بیروڕاهەواڵ

تەنانەت لە کۆسۆڤۆش!

بە خامەی: کەمال ئای

دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) ماوەی ٥ تا ٦ ساڵە لە ناوخۆی تورکیا خۆی خەریک کردووە بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتەوە. لە دوای ١٥ ی تەموزەوە هەموو دەزگاکانی دەوڵەت لەم بابەتەدا هەماهەنگیەکی تەواویان لە نێواندا هەیە و پێکەوە دوای ئەم بابەتە کەوتوون.

نەک هەر ئەمە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش هەموو کاری دیپلۆماسی خۆی لە داخستنی خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت کە لە دەرەوەی تورکیان، چڕکردۆتەوە و هەوڵی دەستگیر کردنی هاوسۆزانی خزمەت دەدات لە دەرەوەی تورکیا. هەر بۆیە بۆ زۆر وڵاتی دونیاش کارێکی ئاسان نیە “نەخێر” بۆ تورکیای ئەندامی ناتۆ و یەکێک لە ٢٠ گەورەترین ئابوریەکانی جیهان بکات.

بە تایبەت وڵاتێکی وەک تورکیا کە ساڵانێکی زۆرە لە باڵکانەوە هەتا دەگاتە ئەفەریقا پەیوەندی مێژوویی و دیپلۆماسی هەیە و ئاسان نیە لە دژی خواستەکانی بوەستیتەوە.  ئیدی زۆر جار بە هەر شێوەیەک بێت قسەکانی خۆی دەباتە سەر.

ناتە سچێنکان شارەزا لە کاروباری تورکیا، لە وتارێکیدا لە گۆڤاری ” Forign Affair” ئەم هەڵوێستە نێودەوڵەتیە بە “چەوساندنەوەی نێودەوڵەتی” ناو دەبات.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ناوخۆی تورکیاش چەوساندنەوە بەردەوامە و لە دەرەوەی وڵاتیش هەوڵی جێبەجێکردنی هەمان هەڵمەتی ڕەشبگیری دەدەن. تەنانەت تورکیا لە بەکارهێنانی پۆلیسی ئینتەرپۆلیش  نەگەڕاوەتەوە، بە تایبەت لە ٤٦ وڵاتی دونیا ئەم سیاسەتە پەیڕەو کراوە.

ئەنقەرە لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠ هەرچی تێشووی هەیە لە پەیوەندی دیپلۆماسی، یەکە یەکە دەیکاتە قوربانی ئەم بابەتە.

سچێنکان لە وتارەکەیدا باسی ئەو “فشارە نێودەوڵەتیە” دەکات کە تورکیا بە هۆی دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانیەوە دروستی کردووە. سچێنکان ئەم مامەڵانەی تورکیا بە “هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتی” ناو دەبات، چونکە وڵاتێکی وەک تورکیا کاتێک دەبێتە دەسەڵاتێکی تاکڕەوی خۆسەپێنەر، ئەو دامودەزگایانەی چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکرێت ببنە هەڵگری بەها لیبراڵیەکان، بەکاری دەهێنێت بۆ بەرژەوەندیەکی تاکە کەسی.

 

لاوازی دامودەزگا نێودەوڵەتیەکان

وڵاتی کۆسۆڤۆ یەکێکە لەو وڵاتانەی لەم بابەتەدا لاوازی دامودەزگاکانی بەدەرکەوت. چونکە کۆسۆڤۆ یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر ڕێگا بوونە ئەندامە لە یەکێتی ئەوروپا و، دامودەزگاکانی بە گوێرەی ڕێسا و نۆرمەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕێک دەخات و چاکسازیان تێدا ئەنجام دەدات.

قۆناغی بوون بە ئەندامی کۆسۆڤۆ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە خراوەتە ژێر چاودێری، بەڵام ئەوەی دوێنێ ڕوویدا(ڕفاندنی چەند مامۆستایەکی بزاڤی خزمەت)، ئەوەی پشانداین کە تورکیا هیچ کاتێک لە خراپ بەکارهێنانی پەیوەندیەکانی ناوەستێتەوە و هەموو ڕێسا و نۆرمێکی نێودەوڵەتیش پێشل دەکات لە پێناو ئامانجەکانی.

نزیکبوونەوەی جەژنی “پاک” ی مەسیحیەکان لەلایەن تورکیاوە قۆسترایەوە بۆ ئەوەی چەند مامۆستایەکی بزاڤی خزمەت لەو وڵاتە بڕفێنێت و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش بێ ئاگایی خۆی لە ئۆپەراسیۆنەکە ڕادەگەیەنێت. ئەمە لە کاتێکدایە هاوڵاتیەکان مۆڵەتی نەتەوەیەکگرتوەکانیان هەیە لەو وڵاتە و لە ژێر پاراستنی نەتەوەیەکگرتوەکاندا لەو وڵاتە دەژین. جا بۆیە هەستان بە کارێکی لەو جۆرە، ڕەهەندی ئەم هەڕەشە نێودەوڵەتیەمان دەخاتە بەرچاو.

