هەواڵ

بە پاساوی هەوڵی کودەتاکەی 2016 لە ساڵی 2017دا 48 هەزار هاوڵاتی دەستبەسەر کراون

حکومەتی تورکیا لە ساڵی 2017،  48 هەزار و 305 هاوڵاتی تورکیا دەستبەسەر دەکات بە پاساوی هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی 15ی تەموزی 2016.

هەڵمەتی دەستبەسەکردنی هاوڵاتیان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، بە مەبەستی پاکتاوکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا ئەنجام دەدرێت.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە میانەی بەشداری لە کۆبوونەوەی “ئاسایشی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان”، سەبارەت بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت وتی” 15 ی تەموز سەرەتایەکی نوێیە، جەماعەتی فە… وەک ڤایرۆسێک لەم وڵاتە ئاڵا بوون، لەلایەن ئەم گەلەوە خرانە ژێر ڕکێفەوە”.

سۆیلو لە درێژەی قسەکانیدا دانی بەوەدا نا کە لە ساڵی 2017، 48 هەزار و 305 هاوڵاتیان بە پاساوی ئەندام بوون لە بزاڤی خزمەتدا دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوە:TR724

Show More
Back to top button