هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

خانمە قارەمانەکانی شەفەقەت

وتاری هەفتانەی م. فەتحوڵڵا گولەن 06.08.2018

 

لە هەموو هەستانێک و دانیشتنێکماندا دەبێت لە چوارچێوەی ئەو قسەیەدا بین کەوا دەڵێن وتەی حەزرەتی عەلیە کە دەفەرموێت” كُنْ عِنْدَ النَّاسِ فَرْدًا مِنَ النَّاسِ”. لە نێوان مرۆڤەکاندا وەک تاکێک ببە لەوان.

دەبێت بەو شێوەیە ڕەفتار بکەیت. بەوەی نیو هەنگاو لە پێشیانەوە بڕۆیت خۆت لەوان بە باڵاتر پشان مەدە.

تەنانەت کاتێک لە ناو خەڵکدا دەتبینن، تەنانەت گەر لە ناخیشیانەوە ڕێزت لێبگرن، دەبێت بۆتی دەرنەخەن.

ئەمە لە هەمان کاتدا ڕەفتاری سەرداریشمان بوو.

وەک لە سیرەدا زانراوە، پێش ئەوەی تەشریف بهێنێت بۆ مەدینە، لەو شوێنەی کە دواتر کرا بە مزگەوتی قوبە، بۆ ماوەیەک ئارامیان گرتبوو. بە شێوەیەکی کاتی لوتفی پشوودانیان لەوێدا پشاندابوو. ئەو جێگەیەیان شەرەفمەند کردبوو. ئێستا لەوێدا مزگەوتێکی گەورەی تێدایە. منارەکانی سەریان کردووە بە یەکدا، لەبەر ئەوەی سەردارمان لەوێدا بە شێوەیەکی کاتی ئارامی گرتبوو، ئەنجامدانی نوێژ لەو شوێنەدا بە نیسبەت مرۆڤەکانەوە وەک پشاندانی ڕێزێک وەهایە بەرامبەر سەردارمان.

لەوێدا لەگەڵ هاوڕێکەی ئەشکەوتی سەور پێکەوە دانیشتبوون. کەواتە لێکچوونێک لە نێوانیاندا هەبوو، من ئەوەم نەدیوە لە سیرەدا کەوا لە ڕووی ڕوخسسارەوە لەیەک چووبێتن. بەڵام پێدەچێت شێوازێک لە لەیەکچوون لە نێوانیاندا هەبووبێت، چونکە ئەوانەی تازە موسوڵمان دەبوون و بەرەو ئیسلام هەنگاویان هەڵدەگرت، کاتێک دەهاتن بۆ پیرۆزباییکردن لە سەردارمان کە تەشریفی هێنابوو بۆ ئەو شوێنە، کاتێک بەم مەبەستە دەهاتنە ئەو شوێنە، هەندێکیان بە هەڵە دەهاتن و دەچوونە لای حەزرەتی ئەبوبەکر لە بۆ پیرۆزبایی لێکردن.

ئەویش بەم شێوەیە ئیشارەتی بۆ ئەو دەکرد. کەواتە ئەویش لەسەر هەمان هێڵ دادەنیشت کە حەزرەتی ئەبوبەکری لێبوو، نیو هەنگاو لە پێشەوە نەبوو، شتێکی وەها پشان نەدەدا کەوا کەسێکی باڵاتر بێت لەوانەی لە چواردەوری خۆیبوون. نە لە جلوبەرگیدا، نە لە ڕەفتار و کرداریدا، نە لە سەیرکردن و دانیشتنیدا، كُنْ عِنْدَ النَّاسِ فَرْدًا مِنَ النَّاسِ

ئەو پێشەوای هەمووان و ڕێنیشاندەرە، لەم بابەتەدا نمونەیە بۆ ئێمە.

هەروەها قورئانیش ئەمەمان پێ دەفەرموێت:

لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللهَ كَثِيرًا

گەر دەتانەوێت کەسێک بکەن بە پێشەوای خۆتان، کە لە دوای ئەوەوە بڕۆن، تەنیا ئەو هەیە کە لە دوای بڕۆن، چونکە :

ئەو ئاوێنەی دەرخەری خودایە

لە ئاوێنەی محمدیەوە الله دەبینرێت دایم

الله بەو ئەخلاقەی ئەو ئەخلاقمان دابدات. خودا بمانپارێزێت لەوەی خۆمان بە باڵاتر لەم و لەو ببینین.

ژنان قارەمانی ناوازەی بەزەیین، لە سەروی هەمووی شتێکەوە ئەو بەزەییەی بەرامبەر منداڵەکانیان پشانی دەدەن، لە هەمان کاتدا بناغەیەکی پیشەکەی ئێوەشە…

لە دوای پشاندانی “بێدەسەڵاتی” و “هەژاری”، “تامەزرۆیی” و “سوپاسگوزاری” بەرامبەر خودا، ئینجا بابەتی تەفەکور و قوڵبوونەوە لە فکر و تێڕامان ئینجا بابەتی بەزەیی دێت.

بەزەیی لەم بابەتەدا وەک ڕوکنی شەشەمی بابەتی خزمەتی ئیمان و قورئانە. بەزەیی هاتنەوە بە کەسانی تردا لەم بابەتەدا گرنگیەکی زۆری هەیە.

ئیدی هەرکەسێک بێت، بەڵام لەناو ژناندا ئەمە بە شێوەی دووجا و سێجا بەدیدەکرێت.

سەرەتا ئەمە بەرامبەر منداڵەکانیان پشان دەدەن، تەنانەت کاتێک لە ڕەحمی دایکیاندان، وەک بیلبیلەی چاویان دەیانپارێزن. دەترسن لەوەی ببن بە چاوەوە و هەر بەو هۆیەوە دەلەرزن بە هەڵلەرزین، هەربۆیە بەرگەی یەک دونیا ناڕەحەتی دەگرن لە پێناو منداڵەکانیاندا.

ئێمە ئەم شتانە نازانین چونکە لەو دونیایەی ئەواندا ناژین، نازانین کەوا چەندە بە پەرۆشن لەو بابەتانەدا، هەمیشە بە خەمی ئەوەوەن شتێک لە منداڵەکانیان بێت، دواتر کاتێک دەیانهێننە دونیا، وەک گوڵەکان بۆنیان دەکات، ماچیان دەکەن و لە باوەشیان دەگرن.

