وتار

خاوەنی ڕاستەقینەی موڵک، خودایە

نوسینی: محمد عەلی شێنگوول

 

“ئەو ژیانی دونیایەی کە تێیدا دەژین، بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک دێت شوێنی خۆی دەدات بە ژیانی دوا ڕۆژ. لە ژیانێکی ئاوا فانیدا، ئەو مرۆڤەی کە وەک میوان لێرەیە، بە هەموو توانا ماددی و مەعنەوییەکانییەوە بۆ بردنەوەی ژیانی ئاخیرەت و خۆشنووت کردنی خودا و پێغەمبەر لەسەر زەوییە”.

 

 مرۆڤ کە شەرەفمەنترین بوونەوەرە لە نێو دروست کراوەکاندا. پێویستە لەسەری بەو عەقڵ و ئیرادەی خاوەنییەتی بە شێوازێکی بەئاگایانە  بجووڵێتەوە و ژیانیشی بە پێی ئەوە ئاڕاستە بکات و ڕێک بخات. گەورەترین ئامانجی مرۆڤ، ناسینی بەدیهێنەری مەزن و خۆش ویستن و خۆشەویست کردنییەتی؛ خۆشویستن و خۆشەویست کردنی ئەوانەشە کە ئەویان خۆش دەوێت. لە هەمان کاتدا ژیانە لە نێو هەوڵی زیندوو کردنەوەی شعووری پێکەوە ژیان لە نێو کۆمەڵگادا.

بەڵام ئەگەر مرۆڤ، درک و شعوور بەم لێپرسراوییە قورسە نەکات کە کەوتوەتە سەری و بە پێی ئەوە نەجووڵێتەوە؛ لەگەڵ ئەوەی ژیانەکەی، هیواکانی و داهاتووی بە تایبەت ژیانی ئاخیرەتی ڕەش دەکات، ئەرکی سەر شانیشی بەرامبەر ئەو تۆڕی ناپاکیانەی گەورەترین زیانیان لە ئایین داوە جێبەجێ نەکردووە.

ئەم مرۆڤەی کە بەرپرسیارێتییەکی لەم شێوە قورسەی هەڵگرتووە، باس کردن و پێشنیار کردنی ئەو مانا و چوارچێوانەی کە دیموکراسی و یاسا و ڕەوشت و باوەڕ تێیدا ئاماژەیان بە ژیانی مرۆڤ وەک مرۆڤ و ماناکانی هەڵس و کەوت کردن لەگەڵیا داوە و ئەوەی کە مرۆڤایەتی چەند پێویستی بەمانە هەیە کارێکی پێویستە بۆی.

هاتنە دی ئاشتی جیهانی و کەش و هەوای ئەمنییەت و هێمنی لە ڕاستیدا ئەو کاتە دەگونجێت کە بنەماکانی تەوحید و نبووەت و ئاخیرەت و دادوەری و عیبادەت کە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئایینی ئیسلام لە قورئانی خاوەن موعجیزات و سونەتی ڕەسول اللە (دروودی خوای لەسەر بێت)بە ئامانجیان گرتوون، بکرێن بە موڵکی ژیان. هەروەها ژیان و ژیاندنی ئەم ڕاستیانەیە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ناوەڕۆکەکەیدا و ڕێز گرتن و هەست کردنە بە بەهاکانی مرۆڤایەتی.

ئەو خودایە، بەخشندە و میهرەبانە، مەرحەمەت و شەفەقەتی بێ کۆتایە. هەرشتێک کە دروست کرا بێت، بێ سوود و نا پێویست نییە. مرۆڤ کاتێ کە بە چاوی باوەڕەوە دەڕوانێتە بوونەوەر، توانستی خودای تێدا دەبینێت، لەبەرامبەر گەورەیی خودادا دان بە کۆڵەواری خۆیدا دەنێت و دەچێتە سوجدەوە. ئەو خودایەی کە، ئەو شیرەی ڕۆزی ئەو منداڵە ساوایەیە کە تازە چاوی بە دونیان هەڵهێناوە، لە نێوان خوێن و پیسیدا، بە شێوازێک کە کۆئەندامی هەرسی منداڵەکە ئازار نەدات، بە پاکترین و سپیترین شێوە هەر ئەوە دەینێرێت.

