هەواڵ

خانمێکی دوو گیان لە زیندان دەخرێتە بەر مەترسی لەبارچوونی منداڵەکەی

 

ئەمینە ئای یەکێک لەو خانمانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا خراوەتە زیندانەوە، لەلایەن کاربەدەستانی زیندانی شاری بیتلیسەوە خراوەتە ژێر فشاری دەرونی و جەستەییەوە.

ئەمینە ئای و هاوسەرەکەی بە ناوی ئیسماعیل ئای، یەکێکن لەو خێزانە بێ گوناحانەی تۆمەتی تیرۆرست بوونیان بەسەردا بڕدراوە و هەردووکیان دەستبەسەرکراون. ئەم دوو هاوسەرە، دوو منداڵی تری تەمەن ٨، ٤ ساڵیان هەیە و ئێستا لە لای نەنک و باپیریان ژیان بەسەر دەبەن.

بەڵام ئەو زوڵمەی لەم خانەوادەیە دەکرێت هەر بە هێندە سنوردار نیە، ئەمینە سەرەڕای ئەوەی دووگیانە و باری تەندروستی خۆیی و منداڵەکەی لە زینداندا لە ژێر مەترسیدایە، بەڵام لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەکەیەوە خراوەتە ژێر فشاری دەرونیەوە.

کەسوکاری خانمەکە بە کاربەدەستانی زیندانەکەیان ڕاگەیاندووە کەوا ژیانی منداڵەکەی ئەمینە لە مەترسیدایە و داوا لە کاربەدەستانی تورکیا دەکەن بە بێ بڕیاری دەستبەسەرکردن خانمەکە دادگایی بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی یاساکانی تورکیا ژنانی دوو گیان و زەیستان هەتا ٦ مانگ لە دوای لە دایک بوونی منداڵەکەی هیچ سزایەکیان بەسەردا جێبەجێناکرێت، بەڵام کاربەدەستانی ئێستای تورکیا، وەک ئەوەی ئەم یاسایە بوونی نەبێت مامەڵە دەکەن.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بارودۆخی خانمە دووگیانەکە ئەوەی ڕاگەیاندا کەوا دۆسیەکە دەباتە دەزگای دادوەران و داواکارانی گشتی تورکیا(HSK)، هەروەها لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر وتی” ژنێکی دووگیان چەندین مانگە دەستبەسەرە. هەروەها خۆیشی و مێردەکەشی دەستبەسەرن. دوو منداڵیان بەسەر نەنک و باپیرەدا بەجێهێشتووە کە ئەوانیش توانای ماددیان نیە و زۆر ناڕەحەت بوون. بە شێوەیەکی بێ ئینسافانە زوڵم بەردەوامی هەیە. بەڵام من لە دەزگای HSK سکاڵا تۆمار دەکەم و بەردەوامین لە موجادەلەی خۆمان”.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/cezaevinde-bir-hamile-kadina-daha-eziyet-bebeginin-dusme-tehlikesi-var/

Show More
Back to top button