کاتێک دەگرین، لە خەوی شیرینیان بە خەبەر دێن و هەوڵی ژیرکردنەوەیان دەدەن.

دایکان لەوە دەچێت تا کۆتایی ژیانیان لەسەر ئەم حاڵە بەردەوام بن.      ئێمەش هەموومان بینیومانە کەوا دایکیک یان باوکێک – بە تایبەت دایکان – چۆنی بۆ منداڵەکانیان دەسوتێن. قیتمیریش ئەمەی بە چاوی خۆی بینیوە، ئەو کاتەی کە هاتم بۆ ئێرە، دایکم لە کاتی تەلەفۆنکردنیدا قسەی بۆ نەدەکرا و قسەکانی تێکەڵ دەکرد، تێنەگەشتم کەوا چی دەڵێت، مامیشم هەروەها کە لەم نزیکانەدا وەفاتی کرد، پێموایە بە خەفەتەوە سەری نایەوە، دوو ساڵ لەمن گەورەتر بوو، برای شیریشم بوو لە هەمان کاتدا، ئەو کاتە لای دایکم بوو، وتم تەلەفۆنەکەت بدە بە مامم، هەرچیت دەویت بەو بڵێ با ئەو قسەکانتم بۆ بکات. هێندەی ئەوەی قسەکانی ناو دڵی بە من بڵێت هێز و توانای نەمابوو، بەهۆی بەزەییەوە قسەی بۆ نەدەکرا…

باوکانیش منداڵەکانیان خۆش دەوێت، بەڵام بەزەیی دایکان زۆر جیاوازە.

لە سەردەمێکی وەک ئێستادا، ژنان وەک چۆن بەرامبەر منداڵ و کەسانی نزیکی خۆیان هەستی بەزەییان هەیە، لە پێشبڕکێی ئەوەدان کە ئەو توانست و پۆتەنسیاڵەی هەیانە لە بەزەییی و سۆزدا، بەرامبەر منداڵ و کەسانی لێقەوماوی تریش بەکاریبهێنن.

لێرەش بە چاوی خۆم دەیبینم، کەرمەس ڕێکدەخەن، واتە دێن و ئاگر دەکەنەوە و کەبابی لەسەر دەبرژێنن و یاخود کاری هەویری دەکەن، بە نرخی خۆی یان زیاتر دەیفرۆشن بەو مرۆڤانەی سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن، دواتر بەو پارەیەی دەستیان دەکەوێت، بە هانای مەزڵوم و مەغدورانەوە دەچن…    هەستی هەرەوەزی، وەختی خۆی کاتێک مرۆڤەکانتان بۆ  خزمەت بانگ دەکرد بەمەتان دەوت هیممەت، هەموو لایەکیش هیممەتی دەکرد و، بێ ئەوەی سانتیمێکی ئەو هیمەتە بەفیڕۆ بدرێت، بێ ئەوەی سانتیمێکی بۆ کەسێک بڕوات، لە ڕێگەی هیمەتدا خەرج دەکرا، لە خاڵی هیمەتدا کۆدەکرایەوە و ناوەندی دەگرت.

بەم هۆیەوە خوێندنگەکان دەکرانەوە، زانکۆکان دەکرانەوە، بەڵام خوێندنگە و زانکۆی وەهابوون، لە هەمان کاتدا ئەدای ئەرک و کاریگەری تەکیە و خانەقاکانی لە ئەستۆگرتبوو، هەروەها ئەرک و ئەدای مزگەوتەکانی لە ئەستۆگرتبوو، لە هەمان کاتدا ئەرک و ئەدای پەروەردەی خێزانیشی لە ئەستۆ گرتبوو.

شەڕی لە دژی نەزانی ڕاگەیاندبوو، هەوڵی کەمکردنەوەی هەژاری دەدا، لە دژی دووبەرەکی و ناکۆکی دڵی بە خۆشەویستی و بەزەیی و سۆزەوە لێیدەدا…

لە ڕاستیدا لە دەرەوەی کەوانە قسەیەک دەکەم، ڕووخاندنی ئەمانە گوناح و ئۆباڵێکی گەورەترە لە ڕووخاندنی پەرستگاکان، داخستنی ئەمانە وەک چۆن لە سەردەمێکدا کلیلیان لە دەرگای پەرستگاکاندا، لەوەش جینایەتێکی گەورەترە…

بەڵێ سەردەمانێک ئەم شتە بە ناوی هیممەتەوە ئەنجام دەدرا. بە یارمەتی خوداش ئەم هیمەتانە گەشتن بە زۆر شوێنی دونیا.

ئەمەش شتێک بوو لە شوێنی خۆیدا بوو، لە هەمان کاتدا ئەوە بە واتای بەدیهێنانی بابەتێک دەهات کە لەلایەن تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیەوە ئاماژی پێدرابوو. بەدێهێنانی ئەو فەرمودەیەی بوو کە دەفەرموێت : ناوی من دەگات بە هەر شوێنێک کە خۆری لێهەڵدێت و لێی ئاوا دەبێت.

دەبێت ئەم فەرمودە وەک ئەوە لێی تێبگەین کە ئامانجمان پشان دەدات. هەربۆیە بەدهێنانی ئەم ئامانجە دەکەوێتە سەرشانی ئێوە.

وەک ئەوەش لێیتێبگەن کە هەواڵێکمان لە غەیبەوە پێدەدات. کەواتە ئەم شتە ڕوودەدات، مادام ئەم شتە ڕوو دەدات، ئیدی بۆچی وەک کوهەیلانێک شاباڵنەگرین لە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، گەر دەتانەوێت بەم شێوەیە لە فەرمودە نزیک ببنەوە یاخود بەو شێوەی تریان…

مرۆڤەکان سەردەمێک وتیان هیممەت و ئەم کارانەیان ئەنجامدا، بە هەر چواردەوری دونیادا بڵاو بوونەوە.

بەڵام لەم کارانەشیاندا هەرگیز بیریان لەوە نەکردەوە خۆیان بکەن بە خاوەنی بستێک زەوی، چونکە خزمەت؛ خزمەتی ئەوەیە بیر لە خۆت نەکەیتەوە و لە پێناو کەسانی تر بێت.

