هەواڵ

بەهۆی چارەسەر نەکردنەوە گیانی لەدەستدا

 

مامۆستا لوقمان ئێرسۆی کە کەس نەیدەزانی بە چ تاوانێک گیراوە، بەهۆی پشتگوێ خستنی باری تەندروستیەوە گیانی لەدەستدا.

مامۆستا لوقمان چەندین مانگ لە زیندانی کێپسوتی شاری بەڵکێسیر هێڵدرابووەوە، هەرچەندە لەو ماوەیەدا ٨ جار داواکاری نووسیوە بۆ ئەوەی بیبەنە لای پزیشک، بەڵام گوێ بە داواکارییەکانی نەدراوە. تەنانەت نەک چارەسەر، پشکنینی پزیشکیشی بۆ نەکراوە.

پاش ئەوەی کە باری تەندروستی زۆر تێکدەچێت و بە پەلە دەیبەنە نەخۆشخانە، دەردەکەوێت کە شێرپەنجەی کۆڵۆنی هەبووە. پاش ئەوەی کە دەردەکەوێت نەخۆشییەکەی لە ئاستێکی مەترسیداردایە، لە نەخۆشخانەی کاتیب چەلەبی لە ئیزمیر پێش سێ ڕۆژ چارەسەری بۆ کراوە، بەڵام ئەم بەیانیە لەهەمان نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

Show More
Back to top button