بیروڕاهەواڵ

جگە لێرە شوێنێکی تر هەیە بۆی بڕۆم؟!

سەفوەت سەنیح

لە دانیشتنێکدا ئامادەبووم کە یەکێک لە برا کاسبکارەکان باسی ژیانی خۆی دەکرد و وتی” بە داخەوە لە سەرەتای گەنجێتیمدا هەمیشە لە شوێنە خراپەکان دەسوڕامەوە. کاتەکانم لە قورمانخانە و دیسکۆ و باڕەکان بەسەر دەبرد. دوای ئەوەی خزمەتم ناسی، وازم لە تەواوی ئەو شتانە هێنا. بەڵام هەتا ئێستا هەر سەردانی ئەو شوێنانە دەکەم و ئامانجیشم لەو کارەم ئەوەیە بە فریای ئەو گەنجانە بکەوم کە دەچنە ئەو شوێنانە. تەنانەت ئێستا بە زۆر چاوم پێدەکرێتەوە، چونکە دوێنێ شەویش لەوێ بووم و ئامۆژگاری هەندێک لە گەنجانم دەکرد، هەتا خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن… “.

ڕۆژێکیان لە قومارخانەیەکەوە کە لەلایەن چەند کەسێکی یۆنانیەوە بەڕێوە دەبردرا تەلەفۆنیان بۆ کردم، وتیان وەرە گەنجێکی تورک لێرەیە و بە فریای کەوە.

لەبەر ئەوەی دەیانزانی کەوا زۆر گەنجم لەو قورماخانانە ڕزگار کردووە، دەیانویست پێش ئەوەی کارەساتێک بقەومێت، ئەو گەنجە ببەمە دەرەوە و ڕزگاری بکەم. کاتێک سەیری گەنجەکەم کرد، خەریک بوو بەرەو کۆتایی دەرۆشت. کاتێک هەموو شتێکی لە دەستدا چوومە لایەوە و وتم:

” کوڕی چاک زۆرت دۆڕاند. تۆ هێشتا زۆر گەنجیت… هێندە پارەت لە کوێوە هێنا؟”. ئەویش لە وەڵامدا وتی: کرێدی کارتەکەی باوکمم بەکارهێنا.

وتم ئەی ئێستا چی دەکەیت؟

نازانم…

منیش وتم” باشە گریمان چەندین قاتی ئەو پارەیەی دۆڕاندت هەموویت بردەوە، باشە کە چوویتەوە حزوری پەروەردگارت، چۆنی حسابی ئەم کارانەت پێدەدا؟”.

لە وەڵامدا وتی” نازانم… بەڵام ئەی چیبکەم؟ یان دەبێت بچم بۆ باڕەکان و خۆم سەرخۆش بکەم، یاخود بچمە دیسکۆکان و لەویش دوای کچ بکەم و توشی چەندین گوناحی تر دەبم. هەر ئێرە باشترە بۆ منێکی گەنج، جگە لێرە  شوێنێک هەیە کە بۆی بڕۆم؟!”.

“هەیە براکەم ئەی چۆن نیە!”.

“منیش دەتوانم بێم؟!”.

” بێگومان دەتوانیت بێیت”.

منیش وتم ” سەیرکە ئێستا بڕۆ ماڵەوە، گەر دایک و باوکت نەخەوتبوون، بڕۆرە بەردەمیان و بڵێ: من گەنجم و توشی هەندێک کاری هەڵەبووم، بەڵام پەیمانتان پێدەدەم لەمەودوا ژیانی خۆم ڕێک بخەمەوە و نزیکی ئەو کارانە نەکەوم…”

خۆ گەر خەوتبوون؛ ئەوا بەیانی زوو هەستە و نانی بەیانیان بۆ ئامادە بکە، دایک و باوک زۆر دڵیان بەوە خۆش دەبێت کە منداڵەکانیان نانیان بۆ ئامادە بکەن، پاش ئەوە تێریان خوارد، هەموو شتێکیان بۆ بگێڕەرەوە و بەڵێنیان پێبدە کە جارێکی تر ئەو جۆرە کارانە ئەنجام نەدەیتەوە…

ئەویش لە وەڵامدا وتی” کورە برام شتی وەهایان پێبڵێم لە ماڵەوە دەرم دەکەن…”.

