هەواڵ

بە تۆمەتی بەشداری لە وانەی ئایینی هاوسەری ١٣ بەڕێوەبەری پۆلیس دەستگیر کران

 

داواکاری گشتی سیڤاس، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هاوسەری ١٣ بەڕێوەبەری پۆلیس شاری سیڤاس دەرکرد، کە پێشتر لە کارەکانیان دوور خرابوونەوە.

 

داواکاری گشتی سیڤاس لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی خانمەکاندا، بەشداری لە وانەی ئایینی وەک تاوان ئەژمار کردووە.

 

ئۆپەراسیۆنەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شارەکانی سیڤاس، ئەنقەرە، کرککەلە، ئۆردو ئەنجامدراو ئێستا ١٣ خانمەکە لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری سیڤاس لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

 

 

 

سەرچاوە:ماڵپەری سامانیۆڵو

Show More
Back to top button