هەواڵ

تامەزرۆیی کچێک بۆ باوکە ڕفێندراوەکەی: زۆر بیری تۆ دەکەم، ئینشا الله یەکسەر دێیتەوە

یوسف بیلگە تونچ کارمەندی پێشووی وەزارەتی پیشەسازی تورکیا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕفێندرا و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازانرێت. خانەوادەکەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هیچ شوێنێک نەماوە کە پەنایان بۆ نەبردبێت لە بنکەی پۆلیس و جەندەرمە و داواکاری گشتی و هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان دەست نەکەوتووە.

چاوەڕوانییە پڕ لە نیگەرانی و مەترسییەکەی خانەوادەکەی بەردەوامی هەیە. کچەکەی یوسف بیلگە تونچ پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و تێیدا تامەزرۆیی خۆی بۆ باوکی دەخاتەڕوو. ئەو کچە بچووکە بە باوکی دەڵێت: ” زۆر بیری تۆ دەکەم، ئینشاالله یەکسەر دێیتەوە”.

ئوتومبێلەکەی یوسف بیلگە تونچ لە شاری ئەنقەرە دۆزرایەوە. خانەوادەکەی یەکسەر پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد، بەڵام پۆلیس وتی “لێرە ئوتومبێلەکەی بەجێهێشتووە و ڕایکردووە. لێرە تەماشای کامێراکان بکەن، یەتەوە بۆ ئێرە” ، وە ئەوەی جێی سەرنج بوو ئەوەبوو کە هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان لە ڕووداوەکە دەستپێ نەکرد.

https://www.tr724.com/kacirilan-tuncun-kizi-babasina-seslendi-seni-cok-ozledim-hemen-gelirsin-insallah/


 

 

Show More
Back to top button