هەواڵ

خانمی یەکەمی ئەمریکا ڤیدیۆی سەردانەکەی بڵاوکردەوە

 

پاش ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا مەلانیا تڕەمپ هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی خوێندنگایەکی بزاڤی خزمەتی لە ویلایەتی ئۆکلاهامای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و دواتر لە توویتەر باسی لە ناوازەیی خوێندنگاکان کرد، مێلانیا ڤیدیۆی سەردانەکەسی بڵاوکردەوە.

خانمی یەکەمی ئەمریکا ڤیدیۆی سەردانەکەی بۆ خویندنگای چارتەر دۆڤ لە شاری تولسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە ” سوپاس بۆ تۆ تولسا #باشترین بە”

شایەنی باسە سەردانەکەی مەلانیا لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بوو لە چوارچێوەی هەڵمەتی (#باشترین بە- BeBest#) کە بۆ یارمەتیدان و باشتر کردنی دۆخی منداڵان ڕایگەیاندووە.

شایەنی ئاماژەیە سەردانەکەی مەلانیا دەسەڵاتدارانی حکومەتی تورکیای نیگەران کردووە و ڕاگەیاندە سێبەرەکانی حکومەتی ئاکەپە سەردانەکە بە ” کارەسات” ناودەبەن.

 


 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/melania-trump-o-ziyaretin-videosunu-da-paylasti/

Show More
Back to top button