هەواڵ

تاکە ڕزگاربووی ڕووداوەکەی مێریچ باسی ڕوداوەکە بۆ ئیورۆ نیوس دەکات

هەفتەی پێشوو بەلەمێک لە ڕووباری مێریچ نقومبوو کە بە ٨ سەرنشینەوە بەڕێگای قاچاخدا بەرەو یۆنان بەڕیوەبوو. تاکە ڕزگاربوو شایەتحاڵی ئەو کارەساتە فاتیح یەشارە، لە لێدوانیدا بۆ  ئیورۆ نیو باسی ڕوداوەکە دەکات.

 

پاش ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بە ڕووداوەکەیان زانی، تەرمی ٣ کەس لە خنکاوەکانیان دۆزیوەتەوە و ٤ سەرنشینەکەی تریش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

 

هەر سەرەتا ناسنامەی سەرنشینەکان ئاشکرابوو، هەریەک لە ئوغور و عائیشە عەبدولرەزاق و دوو منداڵەکەیان خەلیل مونیر(٣ ساڵ) و عبدلقادر ئەنەس(١١ ساڵ)، لەگەڵ خێزانی دۆغان (فخرالدین و ئاسڵی) و منداڵە دوو ساڵ و نیوەکەیان (ئیبراهیم سەلیم). فاتیح یاشاریش هاوسەفەریان بووە ، کە تاکە ڕزگاربووی ڕووداوەکەیە.

 

میخایل ئارامپاتۆزئۆغڵوو کە پەیامنێرەکەی ئیورۆنیوسە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فاتیح یەشاری ٣٥ ساڵدا ئەنجامداوە و فاتیح باسی لەوە کردووە کە ئەو بە هۆکاری ئەندامبوون لە بزاڤی خزمەتدا، ١٤ مانگ لە زینداندا بووە و پاش ئەوەی لە تشرینی دووەمدا ئازادکراوە بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵهاتووە.

 

سەرنشینەکانی تری بەلەمەکەش، بە هەمان هۆکاری فاتیح تورکیاین جێهێشتووە.

 

فاتیح باسی لەوە کرد کە بەهۆی ساردیی و وروژمی ئاوەکەوە، مەلە کردن زۆر ئاستەم بووە، “هەموو شتەکان لە یەک ساتدا ڕوویاندا، من هەر زۆر ئاگاداریش نەبووم. هەر کەوتینە ناو ئاوەکەوە، وەک بڵێی ئاوەکە وەک تیرێک لە سنگمان دەچەقی. ئاوەکە ئەوەندە ساردبوو کە بە ئاستەم دەمتوانی جوڵە بکەم، چەندجارێکیش ئاوم قوتدا. لەوکاتەدا کە نقوم دەبووین، گوێم لە دەنگی یەکێک بوو هاواری (خودا)ی دەکرد. ئیتر هەوڵی ئێمە بۆ مانەوە لە ژیاندا دەستیپێکرد، وروژمی ئاوەکەش زۆر بەهێز پاڵی پێوە دەناین. من کە دەستمکرد بە خۆ ڕاپسکاندن و ئەملاو ئەولا کردن، لقی درەختێک هاتە بەر دەستی چەپم. لای دەستە ڕاستیشم یەکێک هەبووم دڵنیانەبووم مامۆستا فەخرەدین بوو یان مامۆستا عبدالرزاق، لەبەر ئەوەی نقوم دەبووم و دەهاتمەوە دەرەوە، نەمتوانی جوان دەمووچاوی ببینم.”

 

فاتیح لە درێژەی باسکردنی ڕووداوەکەدا، داخی ئەوەی زۆر لە دڵدایە کە نەیتوانیوە منداڵەکان ڕزگار بکات.ئەو بە گریانەوە دەڵێت، “من کە ئەو منداڵانەم بە منداڵی خۆم دەزانی، چۆن نەمتوانی ڕزگاریان بکەم، بەڕاستی من خەمی لەدەستدانی ئەو منداڵانەم لەدڵ دەرناچێت “.

 

ئەو سێ تەرمەی کە دۆزراونەتەوە هەریەک لە (عایشە عبدالرزاق و عبدالقادر ئەنەسی کوڕی) و (ئیبرهیم سەلیم دۆغان)ن. شایەنی باسە تەرمی عائیشە و کوڕەکەی بە خاک سپێردراون.

 

فاتیح لە قسەکانیدا بۆ ئیورۆ نیوس باس لەوە دەکات کە ئەوان ناچار کراون کە نیشتیمانەکەیان بەجێبهێڵن.

 

دەڵێت:

“فشار بۆ مرۆڤەکان دەهێنن کە وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن. منداڵ دەخەنە ئاو و ئاگرەوە. من دەمەوێت بزانم، ئەوانە چ چیژێک لەم ئاوارەکردنەی ئێمە دەبینن.”

 

لە کۆتایی ڕیپۆرتاژەکەدا میخایل ئارامپاتزئۆغڵووی ڕۆژنامەنووسیش دەڵێت:

ئەم مرۆڤانە دەزانن کە ئەو ڕێیەی کە دەیگرنە بەر چەند مەترسیدارە، بەڵام هیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەمدا نییە. ئەوان لە وڵاتەی خۆیان بە گولەنی تاوانبار دەکرێن، ئیتر داهاتوویەکیان لە وڵاتی خۆیاندا نییە. تەنانەت ئەوانەشی کە بە سەرکەوتووی لە تورکیا هەڵدێن و دەربازیان دەبێت، خێزانەکانیان لە تورکیا بە بەردەوامی دەکەونە بەر مەترسی و هەڕەشەی دەسەڵاتەکەی ئێردۆغان.

 

ڤیدیۆی ڕێپۆرتاژەکە:

 

 

سەرچاوە: Euro news

Show More
Back to top button