کاتێک لە ناوخۆی تورکیا دەڵێین “ئێردۆغان تەنیا کێشەی ئێمە نیە” هەندێک بەخۆشحاڵیەوە دەڵێن “دەی با سەری یەکتر بخۆن”. چونکە پێیان وابوو ئێردۆغان ناتوانێت “سیستەمێکی تاکڕەوی” لە تورکیادا دروست بکات و لەناوبردنی بزاڤی خزمەتیش شتێک دەبێت لە قازانجی ئەوان بشکێتەوە. سەرەڕای ئەوەی ئێردۆغان سیستەمێکی پێکەوە ناوە کە تورکیا بەرەو قوڵایی تاریکی دەبات، بەڵام هیشتا زۆرێک لەوانەی باسمانکردن بە ئاگا نەهاتوونەتەوە.

یەکێتی ئەوروپاش هەموو کاتێک دەڵێت” بێ ئەوەی  تورکیا پەراوێز بخەین، با هەر پەیوەندیمان بەردەوام بێت”، هەموو جارێکیش کە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، بە هەڕەشەی تێبەردانی ئاوارە سوریەکان، دەستی ئەوروپا لاواز دەکات.

کاتێک حاڵ بەم شێوەیە بوو، ئێردۆغان هەموو جارێک ئەوەی دەیخوازێت بۆی دەچێتە سەر. لەوە دەچێت هەندێک سازشیش بۆ یەکێتی ئەوروپا بکات و هەندێک شتیان پێبدات، بەڵام لەبەر ئەوەی لە تورکیادا مێدیا بوونی نەماوە، کەس ئاگای لەو کەینوبەینەی ئێردۆغان نیە.

 

“ئێردۆغان تەنیا کێشەی بزاڤی خزمەت نیە”

پێم وایە ئەوەی پێویستە وڵاتانی ئەوروپا بیزانێت ئەمەیە: ئێردۆغان تەنیا کێشەی بزاڤی خزمەت و تورکیا نیە. چۆن دەسەڵاتی تاکڕەوی پۆتین لە ئینگلتەرا کێشە دروست دەکات و سیخوڕەکانی باوک و کچێک ژەهرخوارد دەکەن و قەیرانێکی نێودەوڵەتی گەورە دروست دەکەن، دەبێت بە هەمان شێوە سەیری ڕووداوی ڕفاندنی مامۆستاکانی بزاڤی خزمەت بکرێت لە وڵاتی کۆسۆڤۆ.

گەر ئەو وێنەیەی لە ڤارنا بینیمان بەردەوام بێت و ئێردۆغان بەردەوام “چەمۆڵە” لە یەکێتی ئەوروپا بنێت و ئەوانیش لاوازی پشان بدەن، ئەگەر هەیە ڕۆژێک بە دەستی لایەنگرانی لە وڵاتانی ئەوروپا کردەیەکی نەخوازراو ئەنجام بدات و، یەکێتی ئەوروپاش ئەو کات ناچار بێت لە ژێر ناوی ” ڕێکاری توند بۆ بەرگری کردن لە خۆیان” ئیماژی “ئەوروپای دوو ڕوو” زیدەتر پتەو و مەحکەمتر بکەن.

تورکیا لە ڕووی پێگەی ستراتیژیەوە وڵاتێک نیە هەروا بە ئاسانی دەستی لێهەڵبگریت، بەڵام ئەو سیاسەتەی لە باڵکانەکانەوە هەتا ناو قوڵایی ئەوروپا پەیڕەوی لێدەکات، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەترسی زیاتر بۆ سەر سەقامگیری ئەو وڵاتانە دروست دەکات. گەر بیر لەو هەڕەشە بەردەوامەی “تێبەردانی ئاوارە سوریەکان” بکەینەوە، ئەوا نمونەکەی ڕوسیامان زیاتر لەبەرچاو دووبارە دەبێتەوە. هەرکەسێک لە بەرامبەر ئێردۆغان سازشی کردبێت و خۆی دابێت بە دەم ئاوی ئەوەوە، سەرئەنجام توشی دۆڕان بووە. گەر باوەڕ بە ئێمە ناکەن، ئەوا دەتوانن لە مێدیای دۆغان بپرسن کە چۆن بەرامبەر ئێردۆغان چۆکی دادا و دۆڕا!

http://www.tr724.com/kosovada-bile-mi/

 

Show More
Back to top button