ئەو.. ئەو خودایەیە کە  لە زەوی وشک و برنگەوە، بە  پریاسکەی ڕەنگ و تام و جوانی جیاواز جیاواز؛ ‘لا يعد و لا يحصى’، بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکیش سفرەی دونیای بە نیعمەتەکانی ڕازاندۆتەوە، هەر ئەویشە کە هەموو گیانلەبەرانی لە دەریای نیعمەتەکانیدا مەلە پێ دەکات.

خاوەن و پادشا هەر خودایە. خاوەنی ڕاستەقینەی ڕۆژی دوایی و لێپرسینەوەیە. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی مرۆڤەکان ئەوەیە کە؛ هەمیشە دوعا بکەین و بپاڕێێنەوە؛ ‘ خودایە!ئێمە تەنها پەرستش بۆ تۆ دەکەین، داوای یارمەتی لە تۆ دەکەین. چی ئەبێ خودایە، ئێمە بەرەو ڕێی ڕاست ئاڕاستە بکە. لە سەر ڕێی ڕاست جیامان مەکەرەوە’.

 

وەک ئەوەی خودای گەورە لە ئایەتەکانی (26 و 27)ی سەرەتی ئالی عەمراندا دەفەرموێت: “ئەی پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت)بڵێ: خودایە تۆ خاوەنی هەموو شتێکیت، دەسەڵات دەبەخشیتە هەر کەسێک بتەوێت و دەسەڵات وەردەگریتەوە لە هەر کەسێک بتەوێت، هەر کەس بتەوێت باڵا دەستی دەکەیت، هەرکەسیش بتەوێت زەلیل و بێ دەسەڵات و ژێر دەستی دەکەیت، هەرچی خێر هەیە هەر بە دەست تۆیە، بێگومان تۆ دەسەڵات داری بەسەر هەموو ستێکدا.”

“شەو تێکهەڵکێشی ڕۆژ دەکەیت. ڕۆژ تێک هەڵکێشی شەو دەکەیت، زیندوو لە مردوو دەردێنێت، مردوو لە زیندوو دەردێنێت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار دەبەخشیت بە هەر کەس بتەوێت.”

 

لە سورەتی فاتیحەشدا ئەمەمان فێر دەکات:

“بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان”

‘ بە ناوی خودای ڕەحمان و ڕەحیمەوە

سوپاس و ستایش هەر شایستەی خوایە و بۆ خودایە، کە خاوەن و پەروەردگاری هەموو جیهانیان و  هەموو بوونەوەرە.

ئەو بەخشندە و میهرەبانە.

خاوەن و سەرداری ڕۆژی پاداشت و سزایە.

(مادام وایە، بڵێن): خودایە، هەر تەنها تۆ تەپەرستین و هەر لە تۆش داوای یارمەتی و پشتیوانی دەکەین.

خودایە بەردەوام ڕێنمونیمان بفەرموو بۆ ئەم ڕێبازی ڕاست و دروستەی ئیسلام.

کە بەرنامە و ڕێبازی ئەوانەیە لە ناز و نیعمەتی خۆت بەهرەوەرت کردوون، نەمان خەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەی خەشم و قینیان لێ گیراوە.”

 

خودا بەدیهێنەری هەموو شتێکە. نابێت مرۆڤ هیچ شتێک لە خۆی بزانێت، چونکە لە ڕاستیدا هەموو شتێک لە خوداوەیە.

