بیروڕا

خزمەت وەک ڕزگاریخوازێک

بەخامەی جەمیل تۆکپنار

وەسفەکانی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن کاریگەرییەکی تەواوی لەسەر من هەبوو، وە هەندێ لە تایبەتمەندیە دیارەکانی  وەک عیلم، عیرفان، حیکمەت، عیبادەت، دوعا، ئیخڵاس، ئەخلاق، تەقوا، هێزی نمونەبوون و ژیانی بە من بەخشی .

لە خێزانێکی موسوڵمان هاتمە دونیاوە، دایک و باوکم مامۆستا سەعید نورسییان ناسیوە و خۆشیان ویستووە، کەسانێک بوون کەوا پەیامەکانی نووریان دەخوێندەوە و نوێژیان دەکرد. ناوی منیان لە یەکێک لە ناوە گەورەکانی خواوە ناو ناوە.

لە دواناوەندی خوێندنی ئیسلامی و لە زانکۆی زانستە ئیسلامییەکان خوێندومە. لە تەمەنێکی منداڵییەوە دەڕۆشتم بۆ وانەی پەیامەکانی نوور. چەندین جار پەیامەکانی نوورم خوێندۆتەوە، هەوڵمدا لێی تێبگەم و وە ئەوەندەی لە توانامدا بوو لە خزمەتی ئەم دینەدا هەوڵم دا.

خەمێکم هەبوو کە هەر لەسەرەتای قۆناغی دواناوەندییەوە هەتا زانکۆش بەردەوام بوو. بەڵێ کەسێک بووم کە هەر لە منداڵییەوە لە دەرسی دینیدا بووم و زانای گەورەی سەردەمم دەناسی و پەیامەکانی نوورم دەخوێندەوە. بەڵام وەک بڵێنی نەک هەندێک بەڵکوو زۆر شت هەن کە بوونیان نییە و وە  کەمن دڵم تەنگ دەبوو، بێتاقەت دەبووم، نەمدەتوانی عیشق و شەوقی ناو ناخم بدۆزمەوە، نەمدەتوانی وەڵامی هەندێ پرسیاری ناو ناخم  بدەمەوە.

خزمەت بوو بە دەرمانی دەردەکانم

لە کاتێکدا لە ساڵی  1970وە دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە و گوێگرتن ،بۆم دەرکەوت کەوا  دەرمانی دەردەکانم و چارەسەری کێشەکانم مامۆستا فەتحولڵا گولەن و خزمەت بوون.

بەڵام نەفس و هەستەکانم بەربەستبون لەکاتێکدا لەناو خزمەتدا بووم، بەردەوام لە کێبڕکێدا بووم لەگەڵ هەندێ نەخۆشی وەک  ڕقەبەرایەتی و، ویستی خۆبەگەورە زانین، خۆپەرستی و بەخیلی  بۆ ئەوەی بیگۆڕم بۆ ئیخڵاس و هەق. بۆ ئەوەی ئەمە بکەم پێویست نەبوو کە واز لە مامۆستا سەعید نورسی  و نوسینەکانی و قوتابیەکانی بهێنم. بەڵکو زیاتر باوەشم پێدا کردووە، زیاتر خۆشم ویست و لێی تێگەشتم. من تەنها ناتەواویەکانم تەواو دەکرد، کێشەکانم چارەسەر دەکرد، بەشەوقێکی زیاترەوە باوەشم کرد بە خزمەتتدا.

بۆ ئەوەی ئەم بابەتە درێژە کورت بکەمەوە، وەک تاکێک لەناو خزمەتدا کە بەشێوەیەکی زۆر خێرا بڵاوەی کرد لە سەرتاسەری دونیادا، باسی کاریگەری خزمەت دەکەم لە ژیانی خۆمدا:

سەرەتا مامۆستا فەتحوڵڵا کاریگەری زۆری هەبوو لەسەرم، هەندێ تایبەتمەندی هەبوو کەوا سەروو ئەو زانایانەبوو کە تا ئێستا من ناسیومن و خۆشم ویستوون. هەندێ تایبەتمەندی دیاری مامۆستا فەتحوڵڵا وەک عیلم، عیرفان، حیکمەت، عیبادەت،دوعا، ئیخڵاس، ئەخلاق، تەقوا، هێزی نمونەبوون و ژیانی بە من بەخشی.

فێری هاوسەنگیکردنی زانست و بەڕەفتارکردنی زانست بووم، زانیاریەکان لە زمانەوە کاریگەری هەبوو لەسەر دڵ. لەناو هاوڕێیانی خزمەتدا فێری ئەوە بووم کەوا ئامانجی بەرزت هەبێت و بەردەوام هەوڵی بۆ بدەیت و ، فیداکاری و وە بە شەوق و خۆشەویستییەوە خزمەت کردن و چەندین شتی تر کە وای لە من کرد منیش هەوڵی بۆ بدەم.

خۆشەویستی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن بۆ پێغەمبەر و سەحابەکان بە شێوەیەک کاری تێکردم، وەک بڵێی لە عەسری سەعادەتدا دەژین، هەست و هەیەجانێکی وامان بۆ درووست ببوو وەک بڵێی ئەوان وەک تاکێک لەناو ماڵەکانماندا دەژین، گوێم لە فەرموودەکانی پێغەمبەر د.خ ئەگرت کە باسی گریانی دەکرد لە پێناوی خوای گەورەدا، بەڵام دڵۆپێ فرمێسک لە چاوانم نەدەهات، کاتێک ئەوم ناسی فێربووم کە لە کاتێکدا گوێ لە وتار دەگرم و نوێژ دەکەم و دوعا دەکەم بگریم.

