بیروڕاهەواڵ

خزمەت هەمیشە دەدرەوشێتەوە… بە تایبەت لە تاریکیدا

سەفوەت سەنیح

حەزرەتی ئوستاد لە کتێبی پاشکۆی کاستامۆنودا دەڵێت:

سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خودای گەورە کە پەیامەکانی نور هەتا دێن زیاتر دەدرەوشێنەوە و فتوحاتی ناوازە ئەنجام دەدات. پشتیوان بە خودا هەر لە خۆیەوە، هەرکەسێک بیبینێت لە دڵیدا جێگیر دەبێت، نکوڵیکارانیشی بێدەنگ دەکات. لە ژێر پارێزگاریەکی غەیبی و نادیاردا دوژمنەکانی سەرسام کردووە،  چاوە کوێرەکانیان ئەو نابینن، هەرچەندە شوێنەواری نابینن بەڵام درەوشانەوەی چالاکیەکانی دەبینن. بۆیە لە کاتێکی ئاوەهادا پێویست بە خۆپارێزیەکی زیاتر دەکات”.

 

ئوستاد لە کاتێکدا بە بێ هۆ و تاوان بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو کاتە نەفی شاری کاستەمۆنو کرا، لە نامەیەکدا سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت:

برا ئازیز و ڕاستگۆ و پیرۆزەکانم، ئەی ئەو هاوڕێ بەهێز و خاوەن شکۆیانەی خزمەتکاری دڵسۆزی قورئان و ئیمانن… سوپاس و ستایشی بێ پایانی جەنابی حەق دەکەم، هیوای ناو پەیامی پیران و بانگەشەکانی پەیامی بەرگری منی لە ڕێگەی ئێوەوە پشتڕاستکردەوە. بەڵێ لە ئەزەلەوە هەتا ئەبەد هێندەی هەموو گەردیلەکان سوپاس و ستایشی الله دەکەم. لەگەڵ ئێوەدا ٣٠ عەبدوڕەحمان کە بەرامبەر ٣٠ هەزار عەبدوڕەحمان دەبن، یاخود ١٣٠ عەبدوڕەحمان یان هەزار و ١٣٠ عەبدوڕەحمانی ئیحسان بە پەیامەکانی نور کرد”.

لە دێر زەمانەوە هەتا ئێستا هیچ جەماعەتێک هێندەی خزمەتکارانی پەیامەکانی نور، لەگەڵ ئەوەی کاری زۆر مەزنیان ئەنجامداوە هێندە بە زەحمەتێکی کەم ڕزگاریان نەبووە. ئەوانەی یەک لەسەر دەی خزمەتی ئێوەیان ئەنجامداوە ١٠ قاتی ئێوە زەحمەتیان بینیوە. کەواتە ئێمە لە حاڵێکداین کە هەمیشە بڵێین سوپاس و سەنا بۆ خودا.

پەیامەکانی نور ڕەگی خۆیان دادەکوتن و پشتیوان بە خودا هیچ شتێک ناتوانێت بیقرتێنێت، لە نەوەکانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

گەر لە ڕوانگەیەکی ماددیەوە سەیری بابەتەکە بکەین، لە پاڵ ئەوەی کرانەوەی گوڵە جوانەکان هێز و دەسەڵاتێکی بە توانا هەیە، لە وەرزی سەختی زستانی ئەم سەدەیەدا، لە گوندی ساڤ و  واتە لە سەر درەختی ساڤ خەریکە هەزاران گوڵی جوان و میوەی بەهەشتی دەگرێت و، لە باخچەی مەملەکەتی ئیسپارتا، هەزاران گوڵی محمدی کە هەریەکەیان سەدان پەڕەگوڵی گرتووە بە ئاشکرا دەبینرێت، بێگومان موعجیزەیەکی ڕەحمەتی جەنابی حەقە و، لە پاڵ ئەوەی باوەڕمان وەهایە کە ئەمە بەخشندەیی و کەرامەتی ئیلاهیە بەسەر خوێندکارەکانی پەیامی نورەوە لە کاستامۆنو، لە هەمان کاتدا حەمد و سەنای پەروەردگار دەکەین”.

