هەواڵ

تورکیا لە دانمارکیش سەرقاڵی کاری سیخوڕی کردنە

لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ تەمووزی ٢٠١٦ەوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی نا یاسایی و سیخوریکردن لە ئەوروپا دەستیپێکرد. بەتایبەتیش دوای ئەوەی کە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئێردۆغانەوە بە تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی بزاڤی خزمەت خرانە بەر ڕەخنە و تۆمەتبار کردن و ناوزڕاندن. ئیتر وردە وردە ئەو ناوزڕاندن و دژایەتییە بەجۆرێک بڵاوبوویەوە کە بەتەواوی کۆمەڵگای تورکیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گرتەوە، تۆمەتی “تیرۆرست” و “خیانەتی نیستیمانی” بە هەموولایەکدا دەبەخشرایەوە.

ئیتر بە فووتێکردنی ئێردۆغان چەندین کەس و لایەنی نەزان و نەفام سەریاندەرهێنا. تۆمەتی تیرۆریان دەدایە پاڵ کەسانێک کە لە خەونیشا تیرۆریان نەبینوە، کەسانێک کە هەموو ژیانی خۆیان بۆ تورکیا و پێشخستنی ئەو وڵاتە تەرخان کردبوو بە ناپاکی نیشتیمانیی تۆمەتبار دەکران. ئیتر دەرگا و دەروازەکانی تورکیا بەڕووی ئەندام و لایەنگرانی بزاڤی خزماتدا داخران. لە تورکدا، مامەڵە کردن لەگەڵ بانک ئاسیا و قەرز و هیممەت پێدان و زۆر تۆمەتی تر دروستکران و خەڵکان پێ بە تیرۆرست لەقەڵەم دەدرا. ئەو تۆمەت و تاوانبار کردننانە، جگە لە تورکیا پەلیهاویشت و دانیشتوانی ئەوروپا و دەرەوەی تورکیاشی گرتەوە. تاکە جیاوازی ئەوەبوو کە ئەوانەی لە دەرەوەی تورکیابوون، ڕووبەڕووی ستەم و زیندانیی کردن و دەستگرتن بەسەر ماڵوموڵکیاندا نەدەبوونەوە.

 

سیخوڕیکردن لە دانیمارک

هەمووان دەیانزانی کە سیخوڕی و هەواڵدان لە ئەندامانی خزمەت بەردەوامە و خەڵکیان دوای ئەندام لایەنگرانی ئەو بزاڤە خستووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نەبوو. لەو کاتەدا کە لە TR724 وتاریکم بڵاوکردەوە بە ناوی (بڕۆ بۆ میوانداریی و بۆ سبەی هەواڵی لێ بدە)،دواتر ئیتر وردە وردە لە دانیمارکەوە بەڵگەکان دەرکەوتن. لە دووەم گەورەترین شاری دانیمارک کە ئارهوس ە، ئەندامێکی ئاکەپە هەواڵی لە ٦ ئەندامی ئەو بزاڤە دابوو، هێزەکانی تورکیاش لەو وڵاتە چالاکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو ٦ کەسە ئەنجامدا. دواتر و دوای تەنها ٣ ڕۆژ ڕووداوەکە بە وڵاتدا بڵاوبوویەوە و لە ڕۆژنامە هەرە بەناوبانگەکانەوە کاردانەوە و ئیدانە کردن بڵاوکرانەوە. دواتریش بابەتەکە بردرایە پەرلەمانەوە و ئەندام پەرلەمانەکان داوای کاردانەوە و هەنگاوی کردەییان لە وەزارەتی دادی دانیمارک دەکرد.

 

دواتر بابەتەکە گەورەتر بوو

پاش هەفتەیەکیش لەو ڕوداوە، هەواڵدانێک کە بە پۆستی ئەلکترۆنی ئەنجامدرابوو ئاشکرابوو. ئەمجارەیان ناوی چەند کەسیکی نزیک لە بزاڤی خزمەت هەبوو کە خویندنگای تایبەتیان کردبووەوە. لەناو ناوەکاندا،(جۆرگێن سکاسترەپ) یاریدەدەری بەڕیوبەری خوێندنگەکە کە بە ڕەچەڵەک دانیمارکیی هەبوو. ئەو مامۆستایە کە یەکێکە لە کەسە سەرکەوتووەکانی بواری پەروەردە لە دانیمارک ڕووداوەکانی ١٩٣٠ ئەڵمانیای سەردەمی نازییەکان و ٢٠١٨ی تورکا بە ئازاربەخش ناودەبات.

 

هەرچەندە کە یەک لەدوای یەک بەڵگەی سیخوڕیکردنەکانی تورکیا ئاشکرا دەبن، بەڵام ئەو بابەتە بەلاڕێدا دەبرا. بەداخەوە کە ئەو هەڕەشە و ئاگادارکردنەوانەی لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ خەڵک نێردراون، لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە زۆر بە شێلگیرانە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە نەدەکرا. بەڵام ئیتر بارودۆخەکە جیاوازە، ئاشکرابووە کە هەندیک لەو کەسانەی هەڕەشەیان لێکراوە، لەلایەن دەزگاکانی تورکیاوە پەروەندە و دۆسیەی تایبەتیان بۆ دروست کراوە.

 

لەو هەڵەمەتی سیخوڕی و هەوڵدانانەدا جگە لە ئەندامانی بزاڤی خزماتی، چەند کەسایەتییەکی سیاسیی کوردیش کاریان لەسەر دەکرا. بەجۆرێک چالاکییەکانی تورکیا تەشەنەی کردبوو کە لێکۆڵینەوەکان لە کاری پۆلیس دەرچووبوو، چووبووە دەست دەزگا هەواڵگرییەکان. لە درێژەی گرنگیپێدانی ڕاگەیاندنەکان و ئەندامپەرلەمانانی ئەو وڵاتەدا، سەرەنجام نامەیەکی کورت بە واژۆی سۆرین پایپی وەزیری دادەوە بڵاوبوویەوە و گرنگی بابەتەکەی زیاتر دەرخست. دواتر وەزارەتی داد ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە چالاکی ٣ کەس دەستپێکردووە کە بە دەسیسەی وڵاتێکی بێگانە سیخوری و بەدواداچوونیان بۆ ٦ کەس لە دانیمارک ئەنجام داوە. بەڵام لەبەر پاراستنی باری ئامنی، هیچ زانیارییەکی زیاتر نەخرایە ڕوو.

 

ئەم ڕووداوە و بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانە گرنگیپێدنی وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە دەردەخات سەبارەت بەو بابەتە، چونکە بەبێ ڕێگەپێدانی وەزیری داد دەزاگای هەواڵگری ناتوانێت بەدواداچوون بکات.  بۆیە کاتێک وەزیر دەڵێت “زۆر شیلگیرانە کاری لەسەر دەکەم”، ئیتر بارودۆخەکە دەگۆڕیت.

 

شایەنی باسە لەم ماوانەی ڕابردوودا لە دانیمارک زۆر باسی یاسای ١٠٨ دەکرێت کە تایبەتە بە سیخوڕی کردن و هەواڵدان. دوا جار ئەو یاسایە لەساڵی ٢٠١٢ و بەرانبەر کادرێکی پەروەردەیی بە ڕەچەڵەک ڕوسی لە زانکۆی کۆپنهاگن بەکارهاتووە. ئەو کەسە ڕوسییە جگە لەوەی لە کارەکەی دوورخرایەوە، سزای ٥ ساڵ زیندانی کردنیشی بۆ دەرچوو.

Show More
Back to top button