بەشی ڤیدیۆکانهەواڵ

ترانسپۆرتەرە ڕەشەکە کەسێکی دیکەی ڕفاند

 

لە پایتەختی تورکیا، ڕفاندنی خەڵکی بەردەوامی هەیە. تاکو ئێستا هیچ هەواڵێکی ئۆرچون شینیوجێل نازانرێت کە ڕۆژی 21 ی نیسان کاتژمێر 12:04 ی شەو ڕفێنراوە.

دایک و باوکی لە هەژماری تایبەتی خۆیانەوە لە تویتەر ڕایانگەیاند “کوڕەکەم ئۆرچون شێنیوجێل کە لە سالی 2016 لە کارەکەی دورخراوەتەوە، ڕۆژی 21 ی نیسان کاتژمیر 12:04 شەو بەزۆر سواری ترانسپۆرتەرێکی ڕەش دەکرێت و دەڕفێنرێت. کوڕەکە تەنها لە کارەکەی دورخراوەتەوە و هیچ دادگاییەک و سزایەکی لەسەر نییە. ترسمان لە ژیانی هەیە، تکایە یارمەتیمان بدەن”.

هەروەها ڤیدیۆی ساتی ڕفاندنی شینیوجێل بڵاوکرایەوە. چەند کەسێک لە ئۆتۆمبێلێکی سپی و ترانسپۆرتەرێکی ڕەش دادەبەزن و شینیوجێل کە بەپی دەڕوات بەزۆر سواری ترانسپۆرتەرە ڕەشەکەی دەکەن و دەیڕفێنن. ترانستپۆرتەرەکە لەپێشەوە دەڕوات و ئۆتۆمبێلە سپییەکش لەدوای ئەوەوە چاودێری دەکات.

عمر فاروق گێرگێرلیئۆغلو دامەزرێنەری پێشووی ڕێکخراوی مەزڵودێر (زوڵملێکراوان) لە ڕوونکردنەوەیەکدا کاردانەوەی بەرامبەر کارەکە دەربڕی و وتی “ئەی خودایە، ڕوداوێکی دیکەی ڕفاندن، ئورچون شینیوجێل کە لە کارەکەی دورخراوەتەوە، لە ڕۆژی 21 ی نیسان لەلایەن ترانسپۆرتەرێکی ڕەشەوە دەڕفێنرێت”.

 

 

Show More
Back to top button