هەواڵ

تووشبووییەکی شێرپەنجە دوای ئازادکردنی گیانی لەدەستدا

 

ئومێد گۆکهاسان، کە پێشتر کارمەندی پۆلیس بووە و بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا، دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە گرتووخانە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، بەڵام سەرەڕای نەخۆشییەکەی ئازاد نەکرا و چارەسەری پێویستی بۆ نەکرا تا ئەو کاتەی نەخۆشییەکەی گەیشتە قۆناغی چوارەم و لەسەر دۆشەکی مردن ئازادکرا دواجار لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

شوکران گۆکهاسانی هاوسەری هەواڵی گیان لەدەستدانی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “دۆستانی ئازیز، گیانم و ڕۆحم و هەناسەکەمم لەدەستدا. ئومێد گۆکهاسانی هاوسەرم کۆچی دوایی کرد. خودایە ڕەحم بە هاوسەرەکەم بکە، من شاهێدم هاوسەرەکەم ژیانێکی زۆر پاک ژیا. بە ڕەحمی خۆت ئەو بخەرە بەهەشتەوە و بیکە بە نزیکترین دراوسێی سەروەرمان”.

 

 

https://www.tr724.com/umit-gokhasan-vefat-etti/amp/?__twitter_impression=true

 

Show More
Back to top button