خزمەتی ناوخۆی وڵات ببووە دەزگایەک  لە بواری پەروەردە (ناوەندی پەروەردەیی، بەشەناوخۆیی، دواناوەندی، زانکۆ) بڵاوکراوە ( رۆژنامە، گۆڤار، رادیۆ، تەلەفیزۆن)، دونیای کار (پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ)، مرۆڤ بەبێ ویستی خۆی بە بینینی ئەمانە دەڵێت کەوا من چیم لەدەست دێت.

ئەی خوایە ئەمە چ هەستێکی جوانبوو  بۆ خزمەت، هیچ تاکێکی کۆمەڵگە پشت گوێ نەدەخرا. منداڵەکان ، گەنجەکان، خانمەکان، پیرەکان، دامەزراوەی تایبەت بە خاوەن پیشەکان، وەقفەکان و ڕێکخراوەکان. لە وڵاتەکەدا پردی برایەتی و ئاشتی  بنیات دەنرێت.

 

گەر نهێنی برایەتی پێشنەکەوێت…

لە مێشکمدا پرسیارێک هەبوو کە ساڵانێک بوو وەڵامەکەیم دەست نەدەکەوت، چۆن دەکرێت گەنجێکی ناو خزمەت بە زانیارییەکی کەم، بتوانێت لە کەسێکی تر و گروپێکی تر زیاتر خزمەت بکات؟ وەڵامەکەیم  لە قسەکانی یەکەم قوتابی مامۆستا سەعید نورسی بەناوی خوڵوسی یەحیا دەست کەوت کە دەڵێت:

“من شتێک بە ئێوە بڵێم؟ نهێنییەکتان پێبدەم؟ گەر لەناو ناخی قوتابیەکانی خزمەتدا هەستی برایەتی زیاد نەکات، ئەوا کارامەییش زیاد ناکات. لەبەرئەوەی برایەتی ، وەک ڕوحی پەیامەکی نوورە. برایەتی، مانای ڕاستەقینەی داواکەیە. گەر رۆحی برایەتی تێک شکا، ئەوا کەشی رۆحی پەیامەکانی نووریش نامێنێت. قوتابی پەیامەکانی نوور، پەیامەکان دەخوێنێتەوە، زانیاری زیاتر دەبێت، بەڵام کارامەیی و ڕاستڕەوی و ئیخڵاسی زیاد ناکات”

کەواتە هەستی برایەتی و خۆبەدەستەوەدان و نهێنی پەرستشی ناو  برایانی  ناو خزمەت هەقی تەواوەتییە کە دەیدەن بە ئەرکەکەیان.

خزمەت دەرفەتێکی باشی بەمن بەخشی بۆ ئەوەی خەمەکانم بخەمە ڕوو. دەرفەت و کۆمەڵەیەک کەوا نوسینیەکانیان دەخوێندمەوە و کەسانێکی بەئەدەب و ئاست بەرز کەوا گوێیان دەگرت و سەیری بەرنامەکانیان دەکردم. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەستم کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامە بۆ برایانی خزمەتم، بەتایبەت لەم ساڵانەی کۆتاییدا بە ڕێژەیەکی زۆر بەرنامەی تەلەفیزیۆن و رادیۆ و کۆنفرانسم پێشکەش کردووە. خزمەتێکمان پێشکەشکرد کەوا ئینشاڵڵا بتوانین لە باخچەکانی بەهەشتدا سەیری بکەین و وە هەتا تەمەنێک لەبیری نەکەین. لە هەمووی گرنگتر خزمەت من و خێزانەکەمی کرد بە (کۆچبەر). ڕەنگە لە رووی دونیایی و مادییەوە زۆرمان لێڕۆشتبێت، بەڵام ئەمانە هیچ گرنگییەکیان نییە. کاتێک لە رۆژی ٤ی ئازاری ساڵی ٢٠١٦دا دەست گیرا بەسەر رۆژنامەی زەماندا، ئەو رۆژە وتەیەکم پێشکەشی برایان کرد کە هاتبوون بۆ پشتیوانی، لە شوێنێکدا وتم:” لەجێی ئەوەی بە یەکێک لە هەزار ستەم ڕازی ببین، ئامادەین چەندین قات زیاتر ئەو ستەمانە بچێژین کە چەشتوومانە.” بەڵام رۆژنامەی زەمان ئەوەی دەرخست کە من کەمم وتووە، کەواتە لەجێی ڕازیبوون بە یەکێک لەو ملیۆن زوڵم و ستەمەی کە دەکرێت، زەمان ئەوە دەهێنێت کەوا ئەگەر بە چەندین ملیۆن قاتی رازی ببین،  دەیهێنێت.

ئومێدمان وایە کەوا ڕۆژێک دێت، کەوا خوای گەورە هەموو ئەو دەزگایانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە و هەموو ئەو خزمەتانەی کە ڕێگری لێدەکرێن بە دە قات و رەنگە بە سەدان قات هەقمان بۆ بکاتەوە .

 

سەرچاوە: https://www.yeniailem.com/hizmet-bana-ne-kazandirdi/#.W2Avveqg-M9

Show More
Back to top button