هەواڵ

حکومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی پڕۆژەیەکی بزاڤی خزمەت دەکات

 

ماڵپەڕی سەرەکی دەزگای Forum Dialogی ئەڵمانی ڕایانگەیاندووە “بیرۆکەی دەزگا و پڕۆژەکانیان لە بیروڕاکانی مامۆستا فەتحوڵا گولەن وەرگرتووە”، ئاماژەبەوەشکراوە کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی و هاوکارین بۆ پڕۆژەی House of One کە بڕیارە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠دا دەستبە جێبەجی کردنی بکرێت و تیایدا چەند مزگەوت و کڵێسا و کنشت (پەرستگای جولەکەکان) لەخۆ دەگرێت.

پڕۆژەکە لە درێژەی هەوڵەکانی ناوەندەکە دێت، بۆ پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاینی و پێکەوەژیانی ئەڵمانیا، بە تێچووی ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ جێبەجی دەکرێت و لە تەواوی دونیادا هاوکاریی بۆ کۆدەکرێتەوە، تا ئێستاش زیاد لە ٨ ملیۆن یۆرۆی بۆ کۆکراوەتەوە. بڕیاریشە حکومەتی ئەڵمانیا بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاریی بداتە پڕۆژەکە.

پڕۆژەکە لەلایەن ئەندریاس ناچامای مەسیحی و پاپاز گریگۆر هۆهبەرگی مەسیحی و قادر سانجی موسوڵمانەوە سەرپەرشتیی دەکرێت و جگە لە پەرستگا و مزگەوت چەند ناوەند و دەزگایەکی تری ڕۆشنبیری لەخۆ دەگرێت، هاوکات چەند ڕەمز و شوینەوارێکی مێژوویی هەرسێ ئایینەکەش لەو ناوەندەدا کۆدەکرێنەوە.

House of One زیاتر وەک ناوەندێک و ڕەمزێک بۆ یەکتاپەرستیی دروست دەکرێت و کار لەسەر بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی دەکات.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/berlindeki-house-of-one-projesinde-ilerleme-haberi/1317718/

Show More
Back to top button