هەواڵ

تاناڵ: ئەگەر دروستکردنی گروپ لە وەتسئەپ تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپی تیرۆرستی بخریتە پاڵ، ئەوکاتە چی دەکەین؟!

مەحمود تاناڵ، پەرلەمانتاری جەهەپە

ئەندام پەرلەمانتاری جەهەپە مەحمود تاناڵ دەڵێت، لە یاسای سزادا، بەکارهێنانی بایلۆک یەکێک نییە لە ماددەکانی تاوان.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا پەرلەمانتار تاناڵ چەند ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە بەرنامەی بایلۆک دا. تاناڵ دەڵێت” لە یاسای سزاکاندا بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک بە تاوان هەژمار ناکرێت، گەر چەند ڕۆژێکی تر بوتریت ئەوانەی لە وەتسئەپ گروپیان دروست کردووە و بۆ ئاڵوگۆرکردنی زانیاری نهێنی بەکاریان هێناوە، پاشان تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپی تیرۆرستی بدریتە پاڵمان، دەبێت چی بکەین؟”.

تاناڵ بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکردن: ” لێرە یاسای سزا ناڵێت، من سەیری هەواڵەکانت دەکەم، بەڵکو دەڵێت ئایا تا چەند بۆ تۆمەت بەکارت هێناوە، یان پشتگیری تۆمەتت کردووە، یان هاوکار بوویت لە تۆمەتێکدا، سەیر دەکرێت بزانرێت هیچت هەیە یاخود نا، بەپێی ئەوە بڕیار دەدرێت”.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەکتیڤ خەبەر

Show More
Back to top button