فیداکاری تا ڕادەی ئەوەی  بمریت و ژیانت بۆ کەسانی تر تەرخان بکەیت، بەڵام خزمەت ئەوەیە ئەم فیداکاری و لێدابڕانە بۆ کەسانی تریش بە شێوەیەک بکەیت کە نەهێڵیت هەستی پێبکەن.

خۆی بۆ کارەکەی تەرخان کردووە و وابەستە و دیل و کۆیلەیەتی. ئەوانەی تەنەزول ناکەن بۆ ئەوەی ببنە کۆیلەی سوڵتانەکان، کەسانێک کە تەنەزول ناکەن ببنە بەندەی سوڵتانەکان، بەڵام بۆ ئەوەی شاباڵ بە ناوی جەلیلی محمد بگرن لە هەر چواردەوری دونیا، بوونەتە بەندەی حەقیقەت، دەڵێن ئێمە ڕۆحگەلێکین بۆ ئەم کارە لێبڕاوین، جگە لەو کارەش بیر لە هیچی تر ناکەینەوە، کاتێک لەم دونیایەش دەڕۆن، بێ ئەوەی بستێک زەویان هەبێت و دەستیان لە هەمووی شتووە کاتێک بەجێیدەهێڵن.

 

 

کاتێک مونکیر و نەکیر دێن لە گۆڕدا لێیپرسن چ ماڵ و موڵکێکت هەیە؟ کاتێک بۆیان دەردەکەوێت هیچی نیە، بە خۆیان دەڵێن کورە ئەمە هیچی نیە ئیتر بۆ پرسیاری فزوڵی لێبکەین و دەگەڕێنەوە.

ئەو مرۆڤانەی کە ئەگەر هەیە پرسیاری زۆریان لێبکرێت، بیر لە ژیانی ئاخیرەتیان بکەنەوە، ئەوەش شتێک نیە کە پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت.

بەڵێ، زاڵمان لە زوڵمیاندا گەشتوونەتە لوتکە، وابزانم پێویست بەوە ناکات باسی ئەمە بکەین، دیمەن تابلۆیەکیان خستۆتە بەردەممان کە جەرگی مرۆڤ دەسوتێنێت و تەواوی هەستی سۆز و بەزەییت دەبزوێنێت.

گەر ژیانی خۆتان بدەن بە بیکاسۆ هەتا تابلۆیەکی وەهای لێ دروست بکات کە تەواوی ژیانی ئێوەی لە خۆی گرتبێت، پێم وایە هەرکەسێک لە بەردەمی ئەو تابلۆیەدا بوەستێت، بە چۆکدا دێت و بە فرمێسکی چاوەکانی سوکنایی نایەت و بە ئەژنۆدا دەکەوێت و سەری لەسەر زەوی دادەنێت. فرمێسک و هەنسکەکانی لەسەر بەرماڵەکە هەڵدەڕێژێت.

تابلۆکە ئەمەیە و پێموایە لەبەر ئەوەی بە دەربڕینێکی داماوانەی وەک ئەوەی من بە تەواوی دەرنابڕدرێت، هەتاکو ئێستا دەربڕینێکی شایستە بە خۆیی نەدۆزیوەتەوە.

گەر بە باشی وێنە و تابلۆکەی بکێشرایە، لەوەدەچوو ١٠ قاتی ئەوەی ئێستا لە قێز و بێزراوی کە بەرامبەری هەیەتی، لەلایەن هەموو کەسێکەوە هەستی پێبکرایە و لە هەمان کاتدا بە نەفرەتەوە بەرامبەری دەوەستا.

زۆرن ئەوانەی لە هاوسەرەکانیان دابڕێندراون و خراونەتە زیندان و منداڵەکانیان لە دەستداوە و بە جیا لەوان دەژی، وەک حەزرەتی هاجەر بە تاقی تەنیا لە شوێنێکی بێ نان و ئاودا، چاوەڕێی هاتنەوەی ئەندامانی خێزانەکەی دەکات.

کاتێک حەزرەتی ئیبراهیم حەزرەتی هاجەری بردە ئەو شوێنە، بە فەرمانی خودا بردیە ئەوێ و لەوێ داینا، لەبەر ئەوەی دایکە هاجەریشمان ئەمەی دەزانی، بە باشی ئەوەی دەزانی کە ئەو خودایەی ئەم فەرمانەی پێکردووە، ناهێڵێت لەو شوێنەدا بە تاقی تەنیا بمێنێتەوە و بفەوتێت.

هەر بۆیە ئەو دایکە موبارەکەمان بە هیچ شێوەیەک هیوای خۆی لە دەستنەدا. حەزرەتی ئیسماعیلیش کاتێک لەوێدا دەستی بە گریان کرد و قاچی بە زەویەکەی ژێریدا دەدا، دایکە هاجەرمان لە نێوان سەفا و مەروادا دەستی بە ڕاکردن کرد و، هەر خەریکی وتنەوە ی “ما” “ما” بوو. لە زمانی عیبری و ئارامیدا ئەمە چ واتایەکی هەبوو؟ وابزانم لەوێشدا وشەی “مو” بەکاردێت کە بە واتای ئاو دێت. وشەی “سا” بە واتای دارستان دێت، وشەی موساش لە یەکگرتنی “ئاو،دارستان” پێکهاتووە.

پێموایە هەر ئەمەی مەبەست بووە و لە سەفاوە ڕایکرد بۆ مەروا و لە مەرواوە بۆ سەفا، دواتر کە بە بەزەییەوە گەڕایەوە لای ڕۆڵەکەی، کاتێک بەسەریدا چەمیەوە، بینی لە ژێر قاچەکانیدا ئاو هەڵدەقوڵیت، ئەمە لە کاتێکدایە لەو شوێنانە ئاو تەنیا بە غەواسە لە قوڵایەکانی ژێر زەویەوە دەردەهێنرێت.

