بیروڕا

بەڕیز گول ئایا بۆیداک لەوە زیاتر ئازار دەدرێن!

بە خامەی سەمیح ئاردنچ

بەروار 4ی ئازاری 2016 یە، عەبدوڵلا گوڵ یەنزەهەمین سەرۆک کۆماری تورکیا دوای نوێژی هەینی لە ئیستەنبوڵ لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا دەڵێت: “خانەوادی بۆیداک بە کارەکانیان و ڕاستگۆییان و بەخشینەکانیان ناسراون. یەکێکە لە خانەوادا بازرگانە گرنگەکانی تورکیا. هیوادارم لەوە زیاتر زوڵمیان لینەکرێت”.

شوێنی بۆیداکەکان بۆ عەبدوڵڵا گول جیاواز بوو. لەماوەی خوێنددنی لە دواناوەندی لە شاری قەیسەری و دواتر ژیانی لە بەریتانیا و پاشان دەستپێکردنی ژیانی سیاسی لەگەڵ پارتی رەفەح، هەمیشە لەلایەن خانەوادەی بۆیداکەکانەوە هاوکاری کراوە.

لەکاتی دامەزراندنی ئاکەپە و بوون بە سەرۆک وەزیران و پاشان وەزیری دەرەوە و پاشان سەرۆک کۆمار، هەمیشە لەلایەن خانەوادەی بۆیداکەوە هاوکاری کراوە. دوای ئەو قسە هەڵبەستن و درۆ دەلەسەیە بۆ خانەدوای بۆیداک، هەموو کەسێك چاوەڕوانی هەڵوێستی عەبدوڵڵا گولی دەکرد.

بەڵام گول تەنها ئەوەندەی وت: “هیوادارم لەوە زیاتر ئازار نەدرێن”.

لەکاتێکدا سەروەری یاسا لەم وڵاتەدا پەیڕوە ناکرێت، بەڵام ئەگەر هەندێک غیرەتی هەبووایە و بیوتایە “ئەوەندەش ئازاردان زۆرە” ، ئەوا خانەوادەی بۆیدایک وەک هەموو کەسێكی دیکە لەسەر کار دەبوون، نەوەک لە زیندان.

لەکاتی دەستگیرکردنی مەمدوه بۆیداک ئەندامی ژوری بازرگانی تورکیا، خرایە زیندانەوە، هەموو کەسێک بێدەنگ بوو. 14 هەزار کارمەند تەماشایان کرد، تورکیا تەماشای کرد و بێدەنگ بوو.

هەموو تاکەکانی وڵات چۆن بێدەنگ بوون بەرامبەر بازرگانەکانی وەک ئاکن ئیپێک و جاهیت ناقیبئۆغلو کاتێک زیندانی کران، هەر بەو شێوەیەش بەرامبەر خانەوادەی بۆیداک بێدەنگ بوون.

بە بوغز و ڕقێکی زۆرەوە کە وێنەی نەبوو، کۆمپانیاکانیان داگیر کرا. ئەو سەروەت و سامانەی چەندین ساڵ بوو کۆیان کردبوویەوە، تاڵانیان کرد.

دادگایەکی ساختە بە بڕیارێکی ساختە بڕیاری کۆتاییدا.

خانەوادەیەک کە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر سەمایەی تورکیا، ڕۆژی 12 ی تەمووزی 2018 دادگاکانی ئاکەپە بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە گروپێکی تیرۆرستی” سزای زیندانی 7،5 ساڵ تا 18 ساڵیان بەسەر تاکەکانی ئەو خانەوادەیەدا سەپاند.

لەکاتێکدا لە دۆسیەکەدا هیچ بەڵگیەکە نەخراوەتە ڕوو، بەڵام سزای زیندانی 18 ساڵیان بۆ مەمدوه بۆیداک بەڕێوبەری پێشوی ئەو کۆمپانیایە دەرکرا.

حاجی بۆیداک یەکێک لە ئەندامانی کۆمپانیاکە بە 11 ساڵ زیندانی سزا درا. ئەو حاجی بۆیداکەی لە کۆتا وتەکانیدا لە دادگا وتی “هەموو ژیانم بۆ خزمەت کردن بە وڵات و میللەتەکەم تەرخان کرد. بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپێکی تیرۆرستی دادگایی دەکرێم. ئەم تۆمەتە منی زۆر بێتاقەت کردووە. لەبەر ترسی سزا درۆ ناکەم و هەموو شتێکم وەک خۆی گێڕاوەتەوە”.

