هەواڵ

جەنەڕاڵێکی پێشووی سوپای تورکیا: پێویستە یەکە بە یەکەی بزاڤی خزمەت لە ناو ببەین

ئیسماعیل حەققی پەکین, سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سەر بە سوپای تورکیا

 

ئیسماعیل حەققی پەکین سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سەر بە سوپاسالاری تورکیا، لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژە بە پێویستی کوشتنی تەواوی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەکات.

پەکین کە پێشتر لە سوپای تورکیادا پلەی فەریقی هەبووە، وەک ئەوەی ئەو زوڵمەی لە دوای ١٥ ی تەمموزەوە ئەنجام دەدرێت بە کەم بزانێت، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی میللیەت دەڵێت” پێوستە وەک سوپای نهێنی ئەرمەنەکان، یاخود وەک چۆن مۆساد ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر نازیەکان ئەنجامدا، ئاوەها یەکە یەکە لە ناویان بەرین”.

پەکین لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت” پێویستە یەکە بە یەکە ناوەکانیان دیاری بکرێت و پلانی کوشتنیان بۆ دابنرێت، بۆ هەریەکەیان خەڵاتێک دابنرێت، دەبێت نەهێڵین بەسەریانەوە بچێت”.

 پەکین لە درێژەی قسەکانیدا وتی” دەبێت بۆ ئەم مەبەستە و کەسانێک پەروەردە بکەیت و ستراتیژی تایبەتی خۆتت هەبێت، لە پێش هەموویانەوە فەتحوڵڵا گولەن و ئەوانەی دەرەوەی وڵات هەموویان بهێنیتەوە تورکیا، هەندێک شوێن هەیە دەتوانیت بیانهێنیتەوە، هەندێک شوێن ناتوانیت، لەوە دەچێت ئەڵمانیا و ئەمەریکا یەکێک بن لەو وڵاتانەی ناتوانین بیانهێنینەوە، دەبێت هاوشێوەی ڕوسیا چۆن چیچانییەکانی لە ناوخۆی تورکیا کوشت، ئاوەها ستراتیژی خۆتت هەبێت و کاری بۆ بکەیت”.

پەکین لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا توانای ئەنجامدانی کارێکی لەو جۆرەی هەیە و پێویستە ئەنجامی بدات.

سەرچاوە: TR724

 

Show More
Back to top button