هەواڵ

تۆمارە دەنگیەکانی ئێردۆغان و زەراب لە دادگای ئەمەریکا گوێی لێدەگیرێت

داواکاری گشتی نیویۆرک لە نوێترین ڕونکردنەوەیدا ئەوەی ڕاگەیاند کەوا لە دانیشتنی داهاتووی دۆسیەی دادگایی کردنی رەزا زەرابدا، گوێ لە تۆمارە دەنگیەکانی ١٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ دەگرن.

دادگای نیویۆرک سەبارەت بە دۆسیەی زەراب ئیمەیلی نیوان هەریەک لە داواکاری گشتی و پاریزەرەکانی مەهمەت هاکان ئەتیلای بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە تۆمارە دەنگیەکانی دۆسیەی ١٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ ی وڵاتی تورکیا گوێی لیدەگرێت.

لە تۆمارە دەنگیەکاندا قسەکانی زەراب و یاریدەدەرەکانی بوونیان هەیە کە بەرتیل دەدەن بە وەزیرەکانی ئەو کاتەی کاربەدەستانی حکومەتی سەر بە پارتی داد و گەشە پێدان(ئاکەپە).

هەروەها لە تۆمارە دەنگیەکاندا هەندێک قسەی نیوان ڕەجەب تەییب ئیردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و کوڕەکەی بوونیان هەیە کە باس لە سپیکردنەوەی پارە دەکەن.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی washingtonhattı.com  پارێزەرەکانی هاکان ئەتیلا، داوایان لە دادگا کردوە کە ئەو تۆمارە دەنگیانە گوێیان لێ نەگیرێت.

پارێزەرەکانی ئەتیلا بە دادوەری دادگایان ڕاگەیاندوە کەوا ئەو تۆمارە دەنگیانە ئۆرجیناڵ نین و کەسیش نازانێت سەرچاوەکانیان لە کوێیەو کێ تۆماری کردوە؛ هەر بەو هۆیانەشەوە داوایان کردوە کە تۆمارە دەنگیەکان لە دادگادا نەخرێنە ڕوو.

هەروەها پارێزەرانی ئەتیلا سەبارەت بەو بابەتە، پرسیاری ئەوەیان ئاڕاستەی دەستەی داواکاری گشتی کردوە کە ئایا دەزگایەکی فەرمی ئەمەریکی لە تۆمارکردنی دەنگەکانی دۆسیەی ١٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ بەشدار بووە یان نا.

مایکڵ لۆکارد یاریدەدەری داواکاری گشتی لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا وتی” ئێمە زانیاریمان لە بەردەستدا نیە کەوا دەزگایەکی ئەمەریکی لە تۆمارکردنیاندا بەشدار بووە یان نا، بەڵام قسەکانی ناو ئەو تۆمارە دەنگیانە، هاوتایە لەگەڵ ئەو بەڵگانەی لەبەر دەستی خۆماندایە.”

هەروەها لە هەواڵەکەی washingtonhattı.com ئاماژە بەوە کراوە کەوا ئێردۆغان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا زۆر بە توڕەییەوە باسی لە دۆسیەی دادگایکردنی زەراب کردوە و قسەی هەڕەشە ئامیزی ئاڕاستەی ئەمەریکا کردوە.

ئێردۆغان سەبارەت بە دۆسیەی دادگای زەراب وتی” دەیانەوێت هاوڵاتیەکی تورکیا لە دژی ئێمە وەک دانپێدانەر بەکاربهێنن. ئێمە دەتوانین تەواوی ئەو شتانەی ڕوون بکەینەوە و چاک دەزانین کە چۆن دونیایان بەسەردا بڕوخێنین.”

 

 

 

 

Show More
Back to top button