧٩٠ هەزار ٨٤٣ خوێندکار بەشداری لە تاقیکردنەوەی وەرگیران لە زانکۆ دەکەن. بەرزترین ڕێژەی دەرچوون لەسەر ئاستی وڵات لە دوو خوێندنگەی بزاڤی خزمەتدا بوو لە پارێزگای گاوتینگ. لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەفریقای باشور بزاڤی خزمەت ٩ خوێندنگەی کردووەتەوە و توانیویەتی بە کۆی گشتی ٢٤٦ خوێندکار بۆ بەشداری کردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ چوونە زانکۆ ئامادە بکات، وە ڕێژەی دەرچوون لەو ژمارە خوێندکارە لە سەدا سەد بووە.

 

“هەم چاودێری باوکە نەخۆشەکەمم کردووە و هەم وانەکانمم خوێندووە”

بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە لایەن خوێندکارەکانی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەتەوە لە میدیا ناوخۆییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. دەزگای میدیایی ئیندیپێندێنت هەواڵێکی دەربارەی سەرکەوتنی کۆلێژی ستار بە ناونیشانی “خوێندکاران پاداشتی کۆششە جدییەکانیان وەرگرت” بڵاوکردەوە. جانێڵ نایکەر یەکێک لە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی کۆلێژی ستار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای میدیایی ئیندیپێندێنت ڕایگەیاند: “ساڵێکی پڕ لە ماندووبوونمان تێپەڕاند بەڵام لە ئەنجامدا توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین. بە هۆی ئەوەی باوکم نەخۆش بوو بە درێژایی یەک ساڵ لە لایەک خۆم بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە دەکرد، وە لە لایەکی دیکەوە چاودێری باوکمم دەکرد. ساڵێکی پڕ لە کێشە و ناڕەحەتیم تێپەڕاند، بەڵام بەردەوام هەوڵمدەدا نەخۆشییەکەی باوکم کارگەری لەسەر مێشکم درووست نەکات و تیشکم دەخستە سەر وانەکانم. هەوڵم دەدا بگەم بە ئامانجەکەم بۆ ئەوەی باوکم هەم دڵخۆش ببێت، وە هەم شانازی بە منەوە بکات.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/guney-afrikada-hizmet-okulu-ogrencisi-universite-giris-sinavlarinda-eyalet-birincisi-oldu/

Show More
Back to top button