وتار

تاوانی “ئێمە” بوون

بەخامەی/ ئامینە ئێرئۆغڵو

بەڵی لە دەستی ئێوە ڕامانکرد.

سەڕەڕای هەموو ڕاستیەک وەک چۆن موسا لە دەستی فیرعەون ڕایکرد “لەوە دەترسم کە لەگەڵ ئێوە  بووم، لەبەر ئەوە ڕامکرد”(شوعارا،21).

لە تارمای و کابوسی و دەمپیسیتان ترساین.

گیانمان ئارام نەبوو. ئەشکەنجەتان دەداین بەو شتانەی بەردەستتان دەکەوت. سەروەت و خێزانەکانمانتان بۆخۆتان بە حەڵال دادەنا. بەبێ گوێدانە پیر و منداڵ و ئافرەتی دوگیان و نەخۆش و کەمئەندام، زوڵمەکانتان زیاتر دەکرد.

قێزمان لە پلان و ڕێککەوتنە شەڕانگێزییەکانتان دەهاتەوە.

بەزەیتان نەدەهاتەوە. کەشوهەواکەمانتان زەهراوی دەکرد، بیرکردنەوەکانمانتان تەسک دەکردەوە.

لە هەڵچوون و نا مرۆڤایەتیەکانتان دەترساین.

‘ لەدەستی ئێوە ڕامانکرد’ خۆمان دایە پاڵ خودا

بۆچی وڵاتەکەمان بەجێهێشت؟

نەماندەتوانی خۆمان ڕادەستی نایاساییەکانتان بکەین. چونکە بیڕێزی دەبوو بەرامبەر دروستکەر.

باوەڕمان بە بەهار بوو لە هەر بارودۆخێکدا، دەمانویست لەم ژیانەدا بەردەوامبین.

کەوتینە ڕێ. وەک ئەوەی بیری خۆمان بخەینەوە کە لەم دونیایەدا ڕێبوارین.

بە تێگەیشتن لە کۆچ و موهاجیری و بەزار ئاوارەبوون کەوتینە ڕێ.

بۆ ئەوەی خۆمان لەو کەسانە جیابکەینەوە کە بەها ئەخلاقیەکانیان دۆڕاندووە.

بۆ ئەوەی دووبارە وەک تەسبیح گوێمان لە شتە لەبەرکراوەکان نەبێت.

بۆ ئەوەی ڕووی شێواوی دۆستەکانمان نەبینین.

بۆ ئەوەی لە تێکدراوەکانتان و کاریگەرییەکانتان دوربین.

بۆ ئەوەی سیحرەکانتان تێکبدەین.

بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو کەسانەی وەک خۆتانن بەجێتانبهێڵین و ڕووبەڕووی بڕیاری خۆتان ببنەوە.

بۆ ئەوەی گەواهی بدەین سەبارەت بە یەکسانی.

هەروەها بۆ لەبیرکردنی ڕابردوو، بەشێوەیەک کە نەگەڕێتەوە

بە ئیمان هێنان بە ئایەتی “هەرکەسیک لەپێناو خودادا هیجرەت بکات، ئەوا شوێنی زۆر فراوانی دەستدەکەوێت. هەرکەسێکیش لە ماڵەکەی لەبەر خودا و پێغەمبەر(د) دورکەوێتەوە و لەرێگەی هیجرەت کارەساتێکی بەسەر بێت، ئەوا تەنها خودای گەورە پاداشتی دەداتەوە. خودای گەورە غەفور و ڕەحیمە” (نیساء،100)

بۆ وانە وەرگرتن و بە خەمێکی زۆرەوە کەوتینە ڕێ .

بۆکوێ دەچووین؟

وەک ئەوەی هەستماندەکرد کە زیهنمان دەڕوات و لاوازەکان و هەژارەکانمان بەجێدەمینن، وانەبوو.  زۆربەمان زۆربەی شتەکانمان بەجێهێشت و بە لەچاوگرتنی مردن دەڕۆیشتن.

ئەو پارەیەی دەماندا بە قاچاخچییەکان، بە قەرز وەرمان گرتبوو. هەموو سەروەتمان لە جانتاکەی پشتمان جێکردەوە.  بە شوێنی کۆتای گەشتەکەمەندا ڕەوانەی خودامان کرد.

بەو پاسپۆرتەی کە هەڵوەشابووەوە، بە دڵشکاوی، خۆشەویستانمان لەدوای خۆمان بەجێهێشت.