موڵک هی خودایە. ئێمەش موڵکی خوداین. حاکمی ڕاها هەر خودایە. بە شێوەیەکی کاتی، دەسەڵاتێکی زاتی و گوێرەیی داوە بە مرۆڤ.

سوپاس و ستایش، سەرجەم دروستکراوەکان، لە زەڕەوە تا گەلەستێرەکان، لە ماسییەکانەوە تا سیستەمە گەورەکان، ئەوەی هەموو شتێک دەخاتە نێو ڕژێم و بەرنامەوە، ئەوەی دونیای کردووە بە ئاوێنەی زاتی خۆی و بە مرۆڤ شەرەفمەندی کردووە، ئەوەی بە شەفەقەت و خۆشەویستی خۆی گۆی زەوی بە نیعمەتەکانی ڕازاندۆتەوە، خودایە.

پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت)لەو دوعایەیدا کە ئێواران و بەیانیان ئەنجامی داوە، پێشنیاری کردووە بۆ گەلەکەشی تا ئەنجامی بدەن و فەزڵ و گەورەیی زۆری هەیە و لە گێڕانەوەیەکی سەحیحدا هاتووە و پلەی ناوی هەرە گەورەشی هەڵگرتووە:

“بێجگە خودای گەورە هیچ خودایەکی تر نییە شایانی پەرستن بێت. ئەو تەنهایە. ئەو هەرگیز هیچ هاوبەشێکی نییە. ئەو خاوەنی موڵکە، شوکر تەیبەتە بەو. ژیان بەخش ئەوە، ئەوەی مردنیش دەبەخشێت هەر ئەوە. ئەو؛ خاوەنی ژیانی ئەبەدی و ئەزلییە، ئەو حەیی ئەزەلییەیە کە؛ هەرگیز مردنی لێ ڕوو نادات. هەموو خێرێک بەدەستی ئەوە. ئەو بە تەواوی بەتوانایە بەسەر هەموو شتێکدا. گەڕانەوەی هەموو کەس و هەموو شتێکیش بۆ لای ئەوە.” (بوخاری، موسلیم، ترمزی)

 

“هەر خودایە کە شەو تێکهەڵکێشی ڕۆژ دەکات، ڕۆژیش تێک هەڵکێشی شەو دەکات، خۆر و مانگی ڕام هێناوە، هەر یەکەیان تا کاتێکی دیاری کراو لە سووڕانەوەدایە، ئا ئەو خوایە پەروەردگارتانە، خاوەنی هەموو موڵک و بەدیهاتووەکانە، بەڵام ئەوانەی جگە لەو هانا و هاواری بۆ دەبەن و لێی دەپاڕێنەوە تەنانەت خاوەنی توێکڵە تەنکەکانی دەوری ناوکی خورماش نین.” (فاطر،13)

 

یەکتاپەرستی ئولوهییەت بێ پێغەمبەر شیاو نییە. بە قەد پێویستی ڕووناکییە بە خۆر، لەو بارودۆخانەی خۆری یەکتا پەرستی هەیە، بە دڵنیاییەوە پێغەمبەرانیش پێویستن.

ئەو خودایەی مزگەوتی بوونەوەرانی بنیات ناوە. بێگوومان دیاری کردنی وتار بێژێک و ئیمامێک لەو مزگەوتەدا چاوەڕوان کراوە.

ڕێگاکانی باوەڕ و ملکەچی بەرەو جەنابی للە، بێ بوونی پێغەمبەران جێبەجێ نابێت. ئەو ڕێگایەی پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت)پیشانی داو و لەسەری ڕۆشتووە، پەسەنترینی و نزیکترین و ڕاسترینی ئەم راستییەیە.

لەبەر ئەوە خودای گەورە لە سورەتی ئالی عیمراندا دەفەرموێت؛ “ئەی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بێت)بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت دەشوێنی من بکەون و لە فەرمانی من دەرمەچن، ئەو کاتە خواش ئێوەی خۆش دەوێت و لە گوناه و هەڵەکانیشتان خۆش دەبێت، ئەو خودایە لێخۆش بوو میهرەبانە.”

