هەواڵ

“تاکە تاوانی ئەوەیە کە خزمی مامۆستا فەتحوڵا گولەنە”

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی شیکاری ئاژانسی هەواڵیی AFP ی فەڕەنسی، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتی کینیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڕووداوی ڕفاندن و ڕادەستکردنەوەی سەڵاحەدین گولەن بە تورکیا بە بێ گوێدانە بڕیارەکانی دادگا، دەگونجێت لەگەڵ تۆماری ڕابردووی ناشرینی ئوهورا کەنیاتا سەرۆکی وڵاتی کینیا لەو بابەتەدا.

ئاژانسی AFP، ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕووداوی ڕفاندنی سەڵاحەدین گولەن، برازای مامۆستا فەتحوڵا گولەن بڵاوکردەوە. ڕاپۆرتە شیکارییەکەی AFP بەم شێوەیەیە:

سەرەڕای هەبوونی بڕیاری دادگا سەبارەت بە قەدەغە کردنی ڕەوانە کردنەوەی هاوڵاتیانەی بیانی بە وڵاتەکانیان، چۆن کەسێک لە بنکەی پۆلیسی کینیادا دیار نامێنێت و دواتر لە تورکیا دەدۆزرێتەوە؟ دوای ئەوەی دەرکەوت سەڵاحەدین گولەن لە کینیا ڕفێندراوە و دواتر ڕەوانەی تورکیا کراوەتەوە، هەتا ئێستا حکومەتی کینیا لەو بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە و بێدەنگی هەڵبژاردووە.    

بە پێی بەڵگەنامەکانی دادگای کینیا، سەڵاحەدین گولەن کاتێک هەموو ڕێکارەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچی کینیا تەواوکردووە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە و دواتر لەسەر داوای حکومەتی تورکیا ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە.

پارێزەرەکانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەتا ئێستا ٦٢ ئەندامی خانەوادەی مامۆستا فەتحوڵا گولەن دەستگیرکراون. تاکە تاوانی ئەو کەسانەش کە دەستگیرکراون بریتییە لەوەی کە خزمی مامۆستا فەتحوڵا گولەنن و نازناوەکانیان گولەنە.

http://www.samanyoluhaber.com/tek-sucu-fethullah-gulenin-akrabasi-olmasi-haberi/1370663/

42 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button