بە دوعای “یاڕەب، پێویستم بە هەموو نیعمەتێکە کە پێشکەشم بکەی ” (قەساس ، 24)

دەڕۆیشتین…

چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا دەکەین ، بەو شێوەیە هەڵسوکەوتمان کرد.

بە تەماشاکردنی قودرەتی مەولانا.

تەنها خۆمان نا، بەڵکو دەردی ئەو خوشک و برایانەشمان هەڵدەگرت کە بەجێمان هێشتن.

ئەو شتەی کە زۆر خەمباری کردین ئەوەبوو حەقی هیجرەتمان نەدا و ئەو کەسانەی کە لەدوای خۆمان بەجێمان هێشتن.

بۆچی ئاوارە بووین؟

کەسمان نەمان دەتوانی باجی ‘ئێمە’ بوون بدەین.

نەماندەتوانی کەلەپچەی دەستی  خوشک و براکانمان جیابکەینەوە و نانی سەر سفرەکە لێبکەینەوە.

هیجرەتەکەمان تێگەیاندنی دەردی مرۆڤایەتی بوو بۆ ئەوان. ئەو هاوڕێیانەی خزمەتمان کە دەست و قاچیان گیراوە، بەڵکو بە ئومێدی ئەوەی بەم ئازادیە لەجێی ئەوانیش خزمەت بکەین.

هاواری ویژدانەکان  دەیوت “منداڵەکانمان ڕزگارکەن”. مەجبور بووین بۆ پاراستنی منداڵی خۆمان و ئەوانی دەیکە لە ژیاندا بمێنینەوە.

ئەو هاوڕێیانەی پیش ئێمە کۆچیان کردبوو، پیشەی پشتیوانانیان جێبەجێدەکرد لە هەموو شوێنێک کە دەچوین.

ئەوان چۆن بوون بە ماڵ و شوێن بۆ ئێمە، دەبوایە ئێمەش بۆ ئەوانەی دوای ئێمە هیجرەت دەکەن ببینە هەمان  ماڵ و شوێن. لەڕۆشنای برینەکانی خۆمان، دەبوایە برینی ئەوانیشمان چارە بکردایە. برینەکانمان بە ئارامی و میهرەبانی چاک بکردایەتەوە.

بۆ گرتنی بەشێکی ژیان، هەوڵمان دەدا. ئاوارەبوونی ژن و پیاو.

هەوڵەکانمان بۆ دۆزینەوەی کار بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەنمان.

نوقمبونمان لە فرمێسکدا لەم پێناوەدابوو.

پرسیاری “چی زیاتر دەتوانین بکەین؟”  دەکرد لەخۆمان.

پشتیوان بوون چییە؟

پشتیوان بوون واتە پەنابردن بۆ کۆچکردوەکانی ڕێی خودا.

بە قاچ پێدانان بە شوێنپێی حەزرەتی ئیبراهیم، ئاشنابوون بوو لەسەر بیری مەدیەن لەگەڵ حەزرەتی موسا.

لەگەڵ هاوڵە خۆشەویستەکان تیکەڵبوون و بەخێرهاتنی ڕەسوڵی نازدار بە ” تەلەعەل بەدرو عەلەینا، من سانیاتیل وەداع”.

کردنەوەی دەرگای دڵەکانمان پێش کردنەوەی دەرگای ماڵەکانمان، دەردی پێکەوە حەشر بوون بوو.

پێکهێنانی “دونیایەکی نوێ” لەلایەن ئەو کەسانەوەی تیرانەکان دنیاکەیان تێکداون.

هاوشێوەبوون بوو لەگەڵ زوڵملێکراوندا. وەک ئەوەی بەدەستی دەهێنین، بەخشینەوە بوو.

ئەگەر یەکەم داستانی هەستانەوە بە برایەتی  پشتیوان و کۆچکردووەکان نوسرابێتەوە، باوەڕبوون بەوەی کە داستانی دووەمیش بە برایەتی ئەنساڕ و ماهوجیر دەنوسرێتەوە.

ئەگەر ڕۆژێک ئێوەش لەگەڵ زاڵمەکان ڕیگەتان جیاکردەوە و هاتن، خۆمان ئامادە کردووە کە بڵێین :

“ئێمڕۆ هیچ ئیدانەکردنێک نییە بۆ ئێوە، خوداش لە ئێوە خۆشبێت. چونکە ئەو خاوەنی هەموو مەرحەمەتێکە”.(یوسف، 92)

Show More
Back to top button