منیش وتم” دەرتناکەن، گەر دەریان کردیت وەرە لە ماڵی من بمێنەرەوە، من ٣ کوڕم هەیە تۆش ببە بە چوارهەم”…

ئەویش سەری کز کرد و گەڕایەوە بۆ ماڵەوە. منیش گەڕامەوە ماڵی خۆم. باسی ڕووداوەکەم بۆ هاوسەرەکەم کرد. هاوسەرەکەم ئەڵمانیە و ئەو کاتەی هاوسەرگیریم لەگەڵدا کرد، هێشتا موسوڵمان نەبوو بوو. دواتر ئیسلامیەتی قبوڵ کرد…

دوای چەند کاتژمێرێک لەوەی خەوتم تەلەفۆنەکەم لێیدا، سەیریم کرد ژمارەی گەنجەکەیە، منیش وامزانی لە ماڵەوە دەریان کردووە و شوێنێکی نیە بۆی بڕوات، خۆم بۆ ئەوە ئامادە کرد بڵێم” خەمت نەبێت وەرە بۆ ماڵی ئێمە، یاخود بڵێم لە کوێی با بێم لەو شوێنە هەڵتبگرم و پێکەوە بێینەوە ماڵەوە”. بەڵام لە تەلەفۆنەکەدا دەنگی ژنێک هات کە دایکی کوڕەکە بوو و وتی ” خودا لێتان ڕازی بێت. کوڕەکەم هەموو شتێکی گێڕایەوە. زۆر دڵمان خۆش بوو بەوەی بەو شێوەیە خۆت کردووە و بە خاوەنی و ڕێگات پشانداوە. حەز دەکەین بە خێزانی یەکتر بناسین”. دواتر دۆستایەتیەکمان دروست کرد کە خێری زۆری لێکەوتەوە.

 

جارێکیان گەنجێکی تر کە بە هەمان شێوە یەکترمان ناسی،  دەهاتە دانیشتنەکانی ئێمە و گوێی لێڕادەگرتین، ڕۆژێکیان وتی کەوا دایکی داوای کردووە بڕۆمەوە ماڵەوە و هەمان ئەو شتانەی لە دانیشتنەکەماندا باسمان کردووە، لە ماڵەوەش دووبارەی بکەمەوە. کاتێک چوومە ماڵەکەیان سەیرم کرد کەوا خەڵکی وڵاتانی تریش دەژین و گەنجێکی فلیپینی لەوێ کاری دەکرد. کاتێک بە ئەڵمانی لەگەڵ ئاخاوتم و باسی بیروباوەڕی ئیسلامم بۆ کرد، پاش ماوەیەک ئاینی ئیسلامی قبوڵکرد و موسوڵمان بوو…”

ئاینی ئیسلام جگە لەوەی لایەنی ئیمان، عیبادەت و مامەڵەی هەیە، لە هەمان کاتدا لایەنی مرۆڤانەشی هەیە. بە دەربڕینەکەی حەزرەتی ئوستاد بەدیعوزەمانیش بێت کە دەڵێت:” ئیسلامیەت بریتیە لە مرۆڤایەتی باڵا”. واتە ئیسلام بریتیە لە مرۆڤایەتی ڕاستەقینە و مرۆڤ بوون بە شێوەیەکی باڵا. واتە لایەنێکی ئیسلام بریتیە لە ئاکار و فەزیلەت، کە هەموو بەها گەردونیەکان لە خۆیدا جێدەکاتەوە. لایەنی بەزەیی، سۆز، جوامێری، بەخشندەیی، ئیحسان، فیداکاری… هەروەها ئیسلام بریتیە لەوەی نانی خۆت بدەیت بە مرۆڤەکانی تر، بریتیە لەوەی بە سفرەی ئیبراهیم خەلیلی خزمەتی مرۆڤەکان بکەیت…

