جیهانی

خوشکی یوسف بیلگە تونچ: براکەم ماوەی ٨٠٠ ڕۆژە بێسەروشوێنە

 

ماوەی ٨٠٠ ڕۆژ بەسەر ڕووداوی ڕفاندنی یوسف بیلگە تونچ تێپەڕی، کە لە ناوجەرگەی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لە بەرواری ٦ ئابی ٢٠١٩ ڕفێندرا. لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا یوسف بیلگە تونچ بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت، وە ئەندامانی خانەوادەکەی بەردەوام لە چاوەڕوانی هەواڵێکدان سەبارەت بە یوسف بیلگە تونچ.

شەفیقە نوری خوشکی یوسف بیلگە تونچ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی بۆڵدمێدیا، باسی لە ئازار و ناڕەحەتییەکانیان و هەوڵەکانی بەرپرسانی ئەمنی بۆ داپۆشینی بابەتەکە کرد.

شەفیقە نور یەکێکە لەو پزیشکە پسپۆڕانەی بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و بەو هۆیەوە ناچاربوون لە تورکیا هەڵبێن و وەک پەنابەر ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.

شەفیقە نور لە چاوپێکەوتنەکەدا سەبارەت بە ڕفاندنی برا گەورەکەی (یوسف بیلگە تونچ)، وتی “ئێمە سێ خوشک و براین، کاکە یوسف لە هەموومان گەورەترە، ئەو وەک دایک و باوک وایە بۆمان. ئەو دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانە. لە ساڵی ٢٠٠٩ لە بەشی ڕاوێژکاری پیشەسازی بەرگری دامەزرا. ئەو کەسێکی دڵسۆزی وڵاتە و هەمیشە بەو شێوەیە کاری دەکرد. ئەو خاوەنی چەندین خەڵات بوو لە کارەکەیدا. بەڵام دواتر لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز بە بڕیارێک لە کارەکەی دوورخرایەوە. دوای دوورخستنەوەی لە کارەکەی ئەو هەوڵی دەدا لە ڕێگەی فرۆشتنی کەلوپەلەوە بژێوی خێزانەکەی پەیدا بکات. دواجار ئەو لە بەرواری ٦ ی ئابی ٢٠١٩ لە ماڵەوە چووە دەرەوە و جارێکی تر نەگەڕایەوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ئەو لە لایەن ژمارەیەکی چەکداری نەناسراوەوە ڕفێندراوە. سەردانی هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکانمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەو بارەیەوە دەست نەکەوتووە. ماوەی ٨٠٠ ڕۆژە براکەم بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت”.

http://www.samanyoluhaber.com/ankara-da-kacirilan-khk-li-yusuf-bilge-tunc-un-kiz-kardesi-abim-800-gundur-kayip-haberi/1378129/

 

Show More
Back to top button