لە سورەتی نیسائدا لە ئایەتی 80دا دەفەرموێت: “ئەوەی فەرمانداری پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) بکات، ئەوە بەڕاستی فەرمان بەرداری خودای کردووە، ئەوەشی پشتی هەڵکردووە، خۆ ئێمە تۆمان نەناردووە تا ببیتە چاودێر بەسەر ئەوانەوە”.

لە ئایەتەکاندا بە ڕوونی دەبینرێت کە، خودای گەورە گوێڕایەڵی خۆشەویستی ڕەوشت جوانی خۆی (دروودی خوای لەسەر بێت)بە گوێڕایەڵی کردنی خۆی و خۆشویستنی ئەویشی وەک پێویستی خۆشویستنی خودا ئاماژە پێداوە.

دادوەری و پەرستش ئەو ڕاستیانەن کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە فیترەتی مرۆڤەوە هەیە. کاتێک دادپەروەری ئەرێنی وەک گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەنەکەی پێناسە کراوە، دادپەروەری نەرێنیش؛ بوونە ڕێگر لەبەردەم ئەوانەی تووشی ئەنجامدانی زووڵم بوون، ڕیگری کردنە لەوانەی نادات پەروەری ئەکەن و دەربڕینی دەستەواژەی هاوشێوەی پەروەردە کردنیانە.

بێ بوونی دادپەروەری، دڵخۆشی مرۆڤایەتی مومکین نییە. دادپەروەریش، ڕستەوخۆی بەو ڕێگایەی قورئان پیشانی داوە بەرجەستە دەبێت. پەرستش، بەتایبەت نوێژ؛ ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی هاتنە دونیای مرۆڤ، پێویستی باوەڕ و هۆکاری خۆشبەختی بێت.

هەڵاتنەوەی سەرلەنوێی ئەو خۆرەی ئاوا بوو بوو لە سپێدەیەکدا، هاوشێوەی سەردەرهێنانی ئەو چرۆیانەیە کە تۆوەکانیان چوو بوونە ژێر خاک و یاخود هاوشێوەی نووستنی مرۆڤە بە شەوان و هەڵسانییەتی لە سپێدەدا، لە دوای ئەم دونیایە هاتنی ژیانی ئاخیرەتیش هیچ گوومانی تێدا نییە کە لە هەمان ئاستی دڵنیاییدایە.

“ئەو ڕۆژە هەموویان بە دەرەوەن، هیچ شتێکیان لە خودا شاراوە نییە، ئەوسا پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: ئەمڕۆ پاشایەتی و فەرمانڕەوایی شایستەی کێیە؟ کێ خاوەنی ئەم هەموو بوونەوەرەیە؟ کەس نییە وەڵام بداتەوە، هەر هەمووی بۆ خودای تاک و تەنها و خەشمگیرە”. (غافر،16)

ئەو ژیانی دونیایەی ئێمەی تێدا دەژین، ڕۆژێک دێت بە دڵنیاییەوە شوێنی خۆی دەدات بە ژیانی دواڕۆژ. لە دونیایەکی فانی لەم شێوەدا، ئەو مرۆڤەی وەک میوان تێیدا دەژی، بە هەموو ئەو توانا ماددی و مەعنەویانەی خاوەنیانە بۆ ئەوە لێرەیە تا ژیانی دوا ڕۆژ بباتەوە و خودا و ڕەسول للە خۆش نووت بکات.

مرۆڤ، لەم دونیایەدا کە موڵکی خودایە، بە پێی سوود بینینی ئەرێنیانەی لەو تەرازووانەی ئەم خاوەنین، یاخود بە پێی ئاستی ئەوەی تا چەند بە نەرێنی سوودی لێبینووە، لە بەردەم خودای جیهانیاندا بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

Show More
Back to top button