هەواڵ

حاجی موستەفا تورکی تەمەن ٨۲ ساڵ ئازاد کرا

حاجی موستەفا تورکی تەمەن ٨٢ ساڵ کە لە سەروبەندی ئۆپەراسیۆنە نایاساییەکانی پاش باری نائاسایی دەستگیر کرابوو ئازاد کرا. دادگا لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا لەسەر موستەفا تورک بڕیارەکەی ڕوونکردەوە. موستەفا تورک کە لەسەر ئەندامێتی ‘ڕێکخراوی تیرۆر’ج ١٠ ساڵ سزای بەسەردا درابوو، لە ڕوونکردنەوەکەدا بە مەرجی قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات ئازاد کرا.

سولەیمان تورک کوڕی حاجی موستەفا لە هەژماری تویتەریەوە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و پەیامەکەی تویتەری ئەمە بوو “باوکی بەڕێزم حاجی موستەفا تورک (تەمەن ٨۲ ساڵ) لەسەر تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆرستیدا بە ١٠ ساڵ سزا درا. بە پێی ماددەی ١٠٤ بڕگەی ٢ لە یاساکانی سزادان بە مەرجی قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بڕیاری ئازاد کردنی درا. زۆر سوپاس بۆ هەموو کەسێک”

حاجی موستەفا تورک لە چەندین دانیشتندا ئازاد نەکرا. هۆکارەکەیشی بەم شێوەیە خرابووە ڕوو “بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هەڵهاتن و دووبارە ئەنجامدانەوەی تاوان بەردەوامی دان بە قۆڵبەست کردنەکەی گونجاوترە. “حاجی موستەفە کە نزیکەی ١٥ مانگە لە زیندانێکی ١٤ کەسیدا لەگەڵ ٢٩ کەس دەست بەسەرە چەندین گرفت و ناڕەحەتی هەبوو.

http://www.tr724.com/haci-mustafa-turk-tahliye-oldu/ 

Show More
Back to top button