بەڵام کاتێک خودا ویستی، وەک چۆن ئاوی هەڵقوڵاندا بە گۆچانەکەی حەزرەتی موسا لە تاشەبەردە سەختەکانەوە، وەک چۆن ١٢ جۆگەی ئاوی هەڵقوڵاند، لە ژێر قاچی ئەو ڕۆڵە موبارەکەوە، گیانمان، بە قوربانی ئەو ڕۆڵەیە بێت، یەکەم کوڕی حەزرەتی ئیبراهیمە،  دووەم ڕۆڵەی دایکە هاجەرمانە، سێهەم باپیری بەڕێزی باپیرە گەورەی سەرداری هەموو سەردارەکانە…

سەردارمان میوەی ئەو تۆوە موبارەکەیە، کاتێک بنەپێی کێشا بە زەویدا، ئاو لە شوێنەکەی هەڵدەقوڵێت…

دایکمان یەکەم وەک پابەندیەک بە فەرمانی خوداوە،  دووەم وەک بەرجەستەکردنی فەرمانی پێغەمبەرێکی خودا، سێهەم فڕێدرانی لە شوێنێکی ئاوەهادا کە هەموو هۆکارەکان تێیدا کول و کوێر بوون… هەربۆیە نوری یەکتاپەرستی ئەو لە نهێنی ئەحەدیەتیدا خۆی بەدەرخست. لەگەڵ ئەمەدا هەڵقوڵینی ئاو، کاتێک دایکمان تەواوی ئەمانەی بەسەریەکەوە بینی، دایکمان دڵنیایەکی زۆر جددی بۆ هات.

هەربۆیە ئەویش وەک ژنە قارەمانەکانی ئێستا، گەرچی دەبێت بە چەشنی ئەو قوڵایەتیان هەبێت لە ئیماندا، بەو ڕادەیە تەسلیمیەت، بەو ڕادەیە تەوەکول و پشتبەستن بە خودا، بەو ڕادەیە خۆدانە دەست خودا، بەو ڕادەیە متمانە بە خودایان هەبێت.

من ناڵێم ئەوانەی ئێستا بێبەشن لەو سیفاتەنای دایکە هاجەر، بەڵام پێداگریش لەسەر ئەم تایبەتمەندیانەی ئەو لەبەر خاتری وتنی حەق، گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.

دایکمان چەند تایبەتمەندیەکی دیاری هەبوو، هەر بەو هۆیەشەوە بەرگەی ئەو شتانەی گرت، بە تاقی تەنیا لەو چۆڵەوانیەدا، بەڵام لە هەمان کاتدا مرۆڤ و ژن بوو، هاوسەری پێغەمبەرێک بوو.

وەک چۆن ژنانێکیش کە تا ڕادەیەک لە دڵنیاییدا دەژین، بەڵام هەست بە تەواوی ئازاری مرۆڤەکانی ئەمڕۆ دەکات و فرمێسکەکانیان لەگەڵدا بەش دەکات، لە ڕێگەی چەند چالاکیەکی وەک کەرمەس بەرەو یارمەتیدانیان ڕادەکات، هەربۆیە سەدان هەزار ژن، بە سیفەتێ کەوا قارەمانی سۆز و بەزەیین، هەست بە ئازاری زۆر قوڵ دەکەن.

هەست بە ئازاری قوڵ دەکەن، ئەمەش حەقی خۆیەتی، ڕۆژانی هەینی و پێم وایە ڕۆژی یەکشەمانیش دێن و لێرەش ئەو چالاکیە ئەنجام دەدەن، تەنیا لێرەش نا لە هەموو شوێنێکی دونیا، ئەم کارە ئەنجام دەدەن و، ئەو شتەی ئێوە جاران پێتان دەوت هیممەت، ئێستا پێی دەڵێن هەرەوەزی و هاریکاری یەکتری، معاونة لە زمانی عەرەبیدا کاتێک بەکاردێت کە کارێک پێکەوە ئەنجام بدەیت. واتە هاریکاریکردنی یەکتری.

ئێوە لەم بابەتەدا لە ڕووی ماددیەوە یارمەتی ئەوان دەدەن بە شێوەیەک لە شێوەکان.

ئەوانیش بە نزاکانیان، بە ناوی ئەوەی ژیانی ئەو دونیاتان پارێزراو بێت نزاتان بۆ دەکەن.

گەر ئەوانیش نەیکەن، ئەوەی توانای بینینی هەیە دەیبینێت و دەیزانێت و خۆشی بڕیار دەدات. هەر بۆیە ژیانی ئاخیرەتی ئەوان دەخرێتە ژێر پارێزراویەوە.

ئیدی با کەسانی تر هەر خەریکی زوڵمکردن بن، گەر ئەو شتەی کە پێویستە بیبەیتەوە بەدەستتهێنا، کەسانێک هەیە توشی دۆڕان دەبن، ئەوان وەک خۆیان خستۆتە ئەو حاڵەتە خراپەی بە چاوی بەزیەوە تەماشا بکرێن، پێویستە وەک خۆیان وەڵامی ڕەفتاریان نەدەیتەوە. دەبێت لە ڕێگەی وەڵامی جەنتلمانانەوە وەڵام بدەینەوە، خودا سۆز و بەزەیی و میهرەبانی ئیحسان بکات بە دڵەکانیان.

سەدان مرۆڤ بە هۆی ئەو زوڵمەی ئەوان ڕادەکەن لەوێ و لە دەریای مەریچدا دەخنکێن، تەنانەت هەندێک لەوانەی لە ڕۆژنامەکاندا دەنوسن، تەنیا بە وشەیەک یاخود بە وتەیەک و هەناسەیەکی مرۆڤانە باسی ئەم بابەتەیان نەکرد و شتێکی لەو جۆرەم لێنەبیستن.

نەمبینی یەکێکیان هەناسەیەکی مرۆڤانەیان بۆ هەڵکێشن، لە سەردەمێکی ئاوەهادا کە کارەساتی ئاوەها ڕوودەدات، ئەوانەی هەڵدەستن بە هاریکاری یەکتری، توشی دۆڕان نابن. ئەوانە بەم شێوەیە بردنەوە بەدەستدەهێنن لە ڕێگەی هاریکاری کردنی ئەو کەسانەی موحتاجن.

هەروەها لەم بابەتەدا گیرانی کەناڵەکانی یارمەتیشمان توش دەبێت.

