هەواڵ

بە هۆی زیندانیکردنی هاوسەرەکەیەوە جەڵتەی دڵ لێی دەدات

رانا ئۆزتورک بە هۆی خەموخەفەتی هاوسەرەکەی کە ١٥ مانگە بە بێ هیچ هۆیەک لە زیندانێکی شاری ئەنتالیایە، جەڵتەی دڵ لێی دەدات.

خانەوادەی ئۆزتورک خاوەنی ٣ منداڵن و لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوەوە، ئێنگین ئۆزتورک کە کارمەندی زانکۆی ئەنتالیایە، زیندانی کراوە.

ڕانا خانمێکی بە ڕەگەز تایلەندیە و بە هۆی کێشە و نەهامەتیەکانی دوای زیندانیکردنی هاوسەرەکەی، دڵی نەخۆش دەکەوێت و جەڵتە لێی دەدات.

کەسوکاری ئۆزتورک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئینتەرنێت هەواڵی نەخۆشکەوتنی ڕانایان بڵاو کردەوە و داوای نزای خێر  لە دۆستان و کەسە نزیکەکانیان دەکەن.

رانا تا ئیستا لە ژێر چاودێری وردایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

http://www.tr724.com/esi-15-aydir-tutuklu-3-cocuk-annesi-sikintilara-dayanamadi-kalp-krizi-gecirdi/

 

Show More
Back to top button