هەواڵ

بەهۆی ئەوەی دایک وباوکی زیندانین، بیلالی تەمەن ٤ ساڵان دەرمانی ئارامکەرەوە بەکاردەهێنێت

 

یەکێکی تر لە قوربانیەکانی ڕەشبگیر و ستەمکارییەکانی پاش ١٥ی تەمووز، بیلالی تەمەن ٤ ساڵانە کە بەهۆی زیندانیبوونی دایکو باوکییەوە دۆخی دەروونی تێکچووە و پزیشکەکان دەرمانی ئارامکەرەوە بۆ نووسیوە.

دەریا یگیت کە دایکی بیلالە و ئیسماعیل یگیتی باوکی ماوەی ساڵێکە لە گرتوخانەی دوزجە زیندانیین و لە ئێستادا بیلال مانگانە یەکجار دەتوانێت دایکی ببینێت، بەهۆی دۆخی دەروونیشەوە ناتوانێت لە زیندان لەگەڵی بمێنێتەوە. بۆیە لەلای پورێکی لە ئێسکیشێهیر دەمێنێتەوە و پاش ئەوەی پزیشکەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی دۆخی دەروونی بیلال جێگیر نییە، ناوی بیلال لە ڕاپۆرتی تەندروستی بەشی پزیشکی زانکۆی عوسمان غازیشدا تۆمار کرا.

لە ئێستادا بە ناچاری بیلال دەرمانی ئارامکەرەوە بەکاردەهێنێت، چونکە بەپێی وتەی پزیشکەکان باری دەروونی شێواوە و کات و چۆنیەتیی نوستنیشی تێکچووە، ئەوەش وای لێ کردووە کە بەردەوام توڕە بێت.

 

گەرگەرلیئۆغڵو:” دەبێت دایکەکە ئازادبکرێت، ئیتر بەسە..!”

عومەرفاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامپەرلەمانی هەدەپە و چالاکی بواری مافی مرۆڤ لە تورکیا لەسەر بابەتەکە هاتە دەنگ و لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: “دەریا و ئیسماعیل یگیت ماوەی ساڵێکە لە گرتوخانەی دوزجە زیندانین. بیلالی تەمەن ٤ ساڵانیش چارەسەری دەروونی وەردەگرێت و دەرمان بەکار دەهێنێت. لەم تەمەنەدا پرۆزاک (دەرمانێکی ئارامکەرەوەیە) بەکاردەهێنێت. دەریا خانم مانگانە یەکجار دەیبینێت، بەڵام منداڵەکە لە زیندانیش خۆی ناگرێت. منداڵەکە لە ئێسکیشێهیر لای پورێکی دەمێنێتەوە. دەبێت دایکەکە ئازاد بکرێت، ئیتر بەسە..!”

 

سەرچاوە: https://tr724.com/anne-ve-babasi-hapse-atilan-4-yasindaki-bilal-antidepresan-kullanir-hale-geldi/

Show More
Back to top button