لەم بابەتەدا بڕیاریان داوە، لە هەر کوێوە یارمەتیان بۆ دەنێردرێت، دەڵێن پێویستە ئەو دەمارانەش ببڕین هەتا یارمەتیان بەدەست نەگات.

ئیدی نازانم وا دەڵێن یان نا، گەر وایان نەوتبێت دەبێتە بوختان، وەک ئەوەیە بڵێن ” با لە برساندا بتۆپن، با ئاتاجی ئێمە ببن، با بێن و داوێنی جلەکانمان ماچ بکەن، با بێن و بەیعەتمان پێبدەن”.

لە سەر بنەمای ئەم هەموو کردارە ناشرین و بکوژ و تۆقێنەر و بێبەشکردنی مرۆڤەکانەوە،  خودا چ شتێکی بەدوادا دەهێنێت ئەوە شتێکە هەر خۆی دەیزانێت.

هەربۆیە لە بەرامبەر ئەم زوڵمە کە حەد و حساب و سنوری بۆ نیە، لە بەرامبەر ئەم هەموو زۆرداریە، لە بەرامبەر ئەم هەموو ناحەقیە،دایکانمان بەم هەستی هاریکاری و دەستگیرۆکردنە، بەهەشت بۆ خۆیان دەست دەخەن.

إِنَّ اللهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ

لێرەدا “باء” بۆ سەربەرابەرکردنە، واتە الله لە بەرامبەر ئەو کارانەیاندا بەهەشتیان پێدەدات، ئەوان ئەو شتە بە خودا دەدەن، خۆی لە ڕوویەکەوە شتێکی بچوکە، بەڵام لە ڕووی ئەو شتانەی لە دونیادا ئەنجام دەدرێت کارێکی گەورەیە، ئەوان ئەمە دەدەن، بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا قازانجێکی وەها گەورە بەدەستدەهێنن کاتێک دەچنە ئەو دونیا، ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت کە کارەکانیان وەک تۆوێکی بچوک وەهایە، هەروەها ئەوەش دەبینن ئەوەی کە لە بەرامبەریدا پێیان دەدرێت هێندەی لوتکەی ئێڤەرەستە…

دەڵێن وای خودایە لەم شتە بچوکەوە چۆن ئەم شتە گەورەیە لە دایک بوو، ئێستا کێ دەباتەوە و کێ دۆڕاوە لەم بابەتەدا؟

هەربۆیە بە شێوەیەک کە خۆشمان نازانین، لە  ڕێگەی غەریز و هەست و بە شێوەیەک لە شێوەکان بە هۆی ئاڕاستەکردنی خوداییەوە، وا باشترە وەها بڵێین، ژنان و پیاوانیش لەم بابەتەدا لە ڕێگەی ڕێکخستنی کەرمەسەوە یارمەتی ئەو مرۆڤە لێقەوماوانە دەدەن، کەرمەس وشەیەکی لاتینیە،بەڵام ئێمەش بەکاری دەهێنین و لە زمانی ئێمەدا خێمەی خۆی هەڵداوە.

واتاکەی بە باشی دەزانین کە لە کوێدا بەکاردێت.

گەر من توانای ٥ فلسم هەبێت دەبێت بیبەخشم، چونکە هەر هێندە لە توانادایە و با منیش هێندە هاریکاریم لە دەست بێت.

گەر توانای ٥ لیرەم هەبێت دەبێت هەر پێنجی بدەم، گەر سەرچاوەیەکی ماددیم هەبێت و توانای بەخشینی ٥ هەزار لیرەم هەبێت دەبێت بیبەخشم، گەر توانای سەد هەزار لیرەم هەبێت دەبێت هەمووی ببەخشم…

لەلای خودا ئەمە چی دەگەیەنێت ئیتر ئەوە شتێکە خۆتان حسابی بکەن، لەلای خودا…

لێرەشدا کاتێک ئەم کارەی خوشکانمان هەڵدەسەنگێنین، دەبێت لە ڕێگەی بەستنەوەی بەم تێبینیەوە هەڵی بسەنگێنین، هەتا لە دەستمان دێت دەبێت ئێمەش ئەنجامی بدەین.

جارێکی تریش دووبارەی دەکەمەوە، ژنان قارەمانانی بەزەیین. خۆی بەزەیش لێرەدا جێدەرکەوتەی ناوی ڕەحمانیەت و ڕەحیمیەتی خودایە.

ئەمەش بە واتای ئەوە دێت جەنابی حەق لەم دونیا و لەو دونیاش، باوەشی سۆز و میهرەبانی – گەر وشەی باوەش لێرەدا گونجاو بێت- بۆ هەموویان دەگرێتەوە.

واتە دەیانخاتە ژێر پارێزگاری و پاراستنی خۆیەوە.

هەربۆیە لەم بابەتەدا جێدەرکەوتەی ناوی ئەو، جێدەرکەوتەیەکی وەها باڵای ناوی ئەو  لە خۆیاندا دەنوێنن.

ئەمەش لەلایەن مرۆڤەکانەوە دەبینرێت و لە دڵەوە بەرەو ڕوویان دەکرێنەوە، دەستیان دەکەنەوە و دەست دەکەن بە نزا و لاڵانەوە لە بۆیان. حەزرەتی الله کە زانای هەموو غەیبیاتە ئەوان دەبینێت، دانیشتوانی ئاسمانە باڵاکانیش دەیبینێت، کەسانێکی جاهیلی وەک من یاخود زڕجاهیل، لە خۆمەوە خەیاڵی ئەوان دەکەم، دەڵێم “تخیل”، با کەس هەڵە لەم قسەیەم تێنەگات. کاتێک خەیاڵی حاڵی ئەوان دەکەم، بە دەم نزاوە دەبم بە دووکەرتەوە. کاتێک خەیاڵی ئەوە دەکەم کە هەریەک لەوان بە دەم هەنسکەوە دەگری، کاتێک هەندێک لەوان بۆ منداڵەکانی دەگری، هەندێک لە منداڵەکانیان زمانی قوتداوە و هەنسکەکانی دەخواتەوە لە بۆ دووری باوک و دایکی.

