بیروڕا

تاوانێک و مردنێک بەڵگەی جینۆسایدە

بەخامەی/ ئێرهان باشیورت

 

هەفتەی ڕابردوو لە میدیاکاندا تاوانێک و 2 هەواڵی مردنمان بەدەست گەیشت کە سەلمێنەری ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییە دژی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت.

 

تاوانێکی کوشتن!

حەلیمە گولسو 33 ساڵ بوو.

بۆ هاوکاریکردنی چەند زوڵملێکراوێک کە بەزۆر تۆمەتبار کراون و لەکارەکانیان دورخراونەتەوە و زیندانی کراون، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خواردنیان دروست دەکرد و هاوکاری ئەو خێزانانەیان دەکرد.

بەتۆمەتی ‘ئەندام بوون لە گروپی تیرۆرستی’ لەگەڵ هاوڕێکانی زیندانی کرا.

لەکاتێكدا هیچ تۆمەتێکی نەدراوەتە پاڵی، بەڵام بەهۆی هاوکاریکردنی خێزانانی لێقەوماو زیندانی کرا.

لەکاتی دەستبەسەرکردندا و لە زینداندا ڕووبەڕووی کاری نایاسایی بوونەتەوە.

نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبوو، سەرەڕای هەبوونی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، بەڵام دەرمانەکانی پێنەدەدرا.

دوو جار خرایە ژێر چاودێری وردەوە، بەڵام ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکرایەوە و ئازاد نەکرا.

دوای 67 ڕۆژ لە زیندان، بەیانییەک کاتژمێر 3 گیانی لەدەستدا.

بەشێوەیەکی مافخوراوانە زیندانی کران. لەکاتی دەستبەسەرکردندا مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا دەکرا و دەرمانەکانیان پێنەدەدرا. ئازاد نەدەکران. کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرا و مرۆڤایەتی و یاسایان لەناوبرد.

حەلیمە گولسو یەکێکە لەو هەزاران کەسەی کە بەتۆمەتی هاوسۆزبوون بۆ بزاڤی خزمەت زیندانی کرا و دەرمانی پێنەدرا و ئیهمال کردن لە زیندان هەتا مردنی.

نموونەی وەک مامۆستا ئەحمەد ئاچککۆڵ، مستەفا ئێردۆغان ئەندامی دادگا، تیۆمان گۆکچە ئەندامی دەزگای باڵای پارێزەران و دادوەران، قادر ئیجە کارمەندی پۆلیس، د. ئەحمەد ئۆزجێریت، ئوناڵ تاکماکلی بازرگان، سەیفەدین یغیت پارێزەری کۆماری، عیرفان کزڵئاسڵان پلەداری سەربازی، علی ئۆزێری پزیشک، بوراک ئاچکئاڵنی ئەندازیار.، ئەحمەد ئۆکی بازرگان…

ئەو کەسانەی بەگومان لە زینداندا مردون یاخود دەرمانیان لێگرتوونەتەوە، ژمارەیان لە 20 کەس زیاترە.

 

مردنێک!

هەفتەی ڕابردووش هەواڵێکی دڵهەژێنیمان لە ئەسما ئولوداغەوە پێگەیشت کە بەرەو یۆنان ڕایکردبوو.

ئولوداغ لە کارەکەی دورخرابوویەوە، 3 مانگ بەشێوەیەکی نادادپەروەری زیندانی کرابوو، پاشان پاسپۆرتەکەیان لێسەندەوە، لەگەڵ 3 منداڵیدا کە تەمەنیان 3 ساڵ و 7 ساڵ و 10 ساڵ دەبوو لە ڕووباری مەریج پەڕینەوە و بەرەو یۆنان ڕۆشتن.

ئەسما ئوڵوداغ 5-6 کاتژمێر لەگەڵ 3 منداڵەکەیدا بەبرسێتی و تینوێتی و لەناو قور و ساردیدا هەموو هەڵهاتنەکەی بە ڤیدیۆ گرتووە.

دیمەنی هەڵهاتنەکەی وەک دۆکۆمۆنتارییەک کە لە زوڵم ڕادەکات دەرچووە.

هاوسەرەکەشی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بەڵام پێشتر بەرەو ئەڵمانیا ڕۆشتووە.

بۆ ئەوەی بە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی بگاتەوە، چاوەڕوانی حکومەتی ئەڵمانیا بوو.

بەڵام خاتوو ئەسما کە مامۆستایە و دووجار زانکۆی تەواو کردووە، تەحەمولی بارودۆخەکە ناکات و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدەدات.

ئەسما ئوڵوداغ یەکیکە لەو هەزار کەسەی کە بەهۆی زوڵمەوە بەرەو یۆنان ڕایانکردووە.

هەروەها خێزانی دۆغان و عەبدولرەزاقیش دوای دەستگیرکردنیان ئازادکران، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاسپۆرتەوە، بە بەلەمێکی بچوک هەوڵ دەدەن لە ئاوی مەریچ بپەڕنەوە، بەڵام دوای نوقومبوونی بەلەمەکەیان، 9 کەس گیانیان لەدەستدا کە 7 یان منداڵ بوون.

هەروەها خێزانی مادێنیش کە لەکارەکانیان دوورخرابوونەوە، بەهەمان شێوە لە ناو ئاوی ئیجەدا بە 5 کەسەوە گیانیان لەدەستدا.

مردنی حەلیمە گولسو و ئێسما ئوڵوداغ دوو نموونەن کە ویژدانەکان دەهەژێنێت، کە هۆکارەکەی کۆمەڵکوژییە دژی بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت.

ئەگەر لە زیندانیشدا بمێننەوە، توشی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ دەبنەوە و لە مافە سەرەتاییەکان بێبەش دەبن.

بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتەکانیان لێسەنراوەتەوە، مردن لەبەرچاو دەگرن و بەرەو مەرگ دەچن.

ئەو زوڵمەی لە ئێستادا بەرامبەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت دەکرێت، هیچ جیاوازییەکی نییە لە کۆمەڵکوژی هیتلەر کە بەرامبەر جولەکەکان کردی.

 

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button