هەواڵ

حەوت ڕیکخراوی جیهانی بواری یاسا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی یاسایی تورکیاوە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

حەوت ڕێکخراوی جیهانی بواری یاسا، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی پارێزەران و دادوەروانی تورکیا و ئەو بەرەنگارییانەی کەڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ڕیکخراوەکان بریتین لە، کۆمەڵەی یاسایی ئینگلتەرا و وێلز، IBA پەیمانگای مافەکانی مرۆڤ (IBAHRI)، پارێزەر بۆ پارێزەران (L4L)، لیژنەی مافە یاساییەکانی مرۆڤ (BHRC)، یەکێتی پارێزەرانی جیهان (UIA)، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی پارێزەرانی کەنەدا (LRWC) و، دادوەر بۆ داوەران (J4J).

 

ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە ئاڕاستەی بڕیاردەری تایبەتی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نابەجێ و نامرۆڤانە و سزادانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا. بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووکان لە 2ی ئازاری 2018دا و لە پەراوێزی بۆنەیەکدا لە باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف، ڕاپۆرتەکەی خوێندەوە و دواتر لە ئاسۆیەکی بەرفراوانتردا و لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەسەر کرا.

 

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا، ڕێکخراوەکان هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی بەکارهێنانی ئەشکەنجە و مامەڵەی ناتەندروست لە دوای هەوڵی کودەتاکەی تورکیا و کەمتەرخەمی لە لێکۆڵینەوەکاند و ڕاپۆرتەکانی ئەشکەنجەدان.

 ڕێکخراوەکان نیگەرانی خۆشیان لە دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی سیستەماتیکی پارێزەران و دادوەران لە تورکیا دەردەبڕن.

 

سەرچاوە: The Law Society

Show More
Back to top button