هەندێک لە ژنەکان لە بۆ هاوسەرەکانیان دەگرین، هەندێک بۆ دایکیان و هەندێک لە بۆ باوکیان دەگرین کە لە زیندانە، لەبەر ئەوەی سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤەکان لەم کاتی قەیرانەدا بە تەواوی پەکی کەوتووە، بەم هۆیەوە هەندێک توشی نەخۆشی مەترسیدار بوون و جەڵتەی مێشک لێیداون، یاخود دڵی وەستاوە و ئەم دونیایەی بەجێهێشتووە.

یەک دونیا مرۆڤیان لە زینداندا کوشتووە – سەیرکەن وشەی کوشتن بەکاردەهێنم- هەربۆیە زۆرێک لەوان دڵی سوتاوە و بەو هۆیەوە دەگری.

بێگومان ئەمانە هیچی هەروا بە بەلاش تێناپەڕێت، ئەمانە لای خودا نرخێکی وەهای هەیە، ئەو نرخەی من بۆی دادەنێم لێرە، لەو دونیا کە نرخەکەی دەرکەوت قسەکەی من دەبێتە شتێکی کۆمیدی. دەڵێن تۆ سەیر باسی چەندە شتی سادەی کردووە،  دەڵێن سەیرکە جەنابی حەق لە بەرامبەر ئەم هەوڵ و کۆششانەدا خودا چ پاداشتێکی داناوە.

: اِتَّقِ اللَّهَ، وَلَا تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا، لە خودا بترسە و بچۆرە بازنەی پارێزگاریەوە، پەنات بەرە بۆ لای خودا، هیچ شتێک لە کاری چاکە بە سوک تەماشا مەکە.

کاری چاکە(معروف) هەرشتێکە خودا فەرمانی پێکردبێت و پێویستە لەسەرشانت ئەنجامی بدەیت.

لەوە دەچێت ئەم شتانە لە ڕووی دونیاوە بە بچوک ببینرێت، بەڵام ئەمڕۆ لە ڕووی تاقەت و تواناتانەوە شتی زۆر سەخت ڕووبەڕووتان دەبێتەوە. لە دەستیدا هەرچیەک هەبێت هەر هەمووی دەبەخشێت، دەڵێت قەیناکە خودا دووبارە پێمی دەبەخشێتەوە، کلیلی خانوەکەیت پێدەدا، دەچێت لەبەردەمی دەرگاکەیدا شتێک بە دزیەوە دادەنێت هەتا کەس نەزانێت یارمەتی بۆ هێناوە. بە پۆستە شتێک دەنێرێت و لەسەری دەنوسێت “دەزانم پێویستیتان هەیە هەر بۆیە یارمەتیم بۆ ناردن”. گەرچی ئەوان بە هۆی موحتاجبوونیانەوە ئەم شتانە وەردەگرن، بەڵام لە هەمان کاتدا عیزەتی نەفسیان هەیە، خەم بەوە دەخۆن کە موحتاجی کەسانی تر بوون و چیدی خۆیان ناتوانن پێداویستیەکانیان دابین بکەن.

تەواوی ئەمانە لە هەریەکێک لەواندا غەمێک دروست دەکات، لە یارمەتیدەرەکانیشیاندا خەفەتی ئەوە دروست دەبێت کە ناتوانن بە تەواوی یارمەتیان بدەن، بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ خەفەت و ناسۆری دروست بووە، لەوە دەچێت ئەم خەم و ناسۆریە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤدا هەستی پێبکرێت، چونکە کەسانێک هەیە خزم و نزیکانەوە لە نزیکەوە بە حاڵیان دەزانێت، کەسانێک هەیە دەیانناسن و هەتا ئێستا بە کەسانێکی باش ناویان بردوون.

کەسانێکە کە ناهێڵن تۆزیان لێبنیشێت هێندە خۆشیان دەوێت، هەر لە ڕاستیشدا کەسانێک نین تۆزیان لەسەر بنیشێت، بەڵام وەرەو سەیرکە کەسانی سەر بە دەسەڵات چۆن قوڕ و لیتەیان بەسەردا دەبارێنن.

دەیانەوێت وەک کەسانێکی تاریک و قێزەون پشانیان بدەن، لەلایەن مرۆڤگەلێکی ڕۆح ڕەشەوە!

ئەمانە شتانێک نیە بە سوک سەیریان بکەیت.

هەربۆیە دەبێت بابەتەکان ببەستینەوە بەوەی لەلای خودا چۆنی سەیری ئەم بابەتانە دەکرێت. الله جل جلاله…

سەبارەت بەوەی کە خودا چۆنی باسی هیجرەتی ژنانی کردووە، وەک چۆن دایکە ئوم سەلەمەمان لەم بابەتەدا پرسیاری کردووە، گەرچی لە قورئاندا ئەم شتانە لەسەر شێوازی زۆرینە باس دەکرێت، گەرچی بە لەفزی پیاو باس لەم شتانە کراوە، وەک هەندێک دەڵێن دەڵێی تەنیا بۆ پیاوان دابەزیوە، شێوازی “تغلیب” ئەوەیە شتێک لەگەڵ دانەیەکی تردا ناو دەبەیت و وەک دووان باسیان لێوە دەکەیت، دەشێت ئەمە وەهاش نەبێت کە هەردووکیان بە ناوی گەورەکەیانەوە ناو ببەیت، بۆ نمونە لە سروشتدا کاتێک باسی ڕۆژ و مانگ دەکرێت بە “قمرین” ناو دەبرێت.

واتە ئەوەی گەورەیە بە ناوی بچوکەکەوە ناو دەبرێت.

بۆ نمونە حەزرەتی ئەبوبەکر و عومەر، گەرچی کەس گومانی لە گەورەیی حەزرەتی ئەبوبەکر نیە، بەڵام کاتێک لە سیرەدا ناو دەبرێن بە وشەی ” عمرین” ناو دەبرێن. واتە ئەبوبەکر دادەبەزێنرێتە ئاستی عومەر، ئیمامی ڕەببانی لە مەکتوباتەکەیدا دەڵێت کەوا پێگەیان لەلای خوداش بە شێوازی ڕیزبوونیانە لە گرتنە دەستی خەلافەتدا…

واتە ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی،  بەڵام ئوم سەلەمە لەبەر ئەوەی زۆر تامەزرۆی ئەوە بوو ناوی ژنانیش ببردرێت ئەم پرسیارەی ئاڕاستەی سەردارمان کرد. ئەمە لە کاتێکدایە خودا لە زۆر شوێنی تردا ناوی ئەوانیشی بردووە، وەک لە سورەتی ئەحزابدا دەفەرموێت:

إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا…

واتە ئەم ئایەتانەش هەیە کە باسی ژنان و پیاوان دەکات لە یەک کاتدا، لە شوێنی تریشدا هەمان شت هەیە، واتە تەیا تایبەتمەند نیە بە یەک شوێنەوە.