 

لە شەڕی بۆسنەدا، خەڵکی ستەمدیدەی بۆسنە، لەو کاتەدا بەرزاییەکیان بەدەستەوە بوو، هەروەها لەو شوێنەدا فەرماندەیەکی سەربازی خەڵکی سربستان هەبوو، کوڕە تەمەن ٩ ساڵەکەشی لەگەڵ خۆیدا هێنابوویەوە مەیدانی جەنگ و هەوڵی پاراستنی موسوڵمانانی دەدا، یەکسەر مەڵێن : جا چۆن کەسێک خەڵکی سربستان بێت، لە دژی سربیەکان دەجەنگێت…    

چیرۆکەکە پێش چەند ساڵێک لە جەنگەکە دەست پێدەکات. ئەم فەرماندەیە لە هەمان کاتدا موسوڵمان نەبوو، بەڵکو مەسیحیەکی سەر بە مەزهەبی ئۆرتەدۆکس بوو. فەرماندەی یەکێک لە بنکە سەربازیەکانی وڵاتەکەی بوو. کەسێکی ڕاستگۆ و حەقپەرست بوو. توشی نەخۆشیەکی زۆر سەخت دەبێت. پێویستی بە خوێنێکی زۆر دەبێت، هەتا بتوانێت نەشتەرگەری ئەنجام بدات. دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەوە بانگەواز دەکرێت بۆ کەسانی خۆبەخش، ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەچنە نەخۆشخانە و خوێنی پێدەدەن. دوای ئەوەی نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووانە ئەنجام دەدات، حەز دەکات بزانێت کەوا کێن ئەوانەی خوێنیان پێداوە. پاش لێکۆڵینەوە ئەوەی بۆ دەردەکەوێت کە هەموویان موسوڵمان بوون و هیچ کەسێک لە نەتەوەکەی خۆی خوێنی پێنەداوە.

پاش چەند ساڵێک کە جەنگەکە دەست پێدەکات، زۆری پێناخۆش دەبێت و دەڵێت: ئەم جەنگێکی ناڕەوایە، ئەم مرۆڤانە سەرەڕای ئەوەی من سەر بە دینەکەی ئەوان نەبووم، بەڵام خوێنی خۆیان پێبەخشیم، ئێستا بە چ حەقێک هێرش دەکرێتە سەر ئەم مرۆڤە چاکانە؟ ئیدی تەواوی شتومەکی بنکە سەربازیەکەی خۆی دەگوازێتە سەر ئەو بەرزاییە بەدەست خەڵکە بۆسنەوەیە و  دەست دەکات بەوەی بەرگری لەوان بکات. هەر لەوێدا گیان لە دەست دەدات و گۆڕەکەی هێشتا لەو بەرزاییە ماوە، منیش سەردانم کرد…

الله هەموو مرۆڤەکان بە شایستەی “احسن توقیم” ئەفراندووە. هەرکەسێک ویژدانی لە دەست نەدابێت، تەنانەت گەر ببێت بە خۆڵەمێشیش بە تەواوی لەناوناچێت. ئەرکی ئێمەش ئەوەیە فوو لەو خۆڵە مێشانە بکەین و بیانگەشێنینەوە. ئەم کارەش پەیوەندی بە دین و نەتەوەوە نیە… دەبێت هەمیشە ئەوەمان لە بیر بێت کە جەنابی حەق هەموو مرۆڤێکی بە شایستەی “احسن تقویم” دروست کردووە و هەرگیز نابێت ئەم ڕاستیە لە بیر بکەین…

 

http://www.shaber3.com/baska-gidecegimiz-yer-var-mi-ki-haberi/1315139/

 

 

Show More
Back to top button