حاچی بۆیداک کە نیوەی خوێندنی مابوو، داوای تەواوکردنی کرد، بەم شێوەیە دەدوێت “لەبەردەمتاندا وەک دەستگیرکراوێک نا بەڵکو وەک دیلێک قسە دەکەم. بڕیارەکەتان هەرچییەک بێت داوا دەکەم کۆتای بە دیل کردنم بهێنن. بەهۆی خراپی بواری تەندروستیمەوە داوای ئازادکردنم ناکەم. دەمەوێت خوێندنی زانکۆم کۆتایی پێبهێنم. ئەگەر دەستگیر کردنم بەردەوام دەبێت، داوا دەکەم ڕێگەی ئەوەم پێبدەن بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەم”.

سەرەڕای بوونی ڕاپۆرتی پزیشکی بۆ ئازادکردنی، بەڵام ئەو نەیویست ئەو ڕاپۆرتە بکاتە بیانو بۆ ئازادکردنی، بێتاوان بوو متمانەی بە دادپەروەری هەبوو.

حاجی بۆیداک کاتی خۆی نەیتوانی بوو لە دوای خوێنددنی ناوەندییەوە درێژە بە خوێنددنی بدات، دوای چەندین ساڵ گەڕایەوە خوێندن. سەرەتا خوێندنی دواناوەندی تەواو کرد. دوای 50 ساڵ دەستی کرد بە زانکۆ. لە ساڵیکدا نزیکەی 300 کتێبی دەخوێندەوە.

تا ئەوکاتەی چووە زیندان، لە بەشی دەرونناسی لە زانکۆ دەیخوێند. بە وتەکانیدا دیارە کە تاکو کۆتا قۆناغی خوێندنی زانکۆ هاتووە و دەیەوێت تەواوی بکات.

دادگای شاری قەیسەری دەیەوێت باوەر بکەین کە خانەوادەی بۆیداک سەر بە گروپیکی تیرۆرستین لە کاتیکدا لە 100 لیرە باج کە لەو شارە کۆدەکرایەوە، 45 لیرەی خانەوادەی بۆیداک دەیدا.

ئەم بڕیارە هیچ عەقڵیک و ویژدانێک و یاسایەک باوەڕی پێناکات.

هەمان دادگا سزای زیندانی 10 ساڵ بۆ شوکرو بۆیداک، هەروەها 7 ساڵ و 6 مانگ بەسەر بەکیر بۆیداک، سامی بۆیداک، موستەفا بۆیداک و مورات بۆیداکدا سەپاند.

 

مەمدوه بۆیداک لە کۆتا قسەکانیدا لە دادگا دەلێت:

“من داوای لێبووردن لە دەوڵەتەکم ناکەم

چاوەڕوانم دەوڵەتەکم داوای لێبوردنم لێبکات. دڵم شکێنراوە.

ئەم بارودۆخەشم بە ڕووبەڕووبونەوەی دەوڵەتەکەم لە قەڵەم مەدەن.

من کەسێکم کە دەوڵەتەکەم و میلەتەکەم خۆشدەویت.

نەچووم ئۆتۆمبیلی گرانبەها کۆبکەمەوە کە دەمتوانی بیکەم.

بەڵکو کاری خێرخوازیم ئەنجام داوە.

پاکەتی ئەو کارانەشم لە ئاخیرەتدا دەکرێتەوە.

تەنانەت یەک دۆلاری ئەم وڵاتەم نەبردووتە دەرەوە.  کێ بردویەتی خوا حەقی لێبکاتەوە.

لە خانەوادەی ئێمەدا کەس نابێت بە تیرۆرست”.

 

ئەوەی جێی باسە خانەوادەی بۆیداک خاوەن 46 کۆمپانیا بوون و خاوەن گەورەترین کۆمپانیای مۆبیلیات بوون بەناوی ‘ئیستیقبال’ و ‘بێلۆنا’ کە زیاتر لە 150 وڵاتی جیهاندا لقیان کردبووەوە.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/boydaklar-daha-ne-kadar-rencide-edilsinler-sayin-gul/

Show More
Back to top button