لەم ڕوەوە جیاوازیەک لە نێوان پیاو و ژندا نیە، لەد ەرەوەی کەوانە قسەیەک دەکەم، جیاوازیەکە لە نێوان پێکهاتەی دەوڵەتە جیاواز و کەلتورەکاندا پەیدا بووە، کە لە ڕوی هزری میلیشیاییەوە سەیری بابەتەکانیان کردووە.

بۆ نمونە دایکە عائیشەمان، داوێنپاکتریی ژنان، ڕاستگۆترینی هەموویان، لە هەموویان بێگوناحتر و بێگەردتر، گەرچی ئەوانی تریش لەو کەمتر نین، ئەو کچی حەزرەتی صدیقی گەورەیە، هاوسەری سەرداریشمانە لە تەمەنێکی گەنجیەوە.

لە شوێنێکدا بووە کە وەحی بە لێزمە دەباری بەسەریدا، وەک نێونەمامێکە لە ژێر ئەو لێزمەی بارانەدا نەشونمای کردبێت. نێونەمامێک کە دواتر وەک چناری لێهات، ئەمە دایکە عائیشەمانە، کاتێک ناومان هێنا دەبێت بەم شێوەیە سەیری بکەین.

وەک نێونەمامێک لە هێلانەی پێغەمبەردا بە لێزمەبارانی وەحی نەشونمای کردووە.

لە دوای حەزرەتی ئەبوهورەیرە زۆرترین حەدیسی ڕیوایەت کردووە.

واتە ئەو کەسەی نیوەی دینمان لێوەرگرتووە، بە تایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە بابەتی ژنانەوە هەیە، هێندەی هاوەڵی سەردارمان هەیە کە ڕیوایەتی حەدیسیان لەوەوە کردووە، تەنانەت لە کوفەش کەسانێک هەیە کە ڕیوایەتی حەدیسیان لەوەوە کردووە، لە ئەسەدی کوڕی یەزیدەوە بیگرە تا تاوسی کوڕی کەیسانە، حەدیسیان لە دەمی دایکە عائیشەوە ڕیوایەت کردووە.

بەڵام لە پشتی پەردەیەکەوە قسەیان لەگەڵ کردووە، چونکە دایکمانە و ئەو تایبەتمەندیەشی هەیە، تایبەتمەندیەکی هەیە کە بەرکەسی تر ناکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا قورئانی کەریم فەرمانێکی وەهای پێکردووە.

يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلاَ تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلاً مَعْرُوفًا

دەفەرموێت بۆ ئەوەی کەسانێک کە نەخۆشیان لە دڵدایە پێتان کاریگەر نەبن، لە پشتی پەردەوە قسەیان لەگەڵدا بکەن.

دواتر دەفەرموێت دەنگتان بە گوێرەی ئەوەش هەڵبڕن کە لە چوارچێوەی ئەدەب دەرنەچێت، هەربۆیە لەم ڕوەوە لە قورئاندا جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان نیە، لە هەندێک شوێن کەلتورەکان جیاوازیان خستۆتە نێوانیان.

تەنانەت ئەو دایکەمان سەردەمێکی وەها دێت کە سواری ئەسپ دەبێت و لە دژی حەزرەتی عەلی دەجەنگێت.

فەرماندەیی سوپا دەکات، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا شتی وەها هەیە؟

سەیری وڵاتە مەدەنیەکان بکەن، سەیری وڵاتە نامەدەنیەکانیش بکەن کە خانەنشین بوون، واتە سەیری حاڵی وڵاتانی ئیسلامی بکەن.

لەسەر ڕێگەی پێغەمبەر بە تەپاوتل بە دەمدا دەڕۆن، سەیری ئەو جۆرە مرۆڤانەش بکەن. ئایا کەسی وەهایان تێدایە؟ لەم بابەتانەدا زۆر دواکەوتووین.

بە شێوەیەک لە شێوەکان ژنانمان لە ماڵەکاندا زیندانی کردووە. پێموایە ئەمە سەرئەنجامی هزرێکی میلیشیانەیە، مەگەرنا دەبێت بە تەواوی لەناو جەرگەی ژیاندا بن.

بەڵام تا چ ڕادەیەک؟ ئەوانیش ماڵ و منداڵیان هەیە، کاری ماڵەوەشیان هەیە، هەر هەلێکیان بۆ هەڵبکەوێت، لەو بابەتانەی ئێوەشدا کە خۆتان پێوە سەرقاڵ کردووە، دەستیش دەدەنە ئەو کارانە و ئەوانیش خۆیان دەکەن بە خاوەنی و، ئەوانیش وەک ئێوە سنگیان بۆ ئەو کارانە دەکەنەوە، ئەوەی پێویستە لەسەر شانیان ئەنجامی بدەن، ئەنجامی دەدەن.

ئەم قسانەشم لە دەرەوەی کەوانە کرد.

هەربۆیە ئەوە ئێمەین کە جیاوازیەکان دروست دەکەین. هەروەها لە چەند شوێنێکی تردا بە هۆکاری جیاواز عەرزم کردوون، تەنانەت کاتێک کەسانێک بە فیتنە ناویان دەبات، لە ڕاستیدا ئەوان بوارێکی تاقیکردنەوەن بۆ ئێوە، زۆرێک لە پیاوان لە بابەتی ژناندا تاقیکردنەوەکانیان دۆڕاندووە، لەو کاتەدا دەبنە ڕەهەندێک کە تاقیکردنەوە بە پیاوان دەدۆڕێنن.

چونکە هەستی چەوت و چەپەڵ بەرامبەریان، شتێکە مرۆڤ تەختی زەوی دەکات و لە زەویدا دەیگەوزێنێت.