 

هەروەها ئوستاد لە پاشکۆی ئەمیرداغدا دەڵێت:

بە هەموو گیان و ڕۆحمانەوە مژدەتان پێدەدەین: بە هۆی ئەو دڵسۆزی و ئیخلاس و  ڕاستگۆی ڕاستەقینە و یەکگرتووییە نە پساوەی لە نێوان خوێندکارانی پەیامەکانی نور بوونی هەیە، هەر بەڵا و موسیبەتێکیان بەسەر هاتووە، لە ڕوانگەی خزمەتی ئیمانی و قورئانیەوە گۆڕاوە بە نیعمەتگەلێکی گەورە و لە ژێر پەردەوە هێندەی بە خەیاڵدا نەیەت، بۆتە هۆکاری فتوحاتی گەورەی پەیامەکانی نور. بۆ نمونە کە لە ئیسپارتەوە هێنرام بۆ دادگای ئیستەنبول، بە ناچاری ١٠٠ لیرەیان بۆ ئەو مەبەستە خەرج کرد، بەڵام ئەو سەرئەنجامەی لە  هێنانی منەوە بۆ ئیستەنبول کەوتەوە، دڵنیاتان دەکەم گەر دوو هەزار لیرەم لەو پێناوەدا ببەخشیایە هێشتا بە هەرزانم دەزانی لە چاو ئەو خزمەتەی بەو هۆیەوە دروست بوو. سەرئەنجامەکانی بە نیسبەت هەموو کۆمەڵگاشەوە دەتوانن بە هەمان ڕێژە بەراورد بکەن.

 

لە ڕاستیدا لەم قۆناغەشدا شتی زۆر هاوشێوە بەو سەردەمە هەیە، ئەم قۆناغە زیاتر لەوەی بە قۆناغی هەوڵدان بۆ خامۆشکردن ببینرێت بە قۆناغی تێپەڕین بە تاقیکردنەوەیەکدا دەبینرێت. چونکە ئەو ١٧ پلانەی نەتەوەیەکگرتوەکان بە پلانی هەمیشەیی بۆ گەشەپێدان و هەستانەوە ناوی دەبات، هەموویان لێکەوتی ئامانجەکانی بزاڤی خزمەتن کە خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی نەزانی و هەژاری و دووبەرەکی ناو کۆمەڵگاکاندا دەبینێتەوە. خزمەت لە ڕێگەی خوێندنگەکانیەوە لە ١٧٠ وڵاتی جیهان هەوڵی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە دەدات کە هەموو مرۆڤایەتی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی بەدیهاتنی دەکەن.

بەڵام لە هەندێک لایەندا نیگەرانی ئەوە هەبوو کە ” تۆ بڵێی بزاڤی خزمەتیش لە داهاتوودا دەست بداتە توند و تیژی؟”، ئەم قۆناغەش ئەوەی پشاندا کە هەرگیز شتێکی لەو جۆرە ڕوو نادات. مرۆڤەکانی خزمەت زیندانەکانیان لێ پڕکرا بەڵام هەرگیز بە شێوەیەکی نەرێنی وەڵامیان نەدایەوە.  دەستگیرا بەسەر تەواوی سەروەت و سامانی بزاڤی خزمەت بەڵام کەس دەنگی لێوە نەهات، تەنانەت دەستگیرا بەسەر ئەو سەروەت و سامانەی کە لە بابوباپیرانیانەوە بۆیان بەجێهێڵدرابوو، بەڵام کەس کاردانەوەیەکی نەشیاوی پشن نەدا. هەروەها یەکێک لە هەستیارترین بابەتەکان ئەوە بوو، کەلەپچە لە دەستی ژنان و کچانیان کرا بەڵام دیسان هەموو شتێکیان حەواڵەی لای خودا کرد و هیچ کەسێک پەنای بۆ کاری نایاسایی نەبرد. تەواوی ئەمانە بێ گوناحی بزاڤی خزمەتیان تۆمار کرد. واتە بزاڤی خزمەت سوپاس بۆ خودا ئەم تاقیکردنەوەیەی سەرکەوتووانە تێپەڕاند و بەردەمی کراوە دەبێت پشتیوان بە خودا.

 

   

 

Show More
Back to top button