هەواڵ

جارێکی تر وادەی دەستبەسەری عەلی ئوناڵ درێژ کرایەوە

عەلی ئوناڵ نوسەری پێشووی ڕۆژنامەی زەمان و کەسایەتیەکی شارەزای تورکیا لە بواری زانستە شەرعیەکان، جارێکی تر لەلایەن دادگاوە باری زیندانی درێژکرایەوە.

لە ٢٧ ی شوباتی ئەم مانگەدا، دانیشتنی دووهەمی دادگاییکردنی ئوناڵ لە دادگای سزا قورسەکانی شاری ئوشاک بەڕێوە چوو.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی P24 ئونال لە زیندانێکی شاری ئیزمیر دەستبەسەرە و، لە ڕۆژی دادگاییکردنەکەیدا پارێزەرەکەی و کەسوکاری ئامادە بوون.

ناوبراو لەلایەن داواکاری گشتیەوە بە هەر سێ تۆمەتی “هەوڵدان بۆ لە کارخستنی دەستوری تورکیا”، ” دروستکردن و بەڕێوەبردنی گروپی تیرۆرستی”، ” ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستیدا” تۆمەبار کراوە و، داوای دوو جار زیندانی هەتا هەتای و ٢٩.٥ ساڵ زیندانی بۆ دەکات.

هەروەها ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لای خۆیەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کردووە و یەکەم دانیشتنی دادگاییەکەی لە بەرواری ٤ کانونی دووهەمی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو. ئوناڵ لە یەکەم دانیشتنی دادگاییەکەیدا ئەو ١٧ وتارەی خستە ڕوو کە سەرۆک کۆمار بە هۆیەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە و ، دوای بەرگریکردن لە خۆی داوای ئازادکردنی کرد. دادگاش داواکەی ئوناڵی ڕەتکردەوە و  بڕیاری لەسەر ئەوەدا کە تەلەفۆنی ناوبراو بخرێتە ژێر لێکۆینەوە…

ئوناڵ لە دانیشتنەکەی ڕۆژی ٢٧ ی مانگدا ئەوەی دووپات کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک فەرمانی لە م.فەتحولڵا گولەن وەرنەگرتووە و ، تەنیا سەرنوسەری ئەو کتێبانە بووە کە لە دۆسیەکەیدا خراونەتە ڕوو.

ئوناڵ لەبەردەم دادگادا ئەوەی دووپات کردەوە کە دوای یەک ڕۆژ لە ڕێگەی تەلەڤیزیۆنەوە ئاگاداری کودەتاکەی ١٥ ی تەموز بۆتەوە و پاشان وتی” من هیچ کاتێک لە تەمەنمدا پشتگیری کودەتام نەکردووە و زەمینەم بۆ کودەتا خۆش نەکردووە. هەموو نوسینەکانم لە دژی کودەتا بووە و هاوڵاتیانم لە دژی کودەتا ئاگادار کردۆتەوە”.

http://www.tr724.com/ali-unal-yine-tahliye-edilmedi/

 

 

Show More
Back to top button