ئەمەش لە بەرامبەر ئەو پێکهاتەیەدا ڕوو دەدات، مەگەرنا حاشا و کلا، گەر فیتنەیەکیش هەبێت لەم بابەتەدا، ئەوانە بەرپرسیار دەبن کە لوتی خۆیانی تێوە دەژەنن. وەک چۆن لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا نمونەیەکی زۆر لەو کەسانە هەیە.

ئێوەش زۆرێک لەوان دەبینن والسلام…

با بگەڕێینە دواوە، ئەو شتانەی ئەنجامی دەدەن هیچی بە بەلاش ناڕوات بە ئیزنی خودا…

ئەوانیش هەروەک ئەوانی پێشوو کە خودا لەبارەیانەوە دەفەرموێت:

: إِنَّ اللهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ

یقاتلون ئێستا نەماوە، یجاهدون فی سبیل الله…

دەبێت بڵێین لە ڕێگەی خودادا تێدەکۆشن، لەسەر بنەما قورئانیەکان، لەسەر ڕێسا و بنەما سەرەکیەکانی قورئان، ئەوانیش تێدەکۆشن، لە بەرامبەر نەفسیاندا تێدەکۆشن، لە پێناو بڵاوکردنەوەی دینی ڕەوانی ئیسلامدا تێدەکۆشن، لە شوێنێکدا کۆدەبنەوە و سوحبەتی جانان دەکەن و بە شێوەیە کاتیان بەسەر دەبەن، ئیمانی خۆیان تازە دەکەنەوە، لەمڕوەوە هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ ئێوەدا نیە. لە پاڵ ئەوەی خەریکی منداڵەکانیانن و ئاگایان لە کاروباری ناو ماڵە، شانیش دەدەنە بەر کارەکانی ئێوە و، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا دەتوانن یارمەتی ئێوەش دەدەن.

دەبێت بە هاوسەنگی لە بابەتەکە تێبگەین، هاوسەنگی واتە “صراط المستقیم”، لادان لە هاوسەنگیش یان توندڕەوی توندئاژۆیی دروست دەکات یاخود خاووخلیچکی لێ پەیدا دەبێت.

هەندێک لەم بابەتەدا لایەنی توندوتیژیان گرتووە، هەندێکیش لایەنی خاووخلیچکیان گرتووە.

هەردووکیشیان بە واتای لادان لەسەر ڕێگای ڕاست دێت. اِهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

خودایە هیدایەتمان بدە بۆ سەر ئەو ڕێگا ڕاستەت، پێمان لەسەری چەسپاو بکە، پێمان لەسەری مەخلیسکێنە…

من لە زۆر بابەتدا ئەوان لەسەرو خۆمانەوە دەبینم، زۆر بەڵاتر لە خۆمان دەیانبینم، ئەوان نوێنەری دایکە عائیشە و دایکە خەدیجەمانن، خۆ هەر کە نزاش دەکەین بە بێ ئەوەی جیاوازی بکەین لە نێوان هیچکام لەواندا دەڵێین:

? اَللَّهُمَّ انْصُرْنَا وَانْصُرْ إِخْوَانَنَا وَأَخَوَاتِنَا، وَأَصْدِقَاءَنَا وَصَدَائِقَنَا، وَأَحِبَّاءَنَا وَأَحْبَابَنَا فِي كُلِّ أَنْحَاءِ الْعَالَمِ وَفِي كُلِّ نَوَاحِي الْحَيَاةِ، أَجْمَعِينَ

ئەمە نزای ئێمەیە و بە بێ ئەوەی جیاوازی بکەین، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئایەتی پێشوودا کۆک بێت، هیچ جیاوازیەک لە نێوان ژن و پیاو و دۆست و خۆشەویستاندا نیە، چەند مرۆڤ هەبێت کە سەریان بۆ ئەم ڕێگایە تەرخان کردووە، بە شێوەیەکی هاوبەش لە نزاکانماندا یادیان دەکەینەوە.

جەنابی حەق پێی هەر هەموو لە سەر ڕێچکەی خزمەتی قورئان و ئیمان و ڕێچکەی پێغەمبەر چەسپاو بکات.

لەسەر ڕێچکەی ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی چەسپاوتان بکات.

موسوڵمانێتی ڕاستەقینە ڕێگاکەی ئەوانە، کاتێک ئەبوبەکر لەم دونیایە ڕۆشت لە دوای خۆی بستێک زەوی نەبوو، کاتێک عومەر لەم دونیایە ڕۆشت لە دوای خۆی بستێک زەوی نەبوو، دوو زلهێزی ئەو کاتەی دونیای هێنایە سەرچۆک، دوو زلهێز، وەک لە وتارەکەشدا ئاماژەمان پێدا، تەنیا لە ١٠ ساڵدا ئەم کارەی ئەنجامدا. نە تانک هەبوو، نە تۆپ، نە فڕۆکە، نە کەشتی هەبوو نە شتی تر. ئەوەی هەبوو هێستر بوو – بمبەخشن – حوشتر و سواری بوو.

لەسەر پشتی ئەم شتانە، ئەو ڕێگایەی ئێوە بە کاتژمێرێک دەیگەنێ، ئەو کاتە مانگێکی دەخایەند.

بە ژن و پیاویانەوە لە هیچ کام لەم سەفەرانە دوانەکەوتن.

هەندێک لە هاوەڵان ناڕەزاییان دەردەبڕی، هەندێکیان تازە موسوڵمان بوو بوون، ئەبوسوفیان و خانمەکەی بە ناوی هند، لە بەنوئومەیە بوون، هەتا ئەو کاتەی فەتحی مەککە کرا، دوژمنی سەرسەختی پێغەمبەر بوون، بەڵام بەشداریان لە شەڕی یەرموک کرد، تەنانەت لایەنی بەرامبەر هاتنە نزیک چادری موسوڵمانانەوە، ئەویش لەوێدا شمشێرەکەی ڕادەکێشێت و لەگەڵ مێردەکەیدا، لەگەڵ ئەبوسوفیان لە دژی ڕۆماییەکان دەجەنگا، ئەو جەنگەشیان بردەوە و ڕۆماییەکان ڕایانکرد هەتا توانییان، بن ژن و پیاویانەوە…

 

 

 

 

Show More
Back to top button